جەمالەدینی ئەفغانی

سەید جەمال ئەلدین ئەلئەفغانی،[١] یان جەمالەدینی ئەفغانی (١٨٣٨/١٨٣٩–٩ی ئازاری ١٨٩٧) چالاکوانێکی سیاسی و ئایدیالۆلجیستێکی ئیسلامی بوو کە بەناو وڵاتانی ئیسلامیدا گەڕابوو لە سەدەی نۆزدەھەمدا. ئەوترێت ئەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی مۆدێرنیزمی ئیسلامی ھەروەھا وەک پان-ئیسلامیستیی یەکگرتوو لە ئەورووپا و لە بەشی موسوڵمانی ھیندستان دژی بەریتانیا.

وێنەیەکی جەمالەدینی ئەفغانی

بۆچوونە سیاسی و ئایینییەکان دەستکاری

ئایدۆلۆژیای ئەفغانی بە تێکەڵکردنی دژایەتیی ئایینی «کەلتووری» بەرامبەر بە نە موسوڵمانەکان «بۆ ڕەخنەیەکی مۆدێرن لە ئیمپریالیزمی ڕۆژاوایی و بانگەوازێک بۆ یەکگرتوویی ئیسلام» وەسف کراوە، کە ھانی دانانی زانست و دامەزراوە ڕۆژاوایییەکان دەدات کە لەوانەیە ئیسلام بەھێز بکەن.[٢] بە گوێرەی محەممەد عەبدە، خەباتی سەرەکی ئەفغانی لە ژیاندا بریتی بوو لە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی بەریتانی لە نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات و کەمکردنەوەی دەسەڵات بەسەر موسڵماناندا.[٣] ھاوڕێی ئەفغانی، شاعیری بەڕیتانی و عەرەبدۆست ویڵفرید سکاوێن بلەنت، ئەفغانی بە لیبراڵ دادەنا، و لە ھەندێک لە نووسینەکانی، سیستەمی پەرلەمانی بە سیستەمی شورا (ڕاوێژکردن)ی کە لە قورئاندا ئاماژەی پێکراوە یەکسان دەکات.[٤] لەگەڵ ئەوەشدا، ھەڵوێستی ئەو بەرامبەر بە حکوومەتی دەستووری نادیار بوو چونکە گومانی ئەوەی ھەبوو کە لە جیھانی ئیسلامیدا گونجاو بێت.[٥] بە گوێرەی نووسەری ژیاننامەکەی، لەجیاتی ئەوە ئەمەی بەخەیاڵدا ھاتوە: «ڕووخاندنی فەرمانڕەوای تاکەکەسی کە لاواز بوون یان ملکەچی بیانییەکان بوون، و جێگرەوەیان بە پیاوانی بەھێز و نیشتمانپەروەر».[٦] بلەنت، جەین دیگبی و سێر ڕیچارد بارتۆن، نزیک بوون لە عەبدولقادر ئەلجەزائیری (١٨٠٨١–١٨٨٣)، زانایەکی ئیسلامی جەزائیری، سۆفی و سەرکردەی سەربازی. لە ساڵی ١٨٦٤، یەکەی «ھێنری چوارەم»ی ماسۆنییەت بانگھێشتی ئەفغانی کرد بۆ ئەوەی بچێتە ناو ماسۆنییەتەوە، کە ئەفغانیش قبوڵی کرد، لە یەکەی ھەرەمەکان لە ئەسکەندەرییە ئەندام بێت و دەستی بەکار کرد لەگەڵیان.[٧][٨] بلەنت لەژێر کاریگەری ئەفغانیدا بوو بە موسڵمان و ھیوای دامەزراندنی خەلافەتێکی عەرەبی لە مەککەدا ھەبوو بۆ جێگرەوەی سوڵتانە عوسمانییەکە لە ئەستەنبوڵ. کاتێک بلەنت سەردانی عەبدولقایری کرد لە ساڵی ١٨٨١، بڕیاری دا کە ئەو باشترین کاندیدە بۆ «خەلافەت» کە بۆچوونێکی قەبوڵکراو بوو لەلایەن ئەفغانی و قوتابییەکەشی، محەممەد عەبدە.[٩]

