مایکڵ سکۆفێڵد (بە ئینگلیزی: Michael Scofield) کەسایەتییەکی خەیاڵییە لە زنجیرەی ھەڵاتنی گەورە دەرکەوتووە و لە لایەن ئەکتەری ئەمریکی وێنتوۆرت میلەر ڕۆڵەکەی گێڕدراوە. ئەو ئەندازیارێکی تەلارسازییە و هەڵسا بە ئەنجامدانی دزییەکی چەکدار بۆ ئەوەی لە زیندانی فۆکس ڕیڤەر زیندانی بکرێت کە بەشداریکردووە لە نوێکردنەوەی، تا بتوانێت یارمەتی براکەی لینکۆڵن بۆرۆز بدات لە ڕاکردن چونکە تۆمەتبار کرابوو بە کوشتنی تێرنس ستێدمان، کە برای سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو، وە هەر بەڕاست توانی ڕابکات بەڵام لەگەڵیدا چەند کەسێک دەرهاتن کە نەیدەویست دەریانبێنێت بەڵام ناچار بوو، وەک تی باگ و بێنجامین فرانکلین و سوکری هتد....

مایکڵ سکۆفێڵد
یەکەم دەرکەوتنئەڵقەی یەکەم لە وەرزی یەکەم (پێشەکی)
ڕۆڵگێڕوێنتوۆرت میلەر
زانیاری
ناسناو(ەکان)ماسی، ڕووخساری بەفر، مێشکی پیلاندانەر، کوڕە قۆزەکە، سپێتی بەفر
جێندەرنێر
پیشەئەندازیاری تەلارسازی
خێزانئاڵدۆ بۆرۆز (باوک)
کریستینا سکۆفێڵد (دایک)
لینکۆڵن بۆرۆز (برا)
لینکۆڵن بۆرۆزی کوڕ (برازا)
مایکڵ سکۆفێڵدی کوڕ (کۆڕ)
هاوسەر(ەکان)نیکا فۆلێک (هاوسەری پێشوو)
سارا تانکرێدی (هاوسەر)


سەرچاوەکان دەستکاری