مستەفا کوڕی قازی لەتیف ناسراو بە مستەفا شەوقی لە بنەماڵەی قازییانی موکریانە، بەپێی ئەو سەرچاوانەی لەبەر دەستدان لە دەوروبەری ساڵی ١٨٦٥ز لە سابڵاغ(مەھاباد) لە دایک بووە. بە منداڵی خوێندنی لە حوجرە و مزگەوت بردووەتە سەر. ھێشتا مێردمنداڵ یا لاو بووە لە کەسوکاری تۆراوە، مەڵبەندی ژیانی بەجێ ھێشتووە و ڕووی کردووەتە ئەستەمبوڵ و لەوێ نازناوی (شەوقی) بۆ خۆی ھەڵبژاردووە. مستەفا شەوقی بەھۆی خزمێکییەوە ڕێی بۆ خۆش دەبێ و ڕوو دەکاتە ئەڵمانیا، لەوێ خوێندنی زانستگایی لە زانستیی پزیشکیدا تەواو دەکات و دەبێ بە دکتۆر و دەگەڕێتە بۆ ئەستەمبوڵ. لە تەک کار و پیشەی خۆی کە پزیشکی بووە، لە نزیکەوە سەرقاڵی سیاسەت و حیزبایەتی بووە لە ناو بزووتنەوەی کوردایەتی ئەو سەردەمەی لاوانی کورد لە ئەستەمبوڵ. مستەفا شەوقی بەشداری لە زۆربەی کومەڵەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی قوتابیان و خەڵکی کردووە، لەوانە (کۆمەڵەی ھێڤی ١٩١٢)، (کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردستان ١٩١٨―١٩١٩)، (کۆمەڵەی خۆییبوون ١٩٢٧). لە ساڵی ١٩٢٩ کۆمەڵەی خۆییبوون مستەفا شەوقی ناردووە بۆ سابڵاغ (مەھاباد) بۆ پڕوپاگەندەکردن و دامەزراندنی لقی خۆیبوون لەو وڵاتەدا. ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە و خەریکی کاری سیاسی و پیشەیی خۆی پزیشکی بووە. لە دوای سێ ساڵ گەڕاوەتەوە ئەستەمبوڵ و لە دەوروبەری ساڵی ١٩٣٢ کۆچی دوایی کردووە.

مستەفا شەوقی
لەدایکبوون١٨٦٥
سابڵاغ (مەھاباد)
مردن١٩٣٢
ئەستەمبوڵ
نازناوشەوقی
پیشەپزیشک
نەتەوەکورد
ڕەگەزنێر
سەردەمنۆزدەبیست

مستەفا شەوقی لە زۆربەی کۆمەڵە سیاسییەکانی کوردی عوسمانی لە پاشانا تورکیا چاڵاکی نواندووە، لە کۆراوەکانیاندا شاعیر و نووسەرێکی بەرچاو بووە، شیعر و وتاری کۆمەڵایەتی بڵاوکردووەتەوە، بەتایبەتی لە (ژین) (ئەستەمبوڵ ١٩١٨―١٩١٩) و (کوردستان) لە (ئەستەمبوڵ ١٩١٩).

پەخشان دەستکاری

شیعری مستەفا شەوقی بە قەوارە کەمە، وتاری پەخشانی ئەدەبی سیاسی و کۆمەڵایەتی کەمترە. زۆربەیان لە (ھەتاوی کورد) (ئەستەنبوڵ ١٩١٣) و لە (ژین) (ئەستەنبوڵ ١٩١٨―١٩١٩) بڵاوکردنەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی پێنجەم، لاپەڕەکانی ١٥٣ تا ١٦٦، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٥.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری