محەمەد ڕەسووڵ ھاوار

محەمەد ڕەسووڵ ھاوار :(١٩٢٣-١٩٨٠) نووسەر ، شاعیر ، چالاكی سیاسی ، لە نەتەوەی كورد بووە.

محەمەد ڕەسووڵ ھاوار

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

ناوی محەمەد کوڕی ڕەسووڵ، ناسناوی شیعریی "ھاوار"ە، ڕۆژی ٣/٩/١٩٢٣ لە سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. بە منداڵی خراوەتە حوجرە، پاش دوو ساڵ قورئان و سەرەتایەکی فارسیی وەرگرتووە. ئەمجا چووەتە قوتابخانەی فەیسەڵییە. پاش تەواوکرنی خوێندنی ئامادەیی، ١٩٤٤ بووە بە فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئینحیساری تووتن(انحصار التبغ) لە سلێمانی. ١٩٥٤- ١٩٥٥ ساڵێک لە قەڵادزێ مولاحیزی ئینحیسار، ١٩٥٦-١٩٥٧ ساڵێک فەرمانبەر بووە لە دھۆک. دوای چەند جار گواستنەوە، لە ١٩٦١دا لە بەغدا گیرساوەتەوە.[١][٢]

یەکێتیی ئەدیبانی عیراق دەستکاری

ئەو ماوەیە ئەندامی یەکێتیی ئەدیبانی عیراق بووە. ١٩٦٩ کۆلیجی قانوون و سیاسەتی لە زانکۆی موستەنسەرییە- بەغدا تەواوکردووە. گۆشەیەکی لە ڕۆژنامەی "التآخی"ی بەغدایشدا ھەبووە. ١٩٧٤ چووەتە ناو شۆڕش، ماوەتەوە تا بڵاوەپێکردنی شۆڕش. پاشتر گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

١٩٨٠ بە ماڵەوە وڵاتی بەجێ ھێشتووە و لە شاری لەندەن جێگیر بووە. ٢٠٠٧ لە لەندەن کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

بەرهەمەكانی دەستکاری

ھاوار، نووسینی لە (گەلاوێژ، ھەتاو، ژین، برایەتی، زانیاری، التآخی، الدراسات الكردية، چریکەی کوردستان، ھەڵوێست)دا ھەیە.[١][٢]

بەرھەمی بڵاوکراوەی:[١][٢]

  1. پیرەمێردی نەمر، بەغدا، ١٩٧٠
  2. شێخ مەحموودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان، ب١، جاف پرێس- لەندەن، ١٩٩٠؛ ب٢، بلاک ڕۆز- لەندەن، ١٩٩١
  3. سمکۆ "ئیسماعیل ئاغای شکاک" و بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد، چاپخانەی ئاپێک- ستۆکھۆڵم، ١٩٩٥
  4. کورد و باکووری کوردستان لە سەرەتای مێژووەوە ھەتا شەڕی دووھەمی جیھان، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک- سلێمانی، ب١، ٢٠٠٠؛ ب٢، ٢٠٠٢؛ ب٣، ٢٠٠٤
  5. بیرەوەری، بنکەی ژین- سلێمانی، ٢٠٠٧ (کۆکراوەی ئەم دوو بەرگە پێشتر لەچاپدراوەیە: کوێرەوەری و بیرەوەری، لەندەن ١٩٨٤ و ھۆرەی دەروێشی یاخی، ستۆکھۆڵم، ١٩٨٦)
  6. سەرجەمی شیعرەکانی محەمەد ڕەسووڵ ھاوار، بنکەی ژین- سلێمانی، ٢٠٠٧

کۆکراوەی دیوانی شیعرەکانی:[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8190-8191
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج   محەمەد ڕەسوولڕ ھاوار، بیرەوەری، بنکەی ژین- سلێمانی، ٢٠٠٧، ل٩-١٢، ٨٨، ٩٠، ١٩٩.