ڕاکردن لە بەندیخانە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
ڕاکردن لە بەندیخانە (بە ئینگلیزی: Prison Break) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەرکێشی ئەمریکییە، لە لایەن پۆل شویرنگ ەوە دروست کراوە. لە کەناڵی (فۆکس)ی ئەمریکی پەخشکرا.
بۆ یەکەم جار زنجیرەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٠٥ پەخشکرا، لە ٣٠ ئایاری ٢٠١٧ بە کۆی ٩٠ زنجیرە لە ٥ وەرز کۆتایی پێھات.
ڕاکردن لە بەندیخانە Prison Break | |
---|---|
چەشن | دراما سەرکێشی ئاکشن تاوان |
دانەر | پۆل شویرنگ |
ئەکتەران | وێنتۆرث میلەر دۆمینیک پارسێل ڕۆبن تونەی پیتەر ستۆرمایەر ئاموری نولاسکۆ مارشاڵ ئارمان وادێ ویلیامس پاول ئەدیلستێن |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی ئیسپانی عەرەبی |
ژمارەی وەرزەکان | ٥ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٩٠ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | مارتی ئەدیلستێن پۆل شویرنگ |
ماوەی پەخش | ٤٢ خولەک |
پەخش | |
تۆڕ | فۆکس نێت تیڤی (کوردی) |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٩ی ئابی ٢٠٠٥ – ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ |
پوختە
دەستکاریزنجیرە درامای ڕاکردن لە بەندیخانە درامەیەکی سەرکێشی و تاوانی ئەمریکییە لە دەرھێنانی پۆلشویرینگە، دراماکە ٥ وەرزە و ٩٠ زنجیرەی ٤٢ خولەکییە، ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە، چیرۆکی دراماکە/
وەرزی یەکەم
دەستکاریدوای ئەوەی کارەکتەر (لینکن بۆرۆوز) تاوانبار دەکرێ بە کوشتنی برای سەرۆک، دوای ئەوەی برای بۆرۆز (مایکڵ سکۆفێلد) بۆی دەردەکەوێت براکەی بێ تاوانە ھەڵدەستێ واز لە پیشەکەی خۆی دێنێت کە ئەندازیاری تەلارسازییە و بە پلانێکی سەیروسەمەرە خۆی بەگرتن دەدات و دەچێتە زیندانی فۆکس ڕیڤەر و براکەی لە گەورەترین زیندانی ئەمریکی (فۆکس ڕیڤەر) ڕزگار دەکات.
وەرزی دووەم
دەستکاریپاش ئەوەی مایکل و براکەی لەگەل چەند زیندانییەکی تر (سۆکری و سی نۆت و تیباگ…) لە زیندان ڕادەکەن، ھەر یەک لە براد بیڵکی پاسەوان و ئەلێکس ماھۆن و پاول کێلێرمانی فیدڕال. سێ لەوانە دەبن تامەزرۆی گرتنەوەی ئەم ھەڵاتوانە بن، و ماھۆن کار بۆ کۆمپانیا دەکات بۆ ئەوەی خێزانەکەی نەکوژن و لەلایەکی ترەوە ماھون باوکی مایکڵ دەکوژیت بویە ئەمەش وا لە دوو براکە دەکات کێشەیەکی تایبەتیان ھەبێت لەگەڵ ماھون. دواتر باسی کۆمپانیاش دەکەین، سارا یەکێکە لەو دکتۆرانەی لە زیندان. کار دەکات و عاشقی مایکل دەبێت و یارمەتی دەدات لە ھەڵاتنەکە، بەم جۆرە ھەندێ لەو ھەڵاتوانە دەکوژرێن و مایکل و بۆرۆز (لینک) و تیباگ و سووکری بەرەو وڵاتی پاناما ڕا دەکەن و لەوێ لەگەڵ ئەلێکس و بیلیک دەکەونە زیندانی سۆنا جگە لە سووکری و لینک کە مەترسیدارترین. زیندانە و بەر لەمان کەس بە زیندویی ناھاتونەدەر لە سۆنا.
وەرزی سێیەم
دەستکاریزیندانی سۆنا لە پاناما لە ناو خۆ لە ژێر دەستی حکوومەت دانییە، ئەم زیندانە لە ناوخۆ لێچێرۆ سەرپەرشتی دەکات و ھەر کەس بە کێشەبێت ئەوا شەر دەکەن و دەبێ یەکێک ئەوەی تر بکوژێت، مایکل لە پێناو پارستنی سارا خۆی ڕادەستی ئەو زیندانە کردوە، کۆمپانیا جارێکی تر کێشە بۆ مایکل دروست دەکات و برازاکەی و سارا دەگرن داوا لە مەیکل دەکەن زیندانییەک لەوێ لەگەل خۆی دەربێنێت بۆیە مایکل لەوێش بە پلانێکی سەمەرەتر لەوێش دەردەچێت.
