ناسلی (١٩٨٩ لە ھەولێر - ) کچە کوردێکی گۆرانیبێژە کە ھەڵکەوت زاھیر ساڵی ٢٠١٠ ئەلبۆمێکی بە ناوی Black & White بۆ داناوە. ناسلی یەکەم کچی کوردە کە لە ناو ئاپۆرەی پیاوانی کورد لە بازاڕی ھەولێر سەمای کردووە و گۆرانیی وتووە.

ناسلی
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٨٩
ھەولێر

لە ساڵی ١٩٨٩ لە ھەولێر لەدایکبووە و لە تەمەنی منداڵیدا کوردستانیان جێھێشتوە و ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێن. ھەڵکەوت زاھیر گۆرانییەکی بۆ دروست کردووە، کە ناوی «کوڕە ھەولێری»یە و بەشێکی دەقەکەی ئەمەی: «نانا کوڕە سەیری تۆ ناکەم.. گەر ھەولێریی نەبی... لاچۆ من شووت پێناکەم».

ناسلی پاش نیوەڕۆی ٢٥/٦/٢٠١٠ لە ناو بازاڕی ھەولێر و لە ناو بازنەی خەڵکەکەدا سەمای کرد و گۆرانیی «کوڕە ھەولێری» خوێندەوە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 16ی Februaryی 2012. Retrieved 14ی Februaryی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٦ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.