کۆمەڵەی ھێڤی کۆمەڵەیەکی سیاسی و ڕۆشنبیری بوو، کە ژمارەیەک قوتابی کورد لە ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٢ لە ئەستەمبوڵ دایانمەزراند، سیاسەتی ئەم کۆمەڵەیە بە درێژەپیدەری سیاسەتی کۆمەڵەی تەعاوەن و تەرەقی کورد دادەندرێ. بەڵام ئەوەی گرنگی ئەم کۆمەڵەیە بە دیار دەخات، ئەوەیە کە بۆ یەکەم جار قوتابیانی کورد بەم شێوەیە بەرفراوانە ھاتوونەتە ناو چالاکی سیاسی کوردی و ڕێکخراوەی تایبەت بە خۆیان دامەزراندووە.

دامەزرێنەران دەستکاری

دامەزرێنەرەکانی بریتیبوون لە: قەدر جەمیل پاشا، عومەر جەمیل پاشا، فوئاد تەمۆ، ئەکرەم جەمیل پاشا، و مەمدوح سەلیم. ئەم کۆمەڵەیە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پێشخستنی ھەستی نەتەوایەتی کوردیدا بینیوە. ھەردوو گۆڤاری (ڕۆژی کورد) و لە دواییشدا (ھەتاوی کورد) کە زمانحاڵی کۆمەڵەکە بوون ڕۆڵی بەرچاویان لە بزاڤی ڕۆشنبیری کوردیدا ھەیە.

تا سەرەتای دەست پێکردنی جەنگی یەکەمی جیھانی، چالاکییەکانی (ھێڤی) بەردەوام بوو. لەگەڵ دەست پێکردنی جەنگەکەش ھەموو ئەندامەکانی ناردنە بەرەکانی جەنگ.


سەرچاوەکان دەستکاری