وەرزی چوارەم
دەستکاریلەم وەرزە بە٢٢ زنجیرە بە کۆبونەوەی مایکل و ھاوڕێکانی بۆ کارکردنی دژی کۆمپانیا دەست پێ دەکات (کۆمپانیا دەزگایەکە دەستەڵاتی لە ھەموو کارمەندێک و بەرپرسێکی حکوومەت زیاترە و ھەموو دەستەلاتێکی ھەیە و باوک و دایکی مایکلیش سەرەتا کاریان. بۆ کردون. بەلام باوکی مایکل دژی کۆمپانیا وەستاوەتەوە) تاکە ڕێگا بۆ ڕوخاندنی کۆمپانیا دۆزینەوەی سیلایە کە ئامێرێکە ھەموو بەڵگە و زانێارییەکی کۆمپانیای تێدایە و لە شوێنی زۆر پارێزراو و نھێنی ھەڵگراوە مایکل و ھاوڕێکانی بە پلانێکی تر سیلا بە دەست دێنن و دواتر کێشەی گەورەتریان دێتە پێش بەوەی دایکی مایکل و جەنەرال شەر دەکەن. بۆ سەندنی سیلا لە مایکل دواتر سارا دایکی مایکل دەکوژێت و جەنەرالیش دەگیرێت و کۆمپانی دەروخێت لە کۆتایی ھەموویان ئازاد دەبن و مایکل و سارا ھاوسەرگیری دەکەن بەڵام سارا بە کوشتنی دایکی مایکل دووبارە زیندانی دەکرێت بۆیە بۆ جاری سێیەم بە فیلمی Prison Break: The Final Break مایکل بە پلانێک سارا ڕزگار دەکات بەلام لە کۆتا دەرگا مایکل شکست دێنێت لە کارتی کردنەوە بۆیە ناچار دوو وایەر لێک دەدات و شوێنەکە دەتەقێتەوە و مایکل دەمرێت…
وەرزی پێنجەم
دەستکاریلەم وەرزەیا دوای حەوت ساڵ بەسەر ھەموو ڕووداوەکان و دوای ئەوەی لینکن وا دەزانێت مایکڵ مردووە بەڵام تیباگ (سیودورو باگوێڵ) ئازد دەکریت و بەجۆرێک بۆی کەشف دەبیت کە مایکڵ نەمردوە و لە وڵاتی یەمەنە و دواتر لینکن برای (مایکڵ) ئاگەدار دەکاتەوە و لینکن بەرەو یەمەن دەروات و لە لایەکی ترەوە سارا ھاوسەری پێشوی مایکڵ ھاوسەر گیری کردوە لەگەڵ کاربەدستێکی حوکومەت بەڵام سارا وا دەزانێت ھاوسەرەکەی ناوی (جەیکەب) نازانیت ناوی ڕاستی پوسایدونە و و ھەر پوسایدونیش مایکڵی بە مردوو لە قەڵام داو و بردویەتی بۆ یەمەن تا یارمەتی تیرورستانی ISIS بداتو ئەبو ڕەماڵ لە زیدان دەرکات و لەکۆتایا تی باگ بۆ سارای کەشف دەکات کە جەیکەب (پوسایدون) لەژیر ھەموو کێشەکانەوەیە و مایکڵیش بۆی کەشف دەبی کە پوسایدون دەستی کردوە بە خەیانەت کردن لە دەزگاکەی و خەریکی ھەڵ خەڵەتاندنی ساراو کورە بچووکە کەی مایکڵە کە بە مایک یان مایکڵی بچووک ناسراوە
دراماکە و کارەکتەرەرانی بە تایبەت (Wentworth Milleriller و Dominic Purcell) چەندین خەڵاتی جیھانیان بەدەستھێناوە و ناوبانگی زۆری دەرکرد
سەرچاوەکان
دەستکاری- * بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Prison Break»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣.
بەستەرەکان بۆ دەرەوە
دەستکاری- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی یەمەن
- دەروازەی پەنەما
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی پۆلیس
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاکردن لە بەندیخانە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |