ڕەئیس (فیلم)
ڕەئیس (ناوی فیلم: Raees) فیلمێکی لە ٢٠١٧ لە ھیندستان , فیلمەکە ئاکشن و تاوانکاری و ھەستبزوێنە دەرھێنەری ئەم فیلمە ڕاھول دۆلاکیایە وە بەرھەمھێنەکان گاوری خان, ڕاتیش سیدوانی و فەرحان ئەختار کۆمپانیای بەرھەم ھێن ڕید چیڵیز ئینتەرتاینەمێنت و ئینتەرتاینەمێنت ئێکسل. ئەکتەران شاروخ خان, ماھیرە خان و نەڤاجودین سدیقی.
سەرۆک | |
---|---|
دەرھێنەر | ڕاھول دۆلاکیا |
بەرھەمھێنەر | ڕاتیش سیدوانی فەرحان ئەختار گاوری خان |
نووسەر | ڕاھول دۆلاکیا ھاریت مێھتا ئاشیش ڤاشی نیراج شوکلا |
ئەکتەران | شاروخ خان ماھیرە خان نەڤازودین سدیقی |
مۆسیقا | ڕام سامپاث |
وێنەگری سینەمایی | K.U. Mohanan |
مۆنتاژ | دیپا بھاتیا |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | ڕید چیڵیز ئینتەرتاینەمێنت |
دەرچوون | ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ |
ماوەی فیلم | ١٦١ خولەک |
وڵات | ھیندستان |
زمان | ھیندی |
فیلمی ڕەئیس گوایە باس لە ژیانی تاوانبار عەبدولەتیف دەکات ھەرچەندە ستافی فیلمەکە لەدەستپێکی فیلمەکە ئەوە دەردەخەن کە کارەکتەری ڕەئیس درووستکراوە و باس لە ژیانی هیچ کەسێک ناکات.
ئەکتەران
دەستکاری- شاروخ خان وەک ڕەئیس
- ماهیرە خان
- نەڤاجودین سدیقی
- سەنی لیۆن وەک دەرکەوتنێک لە گۆرانی "لەیلا ماین لەیلا"
گەشەپێدان و فیلم
دەستکاریوێنەگرتنی ئەم فیلمە لە مانگی نیسانی ٢٠١٥ دەستی پێکرد لە مۆمبای , دواین وێنەگرتن لە گوجارات لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بوو , سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕین لە بھوج بەڵام لە کارەکەیان بەردەوام بوون بە بێ وچان لە نێوان کانوونی دووەم و شوبات ٢٠١٦ .
بڵاوکردنەوە
دەستکاریفیلمەکە دانرا و تەواو کرا لە جەژن , بەڵام دوا خرا بۆ ئەوەی خۆی بە دوور بگرێ لە پێشبرکێ کردن لەگەل فیلمی سوڵتان کە ئەکتەری بە ناوبانگ سەلمان خان ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕا . دووبارە فیلمەکە دانرا بۆ ئەوەی نمایش بکرێ لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ , کە لە ھەمان ڕێکەوتیش فیلمی لێھاتوو ئەکتەری بە ناوبانگ ھریتیک ڕۆشەن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێ , بەڵام دواتر ھەردوو فیلم گوازرانەوە بۆ ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ .
گۆرانیەکان
دەستکاریگۆرانیەکان لە لایەن کۆمپانیای زی موزیک بڵاو دەکرێتەوە .
لیستی گۆرانیەکان
دەستکاریگۆرانی "لەیلا ماین لەیلا" لە ساڵی ١٩٨٠ لە فیلمی قوربانی نوسراوەتەوە لە لایەن ئیندیڤەر, وە لە بنەڕەتدا لە لایەن کالیانجی–ئاناندجی , و وە گوتراوە لە لایەن ئامیت کومار, وە دەستەی گۆرانی بێژان دووبارە دروستکرابوونەوە بۆ فیلمی سەرۆک. ھۆنراوەکە ھەمووی لە لایەن جەواد ئەختار نوسراوە .