محەممەد موکری (نووسەری باشوور)

محەممەد موکری (١٩٤٥ – ٥/٦ی ئایاری ٢٠١٢ا) ڕۆماننوس و وەرگێڕ و شانۆنامەنووس و شۆڕشگێڕی کورد بوو.

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٤٣دا لە قەڵای کەرکووک لە دایک بووە، خوێندنی دواناوەندی تەواو کردووە و ماوەی ٩ ساڵیش پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە شاخ.

لەسەرەتای کارکردنی لە بواری ئەدەب و ڕاگەیاندندا، وەک ڕۆژنامەنووس کاری کردووە، پاشان وەک چیرۆکنووس ھاتۆتە مەیدانەکە و چەندین چیرۆکی نووسیوە، زیاتر لە چوار ڕۆمانی ھەیە و جێدەستیشی وەک ڕۆژنامەنووسێک دیار بووە.

محەممەد موکری چەندین گۆشە و وتاریشی لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردۆتەوە، ماوەی ٤٠ ساڵیش سەرقاڵی نووسین بووە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

خەباتی سیاسیشی بەردەوام بووە و ماوەی ١٥ ساڵە لە شاری سلێمانی ژیا، موکری خێزاندار بوو و خاوەنی چوار کوڕ و کچێک بوو، دواکاریشی سەرقاڵی نووسینی ڕۆمانێک بووە، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا و لە شەوی ٤/٥-٥-٢٠١٢ لە شاری سلێمانی بە نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بەرھەمەکان دەستکاری

موکری لە شاخ ڕۆمانێکی بەناونیشانی «سەگوەڕ» بڵاوکردۆتەوە، کە یەکەمین ڕۆمانی کوردی بووە کە بە زمانی ڕەخنە لەسەر شۆڕش نووسراوە.

  • سەگوەڕ
  • تۆڵە

سەرچاوەکان دەستکاری