بنەما مرۆڤایەتییەکان

دەستەواژەی مرۆڤایەتی چەند واتەیەکی جیاوازی ھەیە بەڵام لێرەدا مرۆڤایەتی بە واتای ئەو چالاکی و کردانە دێت کە دەبێتە ھۆی رزگارکردن ژیانی مرۆڤەکان و کەم کردنەوەی ڕێژەی ئازارچەشتنیان. زۆرجار پەیوەستە بە وەڵام دانەوەی بەپەلە و لەناکاو (بە وەڵامی مرۆڤایەتیش ناودەبرێت) کە ھۆکارەکەی کارەساتێکی ژینگەی یان کارەساتێکی دەستکردی مرۆڤ بێت وەک جەنگ یان ململانێی چەکداری. بنەما مرۆڤایەتییەکان ڕێکخەری کردەی بەرێوبردنی وەڵامدانەوە مرۆڤایەتییە بەپەلەکانن.

بنەما مرۆڤایەتییەکان کۆمەڵە بنەمایەکن کە کردەی بەرێوبردنی وەڵامدانەوە مرۆڤایەتییە بەپەلەکان ڕێکدەخەن و ئەم بنەمایانە سەرەکەین بۆ دامەزراندن و پاراستنی رێکارەکان بۆ یارمەتیدانی دانیشتووان کە دووچاری کارەساتی سروشتی یان بارودۆخی ئاڵۆز و تەنگەژە بوونەتەوە. لە بەرێوبردنی کارەسات دا، پابەندبوون بە بنەما مرۆڤایەتییەکان کەرستەی بنچینەیین بۆ رێکخستنە مرۆڤایەتییەکان. بنەما سەرەکییەکانی مرۆڤایەتی لەلایەن ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێناسەکراوە و چوار بنەما سەرەکییەکە بریتیین لە: مرۆڤایەتی، بێ لایەنی، بابەتی بوون و سەربەخۆی.[١]

بنەما مرۆڤایەتییە سەرەکییەکان دەستکاری

مرۆڤایەتی دەستکاری

بنەمای مرۆڤایەتی بەواتای ئەوە دێت کە دەبێت ھەموو مرۆڤەکان بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت لە ھەموو بارودۆخێک دا لەڕێی ڕزگارکردنی ژیان و کەم کردنەوەی چەوساندنەوەیان لەگەڵ دڵنیابوونەوە لە ھەبوونی ڕێز بەرامبەر تاکەکەس.[٢]

مەبەست لە کردە و چالاکییە مرۆڤایەتییەکان پاراستنی ژیان و تەندروستییە لەگەڵ دڵنیابوونەوە لە ھەبوونی ڕێز بۆ مرۆڤەکان. ھەروەھا ھەڵدەستێت بە پشتگیری کردنی لێک تێگەیشتن، ھەماھەنگی، ھاوڕێیەتی و ئاشتەوایی لە نێوان ھەموو مرۆڤەکان دا. بەپێی یەکێتی خاچی سووری نێودەوڵەتی و جۆڵانەوەی مانگی سووری، بنەماکانی مرۆڤایەتی ئەم بیرۆکە بنچینەییانە لەخۆدەگرن:

  • ھەبوونی خواستی یارمەتیدانی برینداران بەبێ جیاوازی و جیاکاری کردن لە کاتی ناوکۆکی دا.
  • ھەبوونی دوو ڕەھەندی چلاکییەکەکان: ناوخۆیی و نێودەوڵەتی
  • پاراستنی ژیان و تەندروستی[٣]

بێ لایەنی دەستکاری

یارمەتی و ھاوکاری مرۆڤایەتییانە دەبێت بێ لایەن بێت و ھیچ جیاکارییەک ئەنجام نەدرێت کە بەندبێت لەسەر بنەمای: نەتەوەیی، ڕەگەزیی، ئایینی، بیرۆکەی سیاسی یان پلەبەندی کۆمەڵایەتی بەڵکو دەبێت تەنھا بەند بێت لەسەر پێویستی و پێشێتی بۆ بارە بەپەلە و ناکاوەکان.

بابەتی بوون دەستکاری

بەپێی خاچی سووری نێودەوڵەتی و جووڵانەوەی مانگی سوور، بابەتی بوون واتە: لایەنگری نەکردنی ھیچ لایەنێک لە ناکۆکی و توندوتیژییەکان دا و بەژداری نەکردن لەو بابەتە سیاسی، رەگەزی، ئایینی و بیرۆکەیانەی جێی مشتومڕ و ناکۆکین.

دیارکردن و جێبەجێ کردنی چەمکی بابەتی بوون لە ھاوکاریە مرۆڤایەتییەکان دا لەلایەن ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەنانەت حوکمەتەکانیشەوە کردەیەکی ئالۆز و سەرلێتێکدەرە چونکە ھەندێک جار نەتەوە یەکگرتووەکان بەژدارە لەو بابەتە ناکۆکانەی سروشتێکی سیاسییان ھەیە بۆیە بەپێی ئەم لێکدانەوەیە: ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یان حوکمەتەکان دەتوانن ھاوکاری مۆرڤایەتییانەی بێ لایەنانە دابین بکەن بەمەرجێک بابەتی بوونی خۆیان بپارێزن و تەنھا لەسەر بنەمای پێویستی بوون کاربکەن.[٤]

لەم رۆژگارەدا، وشەی بابەتی بوون بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەھێنرێت لەگەڵ ڕێکخراو و ناوەندە مرۆڤایەتییەکان دا و بەشێوەیەکی گشتی بە واتای ھاوکاری مرۆڤایەتییانە دێت بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بێ ھیچ کاریگەرییەکی دەرەکی و تەنھا بەندە بە پێویستییەوە. ژمارەیەکی زۆر کەمی رێکخراوە ناحوکمییەکان کە کار لەسەر دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ دەکەن کارەکانیان ڕووی لە کەم بوون کردووە بەھۆکاری پابەندبوونیان بە بنەمای بابەتی بوون.

سەربەخۆیی دەستکاری

ڕێکخراوە مرۆڤایەتییەکان دەبێت خۆیان ھەستن بە دانان و جێبەجێ کردنی سیاسەتی کار و یاساکانیان بەشێوەیەکی ئازاد و دوور لە سیاسیەت و کردەی حوکمەتەکان و دەبێت سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن بەرامبەر بە ھەموو کاریگەری و کارتێکردنێکی سیاسی، ئابووری و سەربازیی و ھەمیشە پابەند بن بە بنەما مۆرڤایەتییەکان و لەسەر ئەو ڕێچکەیە کارەکانیان بەئەنجام بگەیەنن.[٣]

ھەرچەندە لەم بنەمایەدا دەکرێت کێشە سەرھەڵبدات چونکە زۆربەی ڕێکخراوە مرۆڤایەتییە ناحکومییەکان بەچەند ڕێژەیەکەی جیاواز پشت دەبەستن بە بەخشەرە حوکمییەکان و کارێکی قورسە ڕێکخراوەکان بتوانن بەتەواوی سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن لە بەخشەرەکانیان و تێکەڵی ئەو لایەنانە نەبن کە دەکرێت حوکمەتەکان دەستیان ھەبێت لە ناکۆکی و توندوتیژییەکان دا. ئەنجومەنی نێودەوڵەتی خاچی سوور نموونەیەکی دیارە لەسەر سەربەخۆیی و بێ لایەنی کار و چالاکییەکانیان.[٥] a

بنەماکانی دیکە دەستکاری

یاسای خاچی سوور و رێکخراوە ناحوکمەییەکان ھەڵدەستن بە ڕیزبەندی کردنی چەند بنەمایەکەی دی کە لە ئەزموونەوە داتشراون و پەرەیان سەندووە. وەک:

  • رێکخراوەکان دەبێت بەپێی کلتوور و دابونەریت کارەکانیان ئەنجام بدەن.
  • خزمەتگوزارییە مۆرڤایەتییەکان دەبێت زۆرترین سەرچاوە و توانا ناوخۆییەکان بەکاربھێنن.
  • دەبێت ھانی بەشداری کردنی ھاوەڵە سوودوەرگرەکان بدرێت.
  • خزمەت و کردە بەپەلەکان دەبێت تێبکۆشن بۆ کەم کردنەوەی لاوازییە بەرھەم ھاتووەکانی داھاتوو.
  • رێکخراو و دەزگاکان دەبێت بەرپرسیار بن بۆ ھەردوو لایەنی بەخشەران و سوودوەرگران.
  • ڕێکخراوە مرۆڤایەتییەکان دەبێت لەڕێی چالاکییە زانیارییەکانیانەوە قوربانییەکان وەک مرۆڤی شکۆدار بنەخشێنن نەک وەک کەرەستە و کاڵای بێ ھیوا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Rubin, Olivier; Dahlberg, Rasmus (2017). A Dictionary of Disaster Management$ A Dictionary of Disaster Management. Oxford University Press. ISBN 978-0-19-182989-5.
  2. ^ Pictet (1979) Humanity. Pictet's commentary is focused on the Red Cross use of the principle of humanity, but includes more general comments relevant to the whole humanitarian sector.
  3. ^ ئ ا International Federation of Red Cross and Red Crescent Societies (IFRC). "The seven Fundamental Principles". International Federation of Red Cross and Red Crescent Societies. Archived from the original on 8ی Mayی 2019. Retrieved 9 December 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ For a critical view see: Hugo Slim, "Relief agencies and moral standing in war: principles of humanity, neutrality, impartiality and solidarity, Development in Practice, Volume 10, Numbers 3-4/August 1, 2000
  5. ^ (See: Report of the Panel on United Nations Peacekeeping (Brahimi report)pp. ix & 9)"Archived copy". Archived from the original on November 14, 2007. Retrieved November 1, 2007.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link)