مردن و ناوبانگی دەستکاری

 
گۆڕەپانی ئەسەد عەبادی لە تاران، ئێران

ئەفغانی لە ٩ی ئازاری ١٨٩٧ لە ئەستەنبوڵ بەھۆی شێرپەنجەی شەویلگەوە کۆچی دوایی کرد و لەوێ نێژرا. لە کۆتایییەکانی ساڵی ١٩٤٤، بە داواکاری حکوومەتی ئەفغانستان، پاشماوەکانی لەڕێگەی ھیندستانی بەریتانییەوە بۆ ئەفغانستان بردران. ئاھەنگی مەرگەکەی لە بازاڕی (قیسا خوانی بازاڕ) لە پێش بینای کونسوڵخانەی ئەفغانستان بەڕێوەچوو. دوای ئەوە، پاشماوەکانی لە کابول لە ناو زانکۆی کابولدا نێژرا؛ ھەروەھا گۆڕستانێک لەوێ بۆ یادەوەریی دروست کرا. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ڕۆبەرت فین، بەڵێنی دا ٢٥٠٠٠ دۆلار بدات بۆ چاککردنەوەی گۆڕەکە لە زیانەکانی شەڕی ناوخۆ.[١٠] چاککردنەوە لە ساڵی ٢٠١٠ تەواو بوو. لە ئەفغانستان، زانکۆیەک بە ناوی ئەوەوە ناونراوە (زانکۆی سەید جەمالەدین ئەفغانی) لە کابول. ھەروەھا شەقامێک ھەیە لە ناوەندی کابوڵ کە بە ناوی ئەفغانی ناسراوە. لە بەشەکانی دیکەی ئەفغانستان، چەندین شوێن ھەن وەک نەخۆشخانە، قوتابخانە، مەدرەسەی ئایینی، پارک، و ڕێگا بە ناوی جەمالەدین ئەفغانی. لە پێشاوەر، پاکستان، ڕێگایەک ھەیە بە ناوی ئەوەوە. لە تاران، پایتەختی ئێران، گۆڕەپانێک و شەقامێک ھەیە کە بە ناوی ئەوەوە ناونراوە (گۆڕەپانی ئەسەد ئابادی و «شەقامی ئەسەد ئابادی» لە یوسفی ئەبادی)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Keddie, Nikki R. (1983-12-31). "An Islamic Response to Imperialism". doi:10.1525/9780520342125. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  2. ^ Kramer, Martin S. (1996). Arab Awakening & Islamic Revival: The Politics of Ideas in the Middle East. ISBN 978-1-56000-272-7.
  3. ^ Al-Rawi, Ahmed K. (2014). "Chapter 5: Two Muslim Travelers to the West in the Nineteenth Century". In Richards, Anne R; Omidvar, Iraj (eds.). Historic Engagements with Occidental Cultures, Religions, Powers. Palgrave Macmillan. p. 120. ISBN 978-1-137-40502-9. {{cite book}}: Missing |author1= (help)
  4. ^ Wilfrid Scawen Blunt, Secret History of the English Occupation of Egypt (London: Unwin, 1907), p. 100.
  5. ^ Ana Belén Soage, "Shūrà and Democracy: Two Sides of the Same Coin?", Religion Compass 8/3, p. 98.
  6. ^ Nikki R. Keddie, Sayyid Jamal ad-Din 'al-Afghani': A Political Biography (Berkeley: University of California Press, 1972), pp. 225–26.
  7. ^ Churchill, Charles Henry (1867). The life of Abdel Kader, ex-sultan of the Arabs of Algeria; written from his own dictation, and comp. from other authentic sources. University of California Libraries. London, Chapman and Hall.
  8. ^ Kudsi-Zadeh, A. Albert (1972). "Afghānī and Freemasonry in Egypt". Journal of the American Oriental Society. 92 (1): 25–35. doi:10.2307/599645. JSTOR 599645.
  9. ^ Johnson, K. Paul (1995). Initiates of Theosophical Masters (بە ئینگلیزی). SUNY Press. ISBN 978-0-7914-2555-8.
  10. ^ Mishra, Pankaj (2012). From the Ruins of Empire: The Revolt Against the West and the Remaking of Asia. Penguin Books. p. 118.