موەتتەئی مالیک
پەرتووکی ئیمامی مالیکی کوڕی ئەنەس
مۆتە (بەعەرەبی الموطأ) پەرتووکی مالیک کوڕی ئەنەسە. کە کۆنترین پەرتووکە کە سەبارەت بە فەرموودەکانی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام نووسرابێت.
نووسەر | مالیک کوڕی ئەنەس کوڕی مالیک |
---|---|
وڵات | عەرەبستانی سعوودی، مەدینە |
زمان | عەرەبی |
زنجیرەکان | شەش پەرتووکەکەی فەرموودە |
بابەت | فەرموودە |
موەتتەئ
دەستکاریموەتتەئ لە گرنگترین دانراوەکانی مالیک کوڕی ئەنەسە کە بە دەستی خۆی نووسیویەتی و نزیکەی چل ساڵ خەریکی نووسینی بووە. ھەموو پێشەواکان دانیان پێدا نابوو بە یەکەمی لە ناو ھەموو کتێبەکانی فەرموودەدا لە سەردەمی خۆی و دوای سەردەمەکەی تا سەردەمی ئیمامی بوخاری.
دەربارەی دانەرەکەی
دەستکاریمالیکی کوڕی ئەنەس، (٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز)، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە. مەزھەبی مالیکی لە فیقھی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر.
وتەی زاناکان لە سەر مۆتە
دەستکاری- ئیمام شافعی وتوویەتی؛ لە سەر ڕووی زەوی کتێبێک دەرنەکەوتووە لە دوای کتێبی خوا ڕاستتر بێت لە کتێبەکەی مالیک، و ئەم وتەیەش پێش دەرکەوتنی بوخارییە.
- ئیمامی بوخاری وتوویەتی؛ ڕاستترین موسنەد مالیکە.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاری- حلية الأولياء، تأليف: أبو نعيم، ج9، ص63.
- ویکی عەرەبی
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موەتتەئی مالیک تێدایە. |