محەممەد موکری

نووسەر و دیپلۆماتی کورد

محەممەد موکری (بە فارسی: محمد مکری‎) (١٩٢١ - ١٢ی تەمووزی ٢٠٠٧) توێژەر (کوردۆلۆجیست) و نووسەری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە کرماشان لەدایکبووە. ئەو زۆر بەنزیکی کاری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێران موحەممەد موسەدیقدا کردووە و لە ١٩ی ئابی ١٩٥٣ لە دەسەڵات لابراوە.

محەممەد موکری
لەدایکبوون١٩٢١
کرماشان
مردن١٢ی تەمووزی ٢٠٠٧
پاریس
پیشەسیاسەتوان، توێژەری کوردناس، نووسەر

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٢١ لە کرماشان و لە بنەماڵەی ئەمیر سەیفەددین موکری کە لە سەدەی ١٧دا حاکمی ناوچەکە بووە لەدایک بووە.[١]

لە ١٣ ساڵیدا بۆ قۆناغی خوێندنی ناوەندی دەچێت بۆ تاران. ھەر لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵی ١٩٤٩ لە زانکۆی تاران پلەی دکتۆرای لە زمان و ئەدەب بەدەست ھێناوە کە نامەکەی لەسەر جیاوازیی شێوەزارەکانی کوردی بووە (سەرناو: «بحث در لهجه‌های مغرب ایران»، سەرپەرشتیار: ئیبراهیم پوورداوود).[٢]

لە ساڵی ١٩٥١ بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پەروەردەی ئێران بووە.

لە ھاوڕێیانی محەممەد موسەددیق بووە. پاش ڕووخانی حکوومەتی موسەددیق لە ١٩٥٣دا، ماوەی ساڵێک لە زیندان بووە و پاشان وڵاتی بەجێ ھێشتووە و لە پاریس نیشتەجێی بووە. لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گەڕاوەتەوە و بۆ ماوەی ساڵانی 1979 بۆ 1983 باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکێتیی سۆڤیەت و مەنگۆلیا بووە. ساڵانی ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٧ ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەییی وەزارەتی نەوتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٨٩ کە لە کۆماری ئیسلامی بێهیوا دەبێت و واز لە سیاسەت دەهێنێت، دەگەڕێتەوە بۆ فەڕەنسا و لە ناوەندی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی زانستی (CNRS) درێژە بە توێژینەوەکانی دەدات.

بەرھەمەکان دەستکاری

زۆربەی بەرھەمەکانی لەسەر زمان و ئایین و کلتووری کورد بووە و بە فارسی و فەڕەنسی بڵاوی کردوونەتەوە.[٣]

ھەندێک لە بەرھەمەکانی بریتین لە:

  • «گۆرانی یا ترانەھای کردی»، تھران: کتابخانە دانش، ١٩٥٠.
  • «فرھنگ نام‌ھای پرندگان در لھجەھای غرب ایران»، تھران، ١٩٧٩.
  • «فرھنگ فارسی»
  • ساغکردنەوەی فەرھەنگی ھەدیەی حەمیدی[٤]
  • «عشایر کرد، ایل سنجابی، تاریخچە، جغرافیا، تیرە»، تھران: کتابخانە دانش، ١٩٥١، چاپ سوم پاریس، ١٩٩٣.
  • «داستان بیژن و منیجە بزبان گورانی»، پاریس، ١٩٦٦.
  • «بھلول دانا و یاران حقیقت»، پاریس، ١٩٧٤.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ژیاننامەی بە فەڕەنسی: http://siegfried.mokri.free.fr/Html/biographie.htm ٩ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ کتێبخانەی زانکۆی تاران[بەستەری مردوو]، ساڵەکەی بە هەڵە ١٣٣٩ی ئێرانی نووسراوە کە دروستەکەی ١٣٢٨ە.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Decemberی 2013. Retrieved 22ی Marchی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ ضياء الدين باشا الخالدي المقدسي، الهدية الحميدية في اللغة الكردية – معجم كردي عربي، مکتبة لبنان، ١٩٧٥.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری