میران کامەلا (لەدایکبووی ١٩٧٠ لە سلێمانی) دەرھێنەر و ئەکتەرێکی کوردە؛ ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای ھونەری ھەبووە، لە ساڵی ١٩٨٩وە لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە. لە خوێندنگای باڵای گەلی شانۆ و لە پەیمانگای باڵا دەرھێنانی تەلەڤیزیۆنی تەواو کردووە و تێیاندا خاوەنی بڕوانامەیە. بە یەکێک لە ئەکتەرە بیانییەکانی سوید ناسراوە، تاکوو ئێستا لە زیاتر لە دە فلیمی سینەمایی و درامای تەلەڤیزیۆنی سویدیدا ڕۆڵی دیاری بینیوە، لە چەند دراما شانۆ و فلیمێکیشدا لە پشتی کامێرا کاری کردووە، لە چەند شانۆگەرییەکی سویدی و کوردیشدا ڕۆڵی دیاری ھەبووە و کاری دەرھێنانی بۆ شانۆگەریی «خانمی سەماکارەکە» کردووە.[١]

کارەکان[٢] دەستکاری

  • بەرپرسی ھونەری و سەرۆکی کۆمیتەی لاوانی کۆمەڵەی کلتووری کوردی لە شاری یۆتۆبۆری (١٩٩١ تا ١٩٩٤)
  • ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی شانۆی کۆچ
  • ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی شانۆی ھۆبە (٢٠٠١)
  • مامۆستای تیپی ھەڵپەڕکێی کوردی
  • نوێنەرایەتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی سلێمانی لە سوید[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "میران کامەلا". Kurdipedia.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Miran Kamala". www.cinemir.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "ciwareminxulif". www.emrro.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٧٠]]

  کرا Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٥٨، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)