ماھیرە خان (لەدایکبووی ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤). خانمەئەکتەر پاکستانیە. ماھیرە یەکێکە لەو کچەئەکتەرانەی لەپاکستان زۆرترین پارەیان پێدەدرێت لەبەرامبەر کارەکەیان. ماھیرە چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە.[٣][٤][٥][٦][٧] لە ساڵی ٢٠٠٦ لەبەرنامەی (MTV's Most Wanted) وەک پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی دەرکەوت. ماھیرە لەچەندین درامای و فیلمی پاکستانی دەرکەوتووە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لەفیلمی ڕەئیس شانبەشانی شاروخ خان دەردەکەوێت لەیەکەم فیلمی بۆلیوودی خۆیدا. بەڵام بەھۆی کێشەی سیاسیی نێوان ھیند و پاکستان ماھیرە نەیتوانی لەبەبازاڕکردنی فیلمەکە بەشداریبکات.[٨][٩][١٠][١١]

ماھیرە خان

ماھیرە لە ساڵی ٢٠١٦
لەدایکبوون
ماھیرە حافز خان

(١٩٨٤-١٢-٢١) ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤ (تەمەن ٣٩ ساڵ)[١][٢]
نەتەوەپاکستان
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٦ تاکوو ئێستا
ھاوسەرعەلی ئەکسەر(. ٢٠٠٧; جیابوونەوە. ٢٠١٥)

ژیان دەستکاری

ماھیرە لە ساڵی ١٩٨٤ لەخێزانی ئوردوو زمان لەدایکبووە. باوکی کەناوی حافز خان لەدایکبووەی دەلھییە لەکاتی دەسەڵاتی بەریتانیا بەسەر ھیندستان و دابەشکردنی ھیندستان لە ساڵی ١٩٤٧ کۆچدەکات بۆ پاکستان.

ماھیرە ماوەیە چووەتە ئەمریکا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس بەڵام تەواوی نەکردووە و لە ٢٠٠٨ گەڕاوەتەوە پاکستان، لەم ماوەی لە ئەمریکابووە کاری کاشێری لە ماڕکێت و پاککردنەوەی توالێت و چەندین کاری دیکە کردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٧ ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ عەلی ئەکسەر لەسەر شێوازی ئیسلامی، باوکی ماھیرە بەم ھاوسەرگیرییە ڕازی نەبووە. لە ساڵی ٢٠١٥ ماھیرە لەگەڵ عەلی جیادەبێتەوە.

فیلمۆگرافی دەستکاری

ساڵ فیلم ڕۆڵ تێبینی
٢٠١١ Bol ئایشە خان
٢٠١٥ Bin Roye سەبا شەفیق
Manto مەدارەن دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی "Kya Hoga"
٢٠١٦ Ho Mann Jahaan مانیزە
Actor In Law وەک ماھیرە خان دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١٧ ڕەئیس ئاسیا یەکەم فیلمی لە بۆلیوود.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "What song was #1 the day you were born?". The Express Tribune. 28 February 2015. Retrieved 12 November 2016.
  2. ^ "Mahira Khan celebrates birthday". 21 December 2016. Archived from the original on 2ی Februaryی 2017. Retrieved 23 January 2017 – via Geo News. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "Actors speak out: How wide is the gender-based wage gap in the Pakistani film industry?". DAWN Images. 4 December 2015. Archived from the original on 20ی Decemberی 2016. Retrieved 14 December 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "'میرا من کردار میں اٹک جاتا ہے'". BBC (بە ئۆردوو). 27 December 2015. Retrieved 14 December 2016.
  5. ^ "Mahira Khan to romance Fawad Khan in Zindagi's 'Humsafar'". Zee News. 15 September 2014. Retrieved 14 December 2016.
  6. ^ "Mahira Khan: 8 things to know about Shah Rukh Khan's beautiful Raees actress from Pakistan". India.com. 12 December 2016. Retrieved 13 December 2016.
  7. ^ "'Humsafar made me popular'". The Indian Express. 26 September 2014. Retrieved 13 November 2016.
  8. ^ "Your Right To Know". www.dailytimes.com.pk. Archived from the original on 1 February 2016. Retrieved 13 November 2016.
  9. ^ "Mahira Khan to clash with Salman Khan at the box office". The Times of India. 7 July 2015. Retrieved 14 December 2016.[بەستەری مردوو]
  10. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری geo/206986 نەدراوە
  11. ^ "'Raees' star Mahira Khan reacts to ban on Pakistani artistes in India".

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری