لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم

ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم دەستکاری

@Aram: ڕاستییەکەی وەمزانی کاتت بۆ کارەکە نییە، بەڵام سپاس کە خەریکی بوویتە پێم خۆشە. همم، نزیکەی ١١ هەزار وتار ڕێژەیەکی تا بڵێیت باشە. جا لە هەمووی باشتر ئەوەیە دەستپێکەکەی زۆر جوان ڕێکخستراوە بەم (ڕێکەوتانەی مردن و لەدایکبوون، شوێنەکانیان، فیلم و زنجیرەکانیان). ڕای من لەسەریەتی، و جا پێم خۆشە بزانم ئێستا پێویستە چی تر بکەیت، یان من پێویستە چی بکەم بۆی؟.
— بەکارھێنەر:Tessla

@Tessla: ڕاستییەکەی تا ئەو کاتە کاتم بۆی دەبێ کە تۆ کاتت بۆی دەبێت. چاوەڕێش نەکەین کە بە چاوتروکانێک ١١،٠٠٠ وتار بڵاو بکەینەوە چونکە بەڕاستی ئیشی دەوێت. ڕەگەکەم بۆی دروست کرد و بزانن چۆنە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٥٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەر لە ئەوەی دەست بە کارەکە بکەن، دەمەوێ شتێک بنووسم. ھاوەڵناو و ناو لە کوردیدا بە یەک شێوە جەمع ناکرێن. یانی Kurdish writers، کە Kurdish لێرەدا ناوە، دەبێتە نووسەرانی کورد. بەڵام، Kurdish books، کە Kurdish لێرەدا ھاوەڵناوە، دەبێتە کتێبە کوردییەکان.
لە American male actors -دا، american و male ناون و ھاوەڵناو نین، بەڵام لە پۆلە کوردییەکەدا حیسابی ھاوەڵناویان بۆ کراوە. ئەمە دروستەکەیە: ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکی. خۆیشی ھەر وا بوو، بەڵام @Tessla بەبێ ڕوونکردنەوە کردییە ئەمەی ئێستا. ئەم کێشەیە لە زۆر پۆلی تردا ھەیە و ھەموویان دەبێ چاک بکرێنەوە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٠٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: من کاتم هەیە، بەڵام گەر شتێکم لەدەست بێت حەز دەکەم یارمەتیت بدەم، هۆکاری ئەمەش لەبەر خۆتمە کە نامەوێت تەنھا بیت نەکا بێزاربیت. سەبارەت بە ڕەگەکە؛ بێ کێشە دەیبینم بژی، بەڵام پرسیارێکم لا دروست بوو، خۆ سەری داتابۆکسەکان ڕاستەوخۆ خۆیان دەبنە کوردی لەساتی دروستکردنی وتارەکان؟!. کۆتا شتیش ئەوەیە کە چاوێکیش لە قسەکەی گێژەڵووک بکە سەبارەت بە ناوەکە.
@Gejeluk: ڕاست دەکەیت، پێشتر لەو ناو گۆڕینە هەڵەم کردووە، بمبوورن، بەهیوام لێرە چارەسەر بکرێت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٢٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: خۆشحاڵم کە ئاگات لەم ئیشە ھەیە و قسەی لەسەر دەکەی، و سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانیشت. بۆ مەسەلەی ئەو تاقە پۆلە، خۆتان دەتوانن چارەی بکەن؟ بۆ چاکسازیی بەکۆمەڵی پۆلەکانی تریش، تەنیا پێم بڵێن چی بکەم. @Tessla: بێگومان لەبەرئەوەی تۆ پێشنیارت کردووە، دەبێ لەگەڵمان بمێنیتەوە. چونکە ھەر بەکارھێنەرێک پڕۆژە دروست بکات و بەسەر منەوە جێی بێڵێت، ئیتر بەڕاستی من تاقەتیم نامێنێ. بۆ ڕەگەکە دەتەوێ فیلم و دراماکان وەک بەشی فیلمۆگرافی زیاد بکەین یا ھەر لە پێناسەکەی بەسە؟ بۆ داتابۆکسەکە، دوای گرێدان بۆتەکانی ویکیدراوە وردەوردە چارەی دەکەن. یەکەم ئیشی تۆ وەرگێرانی ناوی وتارەکانە. تۆ ناوی ھەر ١١،٢٩٠ وتارەکەمان بۆ بکە کوردی. گاڵتەم کرد. :) کەس ناتوانێت بەئاسانی ئەو کارە بکات. بە ڕای خۆم تاکە ڕێگە بۆ بەکوردیکردنی ناوی وتارەکان کەڵکوەرگرتنە لە گووگڵ تڕانزلەیت. چۆنە؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٣:٣٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: کاری ئەو تاقە پۆلەم چارە کرد، سەبارەت بە پۆلەکانی تر هێشتا نازانم کامانەن تا دیاریان بکەین، نازانم دەبێتە کێشە یان نا گەر کاری چاککردنی بەکۆمەڵی پۆلەکان بۆ دوای کاری کۆمەڵەوتارەکان جێ بێڵین؟!. بێگوومان من لەم پڕۆژەیە، و لەهەر پڕۆژەیەکی تری کۆمەڵەوتارەکان دەمێنمەوە. سەبارەت بە فیلمۆگرافی، ئەگەر سەرنجت دابێت لە ئینگلیزییەکە لە زۆربەی وتارەکان لە دەستپێک نووسراون و لە فیلمۆگرافیش هەمان شێوە؛ بەم پێیە بێت لەهەردوولا هەبێت ئەوا وتارەکە دەوڵەمەندتر دەبێت، خۆ ئەگەر دانەیەک هەڵبژێرین، بێگوومان دەڵێم لە دەستپێک بێت باشترە. ناوی وتارەکانیش بە گووگڵ ترانزلەیت بەدڵنیایەوە باشە، بەس بیریشمان نەچێت کە ئەگەر پشت بەم ئامێرە ببەستین هەڵەی تێ ئەکات ناوەکان، ئەگەر ناوێکی هەڵەم بینی چاکیان دەکەم.
بەس با ئەوەشم بیرنەچێت، گەر کاتی دانانی دەروازەکان بۆ وتارەکە هات حازری بکەیت، تاگم بکە با پێو بڵێم کام دەروازانە دابنێیت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٤٠، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: بۆ پۆلەکە دەستت خۆش و بۆ پۆلەکانی تر منیش نازانم کامانەن. نەوەڵا، پۆلەکان زووتر چاک بکرێن باشترە. بێخەم بە و ئەم پڕۆژەیە کاتی زۆری پێ دەچێ تا زانیارییەکانی ناوی پڕ دەکەینەوە. سپاس بۆ مانەوەت لەگەڵ ئەم پڕۆژانە. بۆ فیلمۆگڕافی، ئەوانەی پێناسەی ئینگلیزییەکە تەنیا ئەوانەیان نووسیوە کە لەڕێگەیەوە ناسراون نەک ھەموویان، بەڵام ئێمە ئەوەی بەشداریی تێدا کردبێت دەینووسین. وەڵا بۆ دروستکردنی بەشی فیلمۆگڕافی، خۆشم زۆر دڵنیا نیم پێم دەکرێ یان نا و جارێ نازانم، بەس لە پێناسەکەیان ھەن. ناوی وتارەکانم بە گووگڵ تڕانزلەیت کردە کوردی کە ئەمە وەک ئاسانکارییەکە بۆ خۆمان، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک لە وەرگێڕانەکان دڵنیا نیم و گەرەنتی نادەم و دەبێ بەدەست ھەڵەکانیان چاک بکرێنەوە. بۆ دەروازەکان، ھەر خۆت دەتوانی لە ڕەگەکە زیادیان بکەی. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٣٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
Aram، سەرەتا بۆ فیلمۆگرافی؛ مادام وتت ئەوەی پێناسەکە تەنھا تێیدا ناسراون، کەوایە با هەر ئەوە دابنرێت بەڕای من واز لە فیلمۆگرافییەکە بێنە. بۆ دەروازە؛ لە ڕەگەکە زیادم کرد، بەڵام سەیرێکی بکە من لەو کاری داڕێژەی ژمارانە نازانم، هەروەها دوو کۆلکەت داناوە، یەکێک بەس نییە؟!! بۆنموونە بەس ئەکتەر-کۆلکە.

سەبارەت بە پۆلەکان؛ هێشتا من دڵنیا نیم کە گێژەڵووک لەو پۆلەدا باسەکەی دروست بێت، "ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکی" چۆن مانا دەدات بە دەستەوە؟ واتا ئەکتەران کۆ-بن بەڵام پیاوی ئەمریکی-تاک بن. هەروەها سەیرێکی ئەم پۆلە بکە ":American male child actors"، ئەگەر وابێت دەبێت بەم پۆلەیان بڵێین، ئەکتەرانی مناڵی پیاوی ئەمریکی. جا پێم خۆشە بزانم گێژەڵووک چی دەڵێت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٣٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram و @Tessla جەمعکردن لە کوردیی ناوەندیدا ئاڵۆزە. ھۆیەکان: یەک، چەندین شێوەی ھەیە. ان (وەکوو داران)، یان (مامۆستایان)، کان (نوێکان)، ەکان (شێتەکان) و یەکان (ئەمریکییەکان). دوو، ناو بە «فڵانانی فڵان» یان «فڵانەکانی فڵان» جەمع دەکرێ، بەڵام ھاوەڵناو بە «فڵان(ە) فڵان(ی)ەکان» جەمع دەکرێ. مەرجەکان زۆرن، بۆیە ھەڵە دەکرێ.
لە کوردیی باشووریدا «گەل» بە کار دێ. گەل جۆکەرە و ئەو کێشانەی سەرەوەی نییە. ژن ← ژنگەل و مامۆستا ← مامۆستاگەل. فەرقیش ناخاتە نێوان ناو و ھاوەڵناو. شاری کوردی ← شارگەلی کوردی و شاری کوردستان ← شارگەلی کوردستان.
ئێستا سەیری وتاری American -م کرد و ئەم نموونەیەیان ھێناوەتەوە: "Elvis Presley was an American singer". ئەم نموونەیە لە بەشی adjectival use (بەکارھێنانی ھاوەڵناوی)دا ھێنراوەتەوە، یانی american لێرەدا ھاوەڵناوە. ئەمە خستمییە شکەوە.
پێم خۆشە ڕای @Calak, @Aza و @Pirehelokan وەربگرم. American actors دەبێ بە «ئەکتەرانی ئەمریکی» یان «ئەکتەرە ئەمریکییەکان»؟ ‎Gêjełûk ‏١٢:٥٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk فەرق ناکات. Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza فەرق دەکات. ‎Gêjełûk ‏١٣:٣٦، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: ئەم قسەیەی ئێوە دوو ڕووی هەیە. یەکێ باسی ئاوڵناو و ئیزافەیە کە بە داخەوە ماوەیەکە ئاڵۆز بووە و کوردینووسان لە ژێر کاریگەریی فارسی و ئینگلیزیدا هەڵەی زۆری تێدا دەکەن. بۆ نموونە ئەو پۆلانەی بۆ وتاری ئێلڤیس دانراون گشتی هەڵەی ڕێزمانین: ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی هەڵەیە چون ئاوڵناوەکە تاکە نەک کۆ! هەروەها ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی بە هەمان هۆکار هەڵەیە پێویستە بگۆڕدرێ بە ئەکتەرە بەڕەگەزئاڵمانییەکان.
ئەوەی من سەرنجم دابێت زیاتر کێشەکە لە ئاوەڵناوی ڕێژەییدا (نسبی) دروست دەبێت کە بەڕاستی هەندێک جار سەری لە من شێواندووە چون وامزانیوە ئاوڵناوەکە ئیزافەیە! سەیری ئەو نموونانەی خوارەوە بکەن. هەرچەن وەک لە نموونەی ڤیدیۆکەدا بینیتان تەشەنای سەندووە و تەرکیبگەلێ وەک هێزەکانی سەرکەوتوو و...یش ئاسایی بوونەتەوە. وەک عەرزم کردی لەو کوردییانەدا دەردەکەوێ کە کەوتوونەتە ژێرکاریگەریی فارسی و ئینگلیزی. کوردی ڕۆژهەڵات وەک نوقڵ و نەبات دەیڵێن. زۆر سەیرە کە بە تازەیی لە نووسراوەی کوردی باشووریشدا دەیبینم. بیر لەم چەند نموونەیە بکەرەوە (یەکەم ئیزافەیە و دووەم ئاوڵناو):
شێعرەکانی کوردی خۆشن. شێعرە کوردییەکان خۆشن.
بۆچوونەکانی تاڵەبانی کۆنن. بۆچوونە تاڵەبانییەکان کۆنن.
تورکیا مزگەوتەکانی سووری ڕووخاند. تورکیا مزگەوتە سوورەکانی ڕووخاند.
دەربارەی ڕووی دووەمی پرسیارەکە ئەوە باسی مەعرەفە و نەکەرەیە کە تەقریبەن لە هەموو زمانێکدا بڕێک گێچەڵە (چون بەوە کەوتووە شتەکە ناسراو بێ یا نەناسراو). لەو کوردییەدا کە من فێری بووم و ڕۆژانە قسەی پێدەکەم -کە لە بابانییەوە نزیکە- هیچکات ئاوڵناوی کۆ بێ ەکە (یانی نیشانەی مەعرەفە) نایەت. یانی ئەکتەرانی ئەمریکی لە زمانی مندا نیە. ئەکتەرە ئەمریکییەکان هەیە. لە دەقی ئەدەبیشدا بە دەگمەن ئاوڵناوی نامەعرەفەم دیوە. ئەمە ڕەنگە لە شێوەزارێکی تردا فەرق بکا. لە ئینگلیزیدا کۆڵێک یاسایان بۆ ئەمە داناوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٢٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla: زۆر چاکە و بەشی فیلمۆگڕافی زیاد ناکەین. دەروازەکانت تەواو داناوە و ئەگەر ویستت، دەروازە:تەلەڤیزیۆنیش زیاد بکە. بۆ مەسەلەی کۆلکە، ئەو وتارانە ھەم ئەکتەرن و ھەم ژیاننامەن و ئەگەر زیاتریش ھەبوو، با زیاد بکرێ و زیانی نییە. @Gejeluk: ڕاستییەکەی باشتر بوو ئەم باسە لە پەڕەی پۆلەکە بکرێتەوە بۆ ئەوەی تێکەڵی ناوەڕۆکی کۆمەڵەوتارەکان نەبێت. ئەوانەی ئێوە و ئازا و پیرەھەڵۆ باستان کرد، منیش وەک ئێوە تێدەگەم و درۆی تێدا نەبێ لاشم ئاڵۆزە. بەھەرحاڵ، بە شوێنێک گەشتن و ویستتان شتێک بگۆڕن، پێم بڵێن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٥٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: دەروازەی تەلەڤیزیۆنیش زیاد کرا. ئەرێ پرسیارێک، جگە لەم بابەتی پۆلە، ئەم پرۆژەیە زۆر کاری تری ماوە؟!!. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٤٤، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla دەستت خۆش. بەڵێ، وای دانێ شتێکی وامان نەکردووە. دەبێ بێیتە ناویەوە و دەستکاریی بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٣:٢١، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: تۆ لەئێستادا خەریکی کارەکانی تری بە، هەتا ئەم بابەتی پۆلە یەکلا دەبێتەوە، هەچەندە منیش ڕام لەگەڵ ئازا و پیرەهەڵۆیە، چون یەکەم فەرق ناکات وەک وا دەڵێن، دووەمیش؛ ئەوەی گێژەڵەووک دەیڵێت هێشتا سەبارەت بەو نموونەی سەرەوە ڕێی تێ ناچێت کە هێنامەوە. ئێستا کاک ئارام تۆ لەسەر ئەم چۆلانە وەستاویت؟!! Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٤٨، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ڕاست دەکەی. لە وتووێژی پۆل:ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکیدا درێژە بە باسەکە دەدەین. ‎Gêjełûk ‏١٥:٢٢، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla نا، پۆلەکان کارکردنی لەسەر پڕۆژەکە ڕانەگرتووە. ئیمەیڵێکم بۆ بنێرە تا دەسەڵاتی دەستکاریکردنت بدەمێ. تۆ وەک دەستپێکێک دەتوانی بە ناوی وتارەکان بچیتەوە و ھەڵەکان چاک بکەیتەوە. ھەرکاتێک زانیت کەسێکی تر دەستکاری دەکات، تۆ دەستکاری مەکە تا سەر لە یەکتری تێک نەدەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:١٤، ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پێش بڵاوکردنەوەی زیاتر لە ١١٬٠٠٠ وتار! دەستکاری

سڵاو @1silent scientist، Aro Salar، Aza، Calak، Gejeluk، Keenîî، Kurd2021، Kushared، Muhammed taha، Paraw، Pirehelokan، Sakura emad، Serchia، Zamand Karim، Épine، و ساکاتا گینتۆکی: ویستمان پێش بڵاوکردنەوەی ١١٬٢٠٩ وتار ڕای ئێوەش وەرگرین تا ئیشێکی باشتر و بێھەڵەتر بکەین. سپاس بۆ @Tessla: کە ئەم پڕۆژەیەی پێشکەش کرد. لێرە دەتوانن سەیری خشتەی زانیارییەکان بکەن. زانیارییەکانمان لە ویکیدراوە و ویکیپیدیای ئینگلیزی وەرگرتووە و ماوەیە باشە ئیشی وردمان تێدا کردووە. پاکسازییە باشمان تێیاندا کردووە، بەڵام دەشێ بەشێکیان زیاتر بە ئیشی تری وەک گۆرانیبێژی، دەرھێنەری، زۆرانبازی یان شتی تر ناسرابن وەک لە ئەکتەری، بەڵام ئێمە ھەر کەسێکمان ھێناوە کە لە ویکیدراوە پیشەی ئەکتەری بۆ دانربووبێت کە ھەڵبەتە ئەوەندەی کەوتە بەرچاومان زۆریشمان سڕییەوە کە ئەکتەر نەبوون، بەڵام ھێشتا ڕەنگە ھی تری تێدا بێت. جیاوازیی ئەم پڕۆژە لەگەڵ ئەوانەی پێش خۆی ئەوەیە کە دەقێکی جوانتر بەرھەم دێنێ. بۆ نموونە حسابی ئەوە کراوە کە ئەگەر ئەکتەرەکە مردبوو، بە ڕابوردوو بنووسرێ و ئەگەر زیندوو بوو بە کاتی ئێستا. حسابی ساڵانی چالاکی بەجوانی کراوە. ئەو فیلم و زنجیرانەی تێیاندا بەشدارن حسابی تاک و کۆیان بۆ کراوە. ھەر بەستەرێک لای خۆمان ھەبووبێت، دابین کراوە، بەڵام ئەوانەی نەبوون، و ناوی ھەر ھەموو وتارەکانیشمان بە گووگڵ تڕانزلەیت وەرگێڕاوە و Tessla پێداچوونەوەی بۆ کردووە. بەڵام لێرەدا ئێمە ناتوانین گەرەنتی بدەین چونکە گووگڵ تڕانزلەیت ناوی وتارەکانی وەرگێراوە. دەتوانن وەک نموونە {{subst:ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم/ڕەگ|برێنت بریسکۆ|Brent Briscoe|٢١ی ئایاری ١٩٦١|مۆبەرلی، میزۆری|١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧|لۆس ئانجلەس|١٩٨٥|٢٠١٧|[[پیاوی بەڵێ]]|[[کەیبانووە داماوەکان]] و [[ھاوس (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)|ھاوس]]|Brent Briscoe|nm0109785}} لە خۆڵەپەتانێکەتان دانێن و تاقیی بکەنەوە. بە ئارەزووی خۆتان نرخی پارامەترەکانی ڕێکەوت و شوێنی مردن، ساڵانی چالاکی، و فیلم و زنجیرەکان دانەدانە بسڕنەوە (نەک پارامەترەکان خۆیان) و بزانن چی فەرق دەکات. دەتوانن لە پارامەتری کۆتاییی ساڵی چالاکی بنووسن «ئێستا» و لە فیلم و زنجیرەکانیش بیانکەنە یەک فیلم/زنجیرە یان زیاتر یان دانەیەکیان بە یەکجاری بسڕنەوە. دەبینن حسابی ئەم حاڵەتانە کراوە و کاریگەری خراپ ناکاتە سەر ئەو دەقەی لە وتارەکە بەرھەم دێت. تکایە ھەر شتێکتان وەک پێشنیار یان کەم و زیادێک ھەیە، ئێستا قسە بکەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٤٩، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram سڵاو لە جەنابیشت، دەستخۆشی لە بەڕێزت و کاک تێسلاش دەکەم بۆ گرینگیدان بم بابەتە بێگومان ئەوەندەی تێبینیم کرد وردەکارییەکان زۆر باشە. بێگومان داتابۆکسیش بەکاردێنن وەکو سندووقی زانیاری.من وەکو خۆم تێبینییەکی وام نییە. دووبارە دەستخۆشیتان لێ دەکەم هەر بژین. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣٣، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو ئارام و تێسلای خۆشەویست. تێنەگەیشتم ناوی ئەکتەرەکان بە گووگڵ وەرگێڕاوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٩، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: بەڵێ، داتابۆکس بەکاربراوە. @Pirehelokan: بەڵێ، بێگومان وەرگێڕانی ناوی زیاتر لە ١١٬٠٠٠ وتار ئاسان نەبوو تا بەدەست بیانکەین و دەبایە ڕێگەیەکمان بگرتایەتە بەر بۆیە، ناچار کەڵکمان لە گووگڵ تڕانزلەیت وەرگرت، بەڵام خۆشمان پێداچوونەوەمان بۆیان کردووە و زۆر ھەڵەمان چاک کردووە. ئەگەر چی لە چاو ئەو ڕێژە زۆرە وتارە، ئەم حاڵەتە کەمە، بەڵام ترسم لەو وشانەیە کە لە کوردی مانایان ھەیە. بۆ نموونە Bobby Short بکاتە «بۆبی کورت». ھەرچەندە بە تێسلاشم وت گەرەنتی بۆ ئەوانەی گووگڵ تڕانزلەیت نادەم، و بۆیەش ئێوەمان ئاگادار کردەوە تا ئەگەر کێشەیەک لە ھەر شوێنێک ھەبێت، پێش بڵاوکردنەوە ئاگادار بین و چاکیان بکەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:١٨، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستان خۆشبێت Aro Salar (لێدوان) ‏٠٨:١٩، ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕوا ناکەم ئەو کێشەیە ببێ ئەگەر ناوەکە کەپیتاڵایز کرابێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٧، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
مانونەبن و ھەر بژین :) زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کارێکی باش و سەرنج ڕاکێشتان کردووە. بژین و دەستان خۆش بێت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏١٢:٠٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: خۆی دەبێ وا بێ و ھەموویان (مەگەر چۆنھا) کەپیتاڵایز کراون، بەڵام شتی وام بەرچاو کەوتووە. بۆ نموونە en:Too Short کرابووە «زۆر کورت». ھەڵبەت ئەوە ئەکتەر نەبوو و سڕیمەوە. دوو پرسیاریش: یەکەم، en:Abington Township, Montgomery County, Pennsylvania چۆن وەرگێڕین؟ دووەمیش، ئەو ناوانەی کورتکراوەیان ھەیە وەک en:A. J. Bowen لەسەر شێوازی «ئەی جەی بۆون» وەرگێڕین؟ مەبەستم خاڵەکانە کە بیاننووسین یان نا. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٤٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستتان خۆش بێت. @Aram، من پێم باشە کە خاڵەکان بنووسین. وەک چۆن George R. R. Martinمان کردۆتە جۆرج ئاڕ. ئاڕ. ماڕتن. ‎Gêjełûk ‏١٦:٣٤، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk سپاس بۆ وەڵامدانەوەت، بەڵام جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکینیشمان ھەیە کە خاڵەکان نەنووسراون. ئەگەر بیاننووسین، بۆشایی بخەینە دوای خاڵەکان؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٤١، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: من پێشتر چەندین وتارم لەسەر کەسایەتییەکان نووسیووە و ناوەکانیان بەو خاڵانە دروست کرابوون، بەڵام لە ویکیی خۆمان بەبێ خاڵ نووسیوومن، چونکە وام پێ باشترە. ئەوە کورتکراوەیە بۆ زمانی ئینگلیزی، ئێمە تەنیا دەیانخوێنینەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:١٠، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla با بزانین کۆمەڵگە چی دەڵێن و بڕیارێکی لێ دەدەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٠٤، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:، ڕاستییەکەی ئێمە لە کوردیدا کاونتیمان نیە. کاونتی زۆری لە ئەمریکای باکوور بە کار دێت (یان ڕەنگە لە بەریتانیا). دەکرێ ھەر بنووسین کاونتی. لێرە شارستان لینک کراوە بە کاونتییەوە کە بۆ نموونە لە ئێران تەقریبەن ھەمان ئیشی کاونتی دەکات. بەبڕوام دەکرێ ھەر بنووسین کاونتی. خۆ بۆ نموونە کانتۆن وەرگێڕان ناکەین. دەربارەی پیتە ئینگلیزییەکان ھەر وەک خۆیان بیاننووسین. بۆ نموونە ئەی، بی، سی، ئێس، و... سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٤٩، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دی لە Billy Dee -دا ناوە، بەڵام لە A. D. Calvo -دا کورتکراوەیە. خوێنەر چۆن بزانێ کە ئێمە کامەمان مەبەستە؟ چۆن لێکیان جیا بکاتەوە؟ دەشتوانین «د.» بۆ D. بنووسین، بەڵام ئەم شێوەیە کێشەمان بۆ دروست دەکات. ناتوانین O یان U بە یەک پیت بنووسین. دی.، ئۆ. و یوو. باشترن و دەبێ بۆشایی بخەینە دوای خاڵەکان. لە ویکیپیدیای فارسیشدا ھەر وایە.
