وتووێژی پۆل:ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکی

دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی ناوی پۆل

ناوی پۆل دەستکاری

@Pirehelokan وا بزانم لە مەبەستم تێ نەگەیشتی. پرسیارەکەم ئەمەیە: American لە American actorsدا ناوە یان ھاوەڵناو؟
وەک وتم، ھاوەڵناو لە کوردیی ناوەندیدا بە «فڵان(ە) فڵان(ی)ەکان» جەمع دەکرێ. سێوی سوور ← سێوە سوورەکان. ھیچکەس ناڵێ سێوەکانی سوور. نموونەیەکی تر، تایبەتمەندی فیزیکی ← تایبەتمەندییە فیزیکییەکان. ھاوەڵناو ھەر ئاوھا (یانی بە نیشانەی مەعرەفە) جەمع دەکرێ، بەڵام ھەیە (بە ھەڵە) ناویش وا جەمع دەکا. لە ئەم وتارە بنۆڕە. humantarianی کردووە بە مرۆڤایەتی! پاشگری -ایەتی ھەر ناو دروست دەکا. ئەم کێشەیە بۆچی دروست بووە؟ وەڵام: وشەکە بە «ی» کۆتاییی ھاتووە. ئێمە پێمان وایە ھەر وشەیەک ئاخیرەکەی «ی» بێ، ھاوەڵناوە و وەک ھاوەڵناو جەمعی دەکەین.
بگەڕێمەوە سەر پرسیارەکەم. ئەگەر American لە ڕستەی American actorsدا بکەین بە Kurdish، تاکەکەی دەبێ بە ئەکتەری کورد و کۆیەکەشی دەبێ بە ئەکتەرانی کورد نەک ئەکتەرە کوردەکان. کورد لێرەدا ناوە و بەپێی ئەمە بێ، ئەمریکی -یش لەو ڕستەیەدا دەبێ ناو بێ. یان شتێ تر، کاتێک کە دەڵێی ھیوا کوردە (Hiwa is Kurdish)، کورد لێرەدا ناوە. باشە، لە ڕستەی تیم ئەمریکییە (Tim is American)، ئەمریکی نابێ ناو بێ؟ American لە ئینگلیزیدا ھەم ناوە، ھەم ھاوەڵناوە. من پێم وایە ئەمریکی -ی کوردیش ھەر وایە. لەبەر ئەمە، ئەکتەرانی ئەمریکی تەواوە. ببورە، ئەگەر سەرم ئێشاندی. ‎Gêjełûk ‏١٥:١٧، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
وەرگێڕانی کوردیی American actors ئەبێ بە ئەکتەرە ئەمریکییەکان. بە بڕوام ئەکتەرانی ئەمریکی لەژێر کاریگەریی فارسی و ئینگلیزیدا دروست بووە (en:Calque). بەڵێ ئیستە دەیبینم و دەیبیستم بە هەڵە دەڵێن سێوەکانی سوور. سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە دەڵێت هێزەکانی پیرۆز یان هێزەکانی سەرکەوتوو. بۆ ئەوە ڤیدیۆکە ببینی لازمە bee بگۆڕی بە be. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٧، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: منیش وەک پیرەهەڵۆ دەیڵێت، ئەکتەرە ئەمریکییەکان، کوڕە کوردەکان، هتد ... ئەوانەم پێ گونجاوترە و درووستترە وەک لەوەی بڵێین: ئەکتەرانی ئەمریکی، کوڕانی کورد و ئەمانە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:١٩، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan ئێمە لە یەکتری تێ ناگەین. ئەوەی کە من باسی لێوە دەکەم، قانوون تەتبیق دەکات و وەک ئەوەی نێو ڤیدیۆکە نییە. پیرۆز لە ھێزی پیرۆزدا ھاوەڵناوە، بۆیە کۆیەکەی دەبێ بە ھێزە پیرۆزەکان. من پێم وایە ئەمریکی لە ئەکتەری ئەمریکیدا ناوە. چۆن؟ ئەگەر ئەکتەرەکە کورد بێ، دەڵێین ئەکتەری کورد، نەک ئەکتەری کوردی. کورد ناوە و کوردی ھاوەڵناوە. چۆن لە ڕستەی «ئەکتەری کورد»دا ناو بە کار ھاتووە، لە «ئەکتەری ئەمریکی»شدا دەبێ ناو بە کار بێ. ئەمریکی شێوەی ناو و ھاوەڵناوی Americanە.
@Tessla یەک، درووست نییە، دروستە. دوو، کوڕە کوردەکان لە ڕووی ڕێزمانییەوە ھەڵەیە، چونکە کورد ناوە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٣٧، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
┐─────────────────────────────────└
، @Gejeluk: ئەمریکی ناو نیە. ئاوڵناوی ڕێژەییە. لە کوردیدا وەک فارسی و بڕێک لە زمانە ئێرانییەکان ئاوڵناوی ڕێژەیی لە ناو+ی دروست دەبێ (وەک قاوەیی، ڕۆژاوایی، کوردستانی، کوردی، ئەفغانستانی و...). بۆ ئەوەی بزانی شتێک ئاوەڵناوە بزانە وەک خاسییەتی ناوێک بە کاردێت یان نە. بۆ ئەوە کاری بوونی پیا بلکێنە و بیخە ڕستەیەک: کوڕەکە سوور+ە؛ کوڕەکە ئەمریکی+یە؛ کوڕەکە کورد+ە؛ کوڕەکە جوان+ە؛ کوڕەکە ئامەدی+ی+ە. سوور، ئەمریکی، کورد، جوان و ئامەدی ئاوڵناون. کورد دەتوانێ هەم ئاوڵناو بێ هەم ناو (بە کۆنتێکست کەوتووە). ئەمریکی و ئامەدی هەمیشە ئاوەڵناون (مەگەر لە کۆنتێکستی دەگمەندا کە ناوی تایبەت بن. بۆ نموونە ئامەدی زانایەکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانە.).

کورد هەم ناوە هەم ئاوەڵناوە. بۆ نموونە ماڵی کورد وێران بووە (لێرە ناوە) یا ئەسپی کورد ڕەسەنێکی بەناوبانگە (لێرە ئاوەڵناوە بە مەعنای کوردی یا Kurdish) وەک فرەیزی زمانی دایک و زمانی دایکی یان وزەی خۆر و وزەی خۆری (من لەگەڵ ئەوەم کە لە وەرگێڕاندا هەمیشە ی کەی بنووسرێت کە سەرلێشێوانی لەم جۆرە دروست نەکات). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٠٢، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gejeluk + @Pirehelokan + @Aza:
لە کورد(ی سۆرانی)دا ئەگەر بمانەوێ وشەی کوڕ لە کوڕی من و کوڕی باش-دا جەمع بکەین دەڵێن کوڕەکانی من و کوڕە باشەکان. نەمبیستووە بڵێن کوڕانی من و کوڕانی باش؛ پێم وایە ئەمە کاریگەریی فارسییە چون ئەوان دەڵێن پسرانِ من و پسرانِ خوب.
بەڵام یەک شت بڵێم. دەزانین لە کوردیی کرمانجیدا چون مەعرفەمان نییە بیانەوێ بڵێن کوڕە باشەکان دەڵێن کوڕێت باش (یان کوڕێن باش). جا لە ھەندێک بنشێوەزاری موکریدا و لەو دیویش لە بنشێوەزاری پژدەری و بنگردیدا شتێک وەک کرمانجیمان ھەیە؛ لە جیاتی کوڕەکانی من و کوڕە باشەکان دەڵێن کوڕیدە من و کوڕیدە باش (وا ھەیە دەنووسن کوڕی دە من و کوڕی دە باش). من ئەمەم زۆر پێ ڕەنگینە. ھەم لە کرمانجیدا ھەیە و ھەم کێشەی ناو و ئاوەڵناوی نییە.
یانی بۆ ناوی ئەم پۆڵە زۆر بەسانایی دەتوانین بڵێین ئەکتەریدە پیاوی ئەمریکی. یان دەبێ بڵێین ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکان کە ئەمە زۆر قورس و ناخۆشە.
سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٥، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک Calak: ئەگەر ئەمڕۆش ئەم پۆلە بکرێتە نموونەی: ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکی، ئەوا دوو ڕۆژی تر بەچەندەها پۆلی تر دروست دەکرێن لەژێر ناوی ئەکتەرە فڵانییەکان، نەک بەم شێوەیە، هۆکارەکەشی ڕوونە کە تا ئێستا کەس نییە لەباشوور و ڕۆژھەڵات بەو شێوەیە قسە بکات، دیارە بەهۆی ئەوەیە کە دەڵێت لە سۆرانیدا بەو شێوەیە قسەناکرێت. هەڵبەت با نەشیشارمەوە گە من پۆلی تر دروست بکەم سەبارەت بەو جۆرەناوە، ئەوا هەڵەی تێ دەکەم و نازانم چۆن ڕێکیان بکەم؛ من ئێستاش پێم باشە هەر بنووسرێت ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکان، هەم ئاسانی بۆمن و بۆ بەکترهێنەرانی داهاتووش. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٣٢، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: پێشتر بۆ گێچەڵووکم نووسی ئەو کوردییەی من فێری بووم یەک جۆر کۆی هەیە ئەویش ناو+ە+ئاوەڵناو+ەکانە وەک کوڕە باشەکان. وتیشم لە شێوەزاری تردا فۆرمی تر ڕەنگە ببێ. بەڵام بۆ کەمکردنەوەی ئیستیسنا و ستانداردسازی هەر جۆرە باوەکەم پێ باشترە. یانی ئەکتەرە ئەمریکییەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٣، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت، پێم وایە ئەوەی تۆ تەواوە. لە ئینگلیزیدا، دەوڵەتی فەڵەستین دەبێت بە State of Palestine یان Palestine state. فەڵەستین ناوە، بۆیە پێچەوانە دەکرێتەوە. بەڵام، ھاوەڵناو پێچەوانە ناکرێتەوە. American actor وای لێ ناکرێ، کەواتە American ھاوەڵناوە. ئەگەر ھیچ ڕایەکی تر نەبوو، بانگی کاک ئارام بکە تا بە بۆتەکەی بیان گوازێتەوە. @Calak پێشنیارەکەت جوانە و منیش لە وتووێژەکەی تردا «گەل»م پێشنیار کرد کە ئەم کێشانەی نییە، بەڵام بە داخەوە ئەو دەسەڵاتەمان نییە. «ان» و «ەکان» لە سۆرانیی ستاندارددا بە کار دێن. ‎Gêjełûk ‏٢١:٣٣، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئەکتەرانی پیاوی ئەمریکی".