محەممەد عەبدە

(لە موحەممەد عەبدەەوە ڕەوانە کراوە)

محەممەد عەبدە (١٨٤٩–١١ی تەممووزی ١٩٠٥) زانایەکی ئیسلامی میسری، شەرعزان، خواناس، ماسۆنی[١] و نووسەر بوو.[٢][٣] عەبدە دانەری کتێبی «پەیامی تەوحید»ە (بە عەرەبی: رسالة التوحيد‎) و تەفسیری قورئانیشی کردوە. قوتابی جەمالەدینی ئەفغانی بوو.

محەممەد عەبدە
محەممەد عەبدە
لەدایکبوون١٨٤٩
مردن١١ی تەممووزی ١٩٠٥
نەتەوەمیسر
ڕەچەڵەکتورک، میسری، کورد
کارە دیارەکانپەیامی تەوحید
مامۆستاکانجەمالەدینی ئەفغانی

محەممەد عەبدە لە ١٨٤٩ لە دایکێکی میسری و باوکێکی تورک[٤] لەدایک بوە لە سێگۆشەی نیل، ھەروەھا ڕەچەڵەکی کوردیشی ھەبوە.[٥] خێزانەکەی لە خانەدانەکانی میسر بوون. باوکی بەشێک بوو لە ئومەد یان خێڵی دەسەڵاتدار. دایکی بەشێک بوە لەوانەی بە «ئەشرەف» ناسرابوون. لە ناوچەی تەنتە لە قوتابخانەی تایبەتدا پەروەردە کرابوو. کاتێ بوە ١٣ ساڵ، نێردرابوە مزگەوتێکی ئەحمەدی، کە یەکێک بوە لە دامەزراوە گەورەکانی میسر. دوای ماوەیەک عەبدە لە مزگەوت ڕادەکات و خێزان پێکەوە دەنێت. دوای ماوەیەکی کەمیش لە خێزان دروستکردن دیسانەوە دەگەڕێتەوە مزگەوتەکەی لە تەنتە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kudsi-Zadeh, A. Albert (1972). "Afghānī and Freemasonry in Egypt". Journal of the American Oriental Society. 92 (1): 25–35. doi:10.2307/599645. ISSN 0003-0279.
  2. ^ Kudsi-Zadeh, A. Albert (1972-01). "Afghānī and Freemasonry in Egypt". Journal of the American Oriental Society. 92 (1): 25. doi:10.2307/599645. ISSN 0003-0279. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ "Muhammad Abduh | Biography, History, Thoughts, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-30.
  4. ^ Adams, Charles C. (2002). Islam and modernism in Egypt. New York: Routledge. ISBN 0-415-20908-0. OCLC 42798347.
  5. ^ Thornhill, Michael T. (2001). "Biographical Dictionary of Modern Egypt, by Arthur Goldschmidt Jr. 297 pages, index. Boulder, CO: Lynne Rienner Publishers, 2000. $65.00 (Cloth) ISBN 1-55587-229-8". Middle East Studies Association Bulletin. 35 (1): 137–137. doi:10.1017/s0026318400042218. ISSN 0026-3184.