محەممەد موکری
محەممەد موکری (بە فارسی: محمد مکری) (١٩٢١ - ١٢ی تەمووزی ٢٠٠٧) توێژەر (کوردۆلۆجیست) و نووسەری ئێرانی بوو کە لە کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەو زۆر بەنزیکی کاری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێران موحەممەد موسەدیقدا کردووە و لە ١٩ی ئابی ١٩٥٣ لە دەسەڵات لابراوە.
ژیاندەستکاری
لە ساڵی ١٩٢١ لە کرماشان و لە بنەماڵەی ئەمیر سەیفەددین موکری کە لە سەدەی ١٧دا حاکمی ناوچەکە بووە لەدایک بووە.[١]
لە ١٣ ساڵیدا بۆ قۆناغی خوێندنی ناوەندی دەچێت بۆ تاران. ھەر لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵی ١٩٤٩ لە زانکۆی تاران پلەی دکتۆرای لە زمان و ئەدەب بەدەست ھێناوە کە نامەکەی لەسەر جیاوازیی شێوەزارەکانی کوردی بووە.[٢]
لە ساڵی ١٩٥١ بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پەروەردەی ئێران بووە.
لە ھاوڕێیانی محەممەد موسەددیق بووە. پاش ڕووخانی حکوومەتی موسەددیق لە ١٩٥٣دا، ماوەی ساڵێک لە زیندان بووە و پاشان وڵاتی بەجێ ھێشتووە و لە پاریس نیشتەجێی بووە. لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گەڕاوەتەوە و بۆ ماوەی چەند ساڵ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکێتیی سۆڤیەت بووە.
بەرھەمەکاندەستکاری
زۆربەی بەرھەمەکانی لەسەر زمان و ئایین و کلتووری کورد بووە و بە فارسی و فەڕەنسی بڵاوی کردوونەتەوە.[٣]
ھەندێک لە بەرھەمەکانی بریتین لە:
- «گۆرانی یا ترانەھای کردی»، تھران: کتابخانە دانش، ١٩٥٠.
- «فرھنگ نامھای پرندگان در لھجەھای غرب ایران»، تھران، ١٩٧٩.
- «فرھنگ فارسی»
- ساغکردنەوەی فەرھەنگی ھەدیەی حەمیدی[٤]
- «عشایر کرد، ایل سنجابی، تاریخچە، جغرافیا، تیرە»، تھران: کتابخانە دانش، ١٩٥١، چاپ سوم پاریس، ١٩٩٣.
- «داستان بیژن و منیجە بزبان گورانی»، پاریس، ١٩٦٦.
- «بھلول دانا و یاران حقیقت»، پاریس، ١٩٧٤.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ژیاننامەی بە فەڕەنسی: http://siegfried.mokri.free.fr/Html/biographie.htm ٩ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://thesis2.ut.ac.ir/thesis/UTCatalog/UTThesis/Forms/ThesisBrief.aspx?thesisID=DFB3FF71-97E9-4AA0-9CC4-6923639A0123[بەستەری مردوو]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. Retrieved ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) - ^ ضياء الدين باشا الخالدي المقدسي، الهدية الحميدية في اللغة الكردية – معجم كردي عربي، مکتبة لبنان، ١٩٧٥.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |