سارە مارگرێت فولەر (بە ئینگلیزی: Margaret Fuller؛ ٢٣ی ئایاری ١٨١٠–١٩ی تەممووزی ١٨٥٠) کەسایەتی ژنە ڕۆژنامەننووس، سەرنووسەر، ڕەخنەگر، وەرگێڕ و چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەمریکی بوو.[١] ئەو یەکەم ژنە پەیامنێر و ڕۆژنامەنووسی ژنی ئەمریکییە. کتێبی ژنان لە سەدەی نۆزدەم (Woman in the Nineteenth Century)، کە لە ساڵی ١٨٤٥ بڵاوکرایەوە ئەوا بە یەکەم بەرھەمی گەورە و سەرەکی لەبارەی فێمێنیزم دادەنرێت لە ئەمریکا.[٢][٣]

مارگرێت فولر
بە ئینگلیزی: Margaret Fuller
لەدایکبوون٢٣ی ئایاری ١٨١٠
کامبریج، ماساچووسیتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٩ی تەممووزی ١٨٥٠(١٨٥٠-٠٧-١٩) (٤٠ ساڵ ژیاوە)
Fire Island، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونSarah Margaret Fuller
ھۆی مەرگdrowning
باوکTimothy Fuller
دایکMargaret Crane
ھاوسەرGiovanni Angelo Ossoli
منداڵAngelo Eugenio Filippo Ossoli
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
بواری کاروتار
ئایینفێمینیزم، transcendentalism
شاکارەکانWoman in the Nineteenth Century، transcendentalism
کارتێکراوە لەلایەنڕالف والدۆ ئیمێرسۆن
خەڵاتەکانNational Women's Hall of Fame

سارە فولەر پارێزەری مافەکانی ژنان بوو، بەدیاریکراوی کاری لەسەر مافی خوێندنی ژنان. فولەر بووەتە سەرچاوەی ئیلھام بۆ کەسانی دیکەش بۆ ئەوەی لە بواری مافەکانی ژنان چالاک بن، لە نێویاندا سوزان بی ئەنتۆنی ئاماژەی بەوە کردووە کە سرووشی کارەکانی لە فولەرەوە سەرچاوەی گرتووە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Margaret Fuller | American author and educator". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-10.
  2. ^ Foundation, Poetry (2021-03-09). "Margaret Fuller". Poetry Foundation (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-10.
  3. ^ Slater, 96
  4. ^ Harrison, Kathryn (2013-04-19). "Vindication (Published 2013)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-03-10.