ماری دریسلر (ناوی کاتی لەدایکبوون؛ لێلا ماری کۆیەربەر؛ ٩ی تشرینی دووەمی ١٨٦٨–٢٨ی تەممووزی ١٩٣٤) خانمەئەکتەری شانۆ و سینەما، کۆمێدیاکاری کەنەدی بوو، ئەو لەسەردەمی بێبازاڕیی مەزن و سەرەتاکانی فیلمی بێدەنگ چالاک بوو.[١][٢] ماری سێیەمین براوەی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ باشترین خانمەکتەر.

ماری دریسلر
بە ئینگلیزی: Marie Dressler
لەدایکبوون٩ی تشرینی دووەمی ١٨٦٨
Cobourg، کەنەدا
مردن٢٨ی تەممووزی ١٩٣٤(١٩٣٤-٠٧-٢٨) (٦٥ ساڵ ژیاوە)
سانتا باربارا، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونLeila Marie Koerber
ھۆی مەرگشێرپەنجە
شوێنی ناشتنForest Lawn Memorial Park
باوکAlexander Rudolph Koerber
خوشک و براBonita Louise Koerber
منداڵMarie Dressler
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەئەکتەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، سیناریۆنووس، دەرهێنەری فیلم
شوێنی کارکردنستۆدیۆکانی کیستوون، مێترۆ-گۆلدوین-مایر
دەستپێکی چالاکی١٨٨٦
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٤
ئەرشیڤەکان لەMarie Dressler Foundation
ئەندامیAmerican Woman's Association
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر

ماری کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵان بوو، ماڵەوەی جێھێشت، لەگەڵ گرووپی شانۆیە گەڕۆکەکان گەشتی دەکرد، بەمھۆیەوە بەھرەی خۆی دۆزییەوە لە بواری کۆمێدی و شانۆ، ھەروەھا خەندە خستە لێوی خەڵکی. دواتر ئەزموونەکەی لەڕێی شانۆی برۆدوەی پەرەپێدا و پاشان چووە ناو بواری فیلمی سینەمایی کە لەسەرەتادا بە فیلمی بێدەنگ دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩١٤، لە فیلمێکی کۆمێدی بێدەنگ بەناوی (Tillie's Punctured Romance) لەپاڵ چارلی چاپلن دەرکەوت.[٣]

لە دەیەی بیستەکان، چالاکییەکانی تەواو کەمی کرد، تەنیا بەھۆی پاشەکەوتەکانییەوە دەیتوانی لە شوقەی ھاوڕێیەکی درێژە بەژیانی بدات. لە ساڵی ١٩٢٧، گەڕایەوە بۆ کارکرد لە فیلمە سینەمایییەکان، ئەوکاتە تەمەنی ٥٩ ساڵان بوو، بەڵام توانی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بھێنێت. لە ساڵی ١٩٣٠، بەھۆی بەشداریکردی لە فیلمی مین و بیڵ (Min and Bill)، توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەست بھێنێت.[٤]

ماری لە ساڵی ١٩٣٤، بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Obituary Variety, July 31, 1934, page 54.
  2. ^ Marie Dressler: North American Theatre Online, alexanderstreet.com; accessed July 27, 2016.
  3. ^ Theatre, Submitted by Arcada (2017-12-01). "Arcada to show Charlie Chaplin silent film". Daily Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-17. {{cite web}}: |first= has generic name (help)
  4. ^ "The 4th Academy Awards | 1932". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-17.