پێم باشە ھەر لێرەدا مەسەلەی sonەکان یەکلا بکەینەوە. لەو خشتەیەدا Nelson بە شێوەی نێڵسن و نێڵسۆن ھاتووە. من لەگەڵ نێڵسنم.
ھەروەھا، چەند ھەڵەیەکم لە ناوەکاندا دۆزییەوە (ئەم ھەڵانەم لەو ناوانەدا دۆزیوەتەوە کە بە A و B دەست پێ دەکەن):
ناوە ھەڵەکان

ناوی ھەڵە ← ناوی دروست (ناوی ڕەسەن)

  1. بەرنس ← بێرنز (Burns)
  2. سپیێرز ← سپیرز (Spears)
  3. دەیڤز ← دەیڤیز (Davies)
  4. عاسف مەندوی ← ئاسف مەندڤی (Aasif Mandvi)
  5. ئابێ ← ئەیب (Abe)
  6. ئابێل ← ئەیبڵ (Abel)
  7. سیڤانی ← سێڤانی (Sevani)
  8. مایفیڵد ← مەیفیڵد (Mayfield)
  9. ساڤاج ← ساڤج (Savage)
  10. تاینی ← تینی (Tinney)
  11. کامپبێل ← کامبڵ (Campbell)
  12. فووج ← فەج (Fudge)
  13. پاتینۆ ← پاتینیۆ (Patiño)
  14. ڕیدەر ← ڕایدەر (Ryder)
  15. کوپەر ← کووپ(ە)ر (Cooper)
  16. یوسف ← جۆز(ێ)ف (Joseph)
  17. ڕوک ← ڕەک (Ruck)
  18. جۆن ← سەینت جۆن (Andrew St. John)
  19. گریت ← گرەیت (Great)
  20. فەرەنسی ← فرێنچ (French)
  21. مۆز ← بەنانا (Banana)
  22. ئێپشین ← ئێپشتاین یان ئێپستین (Epstein)
  23. پیرڵ ← پێرڵ (Pearl)
  24. بیبەر ← پێپەر (Pepper)
  25. ھێپبورن ← ھێپبێرن (Hepburn)
  26. بیو ← بۆ (Beau)
  27. بیتلجویس ← بیتڵجووس (Beetlejuice)
  28. لیمۆ ← لێمن (Lemon)
  29. گیبۆنس ← گیبنز (Gibbons)
Gêjełûk ‏٢١:٣٤، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: «شارۆچکەی ئەبینگتۆن، کاونتیی مۆنتگۆمێری، پێنسیلڤانیا» تەواوە؟ بۆ پیتەکانیش تۆ خاڵت دانەناوە. تێسلا نایاننووسێ و گێژەڵووکیش ڕوونکردنەوەیەکی داوە کە خاڵی دوای پیتەکان بنووسین باشە. چی بکەین؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٠٤، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: زۆر زۆر سپاس بۆ بەسەرداچوونەکانت! ئەوانەی ئاماژەت پێیان داوە، ھەموویان چاک کران. ئەگەر خۆشت دەتەوێ دەستکاریی بکەیت، ئیمەیڵێکم بۆ بنێرە کە تێیدا ئیمەیڵێکت نووسیبێت. بۆ پیت و خاڵەکان ناوی وەک en:JR Lemonشمان ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٥:٥٩، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کۆمەڵە وتارەکان/ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم".