موانا (فیلمی ٢٠١٦)

فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە. لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی بەرهەم هێنراوە.

موانا (بە ئینگلیزی: Moana؛ ھەروەھا لە ھەندێک بازاڕدا بە ڤەیانا[٤] یان ئۆقیانووسیا[٥] ناسراوە) فیلمێکی سێ ڕەھەندیی سەرکێشیی مۆسیقیی کۆمپیوتەریی ئەنیمەیشنی ئەمریکیی ٢٠١٦یە. لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرز دابەشکردنی بۆ کراوە. لە ٥٦ەمین پێڕستی فیلمی ستۆدیۆکانی واڵت دیزنییە. فیلمەکە لە دەرھێنانی ڕۆن کڵێمێنتس و جۆن ماسکرە، و دان ھاڵ و کریس ویلیامز، وەک یاریدەدەری دەرھێنەر بەشدار بوون. ئولی کراڤالھۆ، دوەین جانسن، ڕاشێل ھاوس، تێمورا مۆریسۆن، جێماین کڵێمنت، نیکۆل شیرزینگر، و ئالان تودیک ئەکتەرانی دەنگیی فیلمەکەن. گۆرانییەکانی نێو فیلمەکە لەلایەن لین مانویل میراندا، تێ ڤاکا، و مارک مانسینا نووسراون؛ و ئاواز و ئۆرکێستڕاڵ سکۆر ھەر لەلایەن مارک مانسینا دانراوە.

موانا
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەر
  • ڕۆن کڵێمێنتس
  • جۆن ماسکەر
بەرھەمھێنەرئۆسنت شور
شانۆنامەجێرید بۆش
چیرۆک
  • کریس ویلیامز
  • دان ھۆڵ
  • پامێلا ڕیبۆن
  • ئارۆن کاندێل
  • جۆردن کاندێل
  • ڕۆن کڵێمێنتس
  • جۆن ماسکەر
ئەکتەران
  • ئولی کراڤالھۆ
  • دوەین جانسن
  • ڕاشێڵ ھاوس
  • تێمورا مۆریسۆن
  • جێماین کڵێمنت
  • نیکۆل شیرزینگر
  • ئالان تودیک
مۆسیقا
  • مارک مانسینا (سکۆر سۆنگ)
  • لین مانویل میراند (سۆنگس)
  • تێ ڤاکا (سۆنگس)
وێنەگری سینەماییڕۆب درێسێل (ڵای ئاوت)
ئەدۆڵف لوسینسکی (ڕووناکی)
مۆنتاژجێف دراھایم
بڵاوکردنەوەواڵت دیزنی ستۆدیۆیی وێنە جوڵاوەکان
دەرچوون
  • ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (2016-11-14) (ئەی ئێف ئایی فێست)
  • ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (2016-11-23) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٧ خولەک[١]
وڵات
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$١٥٠–١٧٥ ملیۆن[٢][٣]
داھات$٦٤٥ ملیۆن[١]

چیرۆکەکە باس لە موانا، کە کچی سەرۆک ھۆزێکی گوندی پۆلینیزییەکانە دەکات، کە لەلایەن زەریاوە بۆ یەکگرتنەوەی شوێنەواریی ڕۆحی لەگەڵ تێ فیتی خواوەند ھەڵبژێردراوە. کاتێک دورگەکە زیانی بەر دەکەوێت، موانا بە دوای ماوی، کە ئەفسانەیەکی نیوە خوایییە دەگەڕێت، بەھیوای گەڕانەوەی شوێنەوارەکە بۆ تێ فیتی و ڕزگارکردنی خەڵکەکەیان. چیرۆکەکە لە داڕشتنی چیرۆکی ڕەسەنە، بەڵام ئیلھامی لە ئەفسانەیی پۆلینیزییەکانەوە وەرگرتووە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Moana (2016)». Box Office Mojo. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ Fleming، Mike Jr. (March 24, 2017). «No. 12 'Moana' Box Office Profits – 2016 Most Valuable Movie Blockbuster Tournament». Deadline Hollywood. لە March 25, 2017 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ Rubin، Rebecca (November 1, 2018). «Thanksgiving Box Office: 'Ralph Breaks the Internet' Battles 'Creed II,' 'Robin Hood'». Variety. لە November 4, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Vaiana and Moana: a story of two Disney heroines». Novagraaf.
  5. ^ Saunders، Tristram Fane (١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «Disney renamed its new film Moana 'to avoid confusion with porn star'» – via www.telegraph.co.uk.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری