محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی
محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی شاعیرێکی کورد بوو. بە شیعری نوێی کوردی دەستی پێ کرد، ھەر بە ئەویش کۆتایی پێ ھێنا. سێ پیتی ناوی برا شەھیدەکەی ع. ح. ب (عەلی حسێن بەرزنجی) کردبووە نازناوی شیعری خۆی.
ع. ح. ب محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٢٣ بەرزنجە، سلێمانی |
مەرگ | ٦ی کانوونی ٢٠٠٠ سلێمانی |
شوێنی گۆڕ | گردی سەیوان |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر |
ژیاندەستکاری
لە ساڵی ١٩٢٣ لە ناحیەی بەرزنجە لە سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتای خوێندنی لای شێخ ئەمینی باپیری (باوکی دایکی) بووە. ساڵی ١٩٣٢ بەماڵەوە چوونەتە شاری سلێمانی و لەوێ قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٤٦ بە مووچەخۆری میری دامەزراوە تا ساڵی ١٩٦٣ لەم کارەیدا ماوەتەوە. دوای کودەتاکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ وەکوو زۆر لە مووچەخۆرانی کورد لە کار دوورخرایەوە. لە ساڵی ١٩٦٨ وەکوو زۆربەی خەڵکی دیکە گەڕاوەتەوە کارەکەی پێشووی خۆی.
مردندەستکاری
ع. ح. ب لە ڕۆژی ٦ی کانوونی ٢٠٠٠ لە سلێمانی کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی گردی سەیوان نێژراوە.
سەرچاوەکاندەستکاری
- مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٤٦٥ تا ٤٧٦، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
- محەممەد شێخ حوسێن بەرزنجی - ع.ح. ب. kurdipedia.org.
- ع.ح. ب. khaktv.net.