ماری لافۆرێت (بە ئینگلیزی: Marie Laforet، فەڕەنسی: Marie Laforêt). گۆرانیبێژ و ئەکتەری دیاری فەڕەنسی (لەدایکبووی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩، مردووی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩[١])، لە ساڵی ١٩٧٨دا ڕووی لە ژنێڤ کرد، و ڕەگەزنامەی وڵاتی سویسی وەرگرتووە.[٢]

ماری لافۆرێت

Marie Laforêt
ماری لافۆرێت لە ١٩٩٤
لەدایکبوون
مایتێنا ماری بریجیت دۆمێنا

(١٩٣٩-١٠-0٥) ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩
مەرگ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩(٢٠١٩-١١-٠٢) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
ژێنولەر، سویس
نەتەوە
  • سویس
  • فەڕەنسی
پیشە
  • گۆرانیبێژ، ئەکتەر
ھاوسەرژان گابرێل ئەلبیکۆکو(١٩٨٤–١٩٩٥)
یارجووداس ئەزولیوس
مناڵ(ەکان)٣

ژیاننامە دەستکاری

ماری لافۆرێت لە شارۆچکەی سۆولاج سور-مەر لە شاری مێدۆک، فەڕەنسا لەدایکبووە،[٣] کاری ھونەری لە ساڵی ١٩٥٩ دەست پێکرد کاتێک لە کۆتا خولەکدا لە پێشبڕکێیەکی بەھرەمەندەکان لە ڕادیۆیی فەڕەنسی (Naissance d'une étoile) سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٤][٥] دوای ئەو سەرکەوتنە لەلایەن دەرھێنەرێکی فەڕەنسییەوە ھەلی ئەوەی پێدرا بەشداری لە فیلمێکی شانۆییدا بکات، دوای ئەو فیلمەش دووەم سەرکەوتنی وەکو ئەکتەر و گۆرانیبێژ بەدەستھێنا و ناوبانگێکی باشی لە فەڕەنسا پەیداکرد.[٦] لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لافۆرێت سەرنجی لەسەر کاری نواندن بوو، لە چەند فیلمێکی فەڕەنسی و ئیتاڵیدا بەشداری کرد.[٧] دوای چەند ساڵێک ھەندێک گۆرانی مۆسیقی بڵاوکرانەوە و شکستیان ھێنا، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ بە ئەلبوومێکی نوێ، خۆی دەرخستەوە، دیسانەوە بەردەوام بوو لە کاری ئەکتەری، چ لەسەر شاشە و چ لەسەر شانۆ. لە ژمارەیەک شانۆگەری لە پاریس نمایشی دەستپێکردەوە، لەلایەن بینەران و ڕەخنەگرانەوە بە ھەمان شێوە ستایشی زۆری لێکرا، دوای کۆتا ئەلبوومی کە لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ بڵاوی کردەوە لافۆرێت خانەنشینبوونی خۆی ڕاگەیاند و ڕوویکردە وڵاتی سویس و لە ژنێڤ نیشتەجێ بوو و ڕەگەزنامەی سویسڕی وەرگرت.[٨][٩]

مەرگ دەستکاری

ماری لافۆرێت لە ٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ لە سویسرا کۆچی دوایی کرد، بەھۆی لێککەوتەکانی شێرپەنجەی سەرەتایی ئێسکەوە.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Marie Laforêt, la " Fille aux yeux d'or ", est morte". Le Monde.fr (بە فەڕەنسی). 2019-11-03. Retrieved 2022-08-29.
  2. ^ "Marie Laforêt et ses mille vies". LEFIGARO (بە فەڕەنسی). 2019-11-03. Retrieved 2022-08-29.
  3. ^ "Marie Laforêt - VSD". web.archive.org. 2011-09-29. Retrieved 2022-08-29.
  4. ^ Fourny, Marc (2019-11-03). "Marie Laforêt, la " Fille aux yeux d'or ", est morte". Le Point (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-08-29.
  5. ^ "Marie Laforêt, la " Fille aux yeux d'or ", est morte". Le Monde.fr (بە فەڕەنسی). 2019-11-03. Retrieved 2022-08-29.
  6. ^ "Marie Laforêt, la " Fille aux yeux d'or ", est morte". Le Monde.fr (بە فەڕەنسی). 2019-11-03. Retrieved 2022-08-29.
  7. ^ "Les 6 chansons qui ont marqué la carrière de Marie Laforêt". Le Monde.fr (بە فەڕەنسی). 2019-11-03. Retrieved 2022-08-29.
  8. ^ "Les 6 chansons qui ont marqué la carrière de Marie Laforêt". Le Monde.fr (بە فەڕەنسی). 2019-11-03. Retrieved 2022-08-29.
  9. ^ "Marie Laforêt, French singer and actress 'with the golden eyes,' dies at 80". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN 0190-8286. Retrieved 2022-08-29.
  10. ^ Média, Prisma. "Marie Laforêt: sa fille révèle les causes de sa mort - Gala". Gala.fr (بە فەڕەنسی). Retrieved 2022-08-29.