Imkakobe
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٣٠٩ وتار و ١٣٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
گەشە و پەرەسەندن لە کۆرپەلەدا دەستکاری
ژیانی ھەریەکێک لە ئێمە بە تاکە خانەیەک دەستی پێکردووە ، لەوانەیە پرسیار بکەی چۆن ئەم تاکە خانەیە گۆرا بۆ مرۆڤێک لە جەستەی دا ۆە چەندین تریلیۆن خانە ھەبێت ؟ وەڵامەکەی بریتیە ھێلکەی پیتراو تاکە خانەیەکەوە کە چەندین دەزووە دابەشبونی یەک لە دوای یەکی بەسەر دا دێت و دەگۆرێت بۆ مندال ، بەڵام پەرەسەندنی منداڵ تەنھا قۆناغێکێ سەرەتایی گەشەی مرۆڤە و ھیچی دیکە نا لەوەش گرنگتر ڕوودانی گۆڕانە .... یەکەم گەشە و پەرەسەندن لە ناو سکی دایکامندا بووە کە ئەمەش لە دوای چەقینی وێڵاش رودەدات کاتە ھێڵەکانی سکپری بەم شێوەیە دەبێت : لە دووەم ھەفتە پیتێن ڕوودەدات ھەفتەی چوارەم : ھێلکە پیتراوەکە دەبێت بە سەدان خانە لە ھەفتەی ھەشتەم : پەنجەکانی دەست و پێ پەیدا دەبن لە ھەفتەی ١١-١٢ ڕوخساری کۆرپە دەست دەکات بە دروستبوون لە ھەفتەی ١٥ : دروستبونی ئێسک و مۆخ لە ھەفتەی ١٧ چینێک چەوری لە ژێر پێست دەست بە دروستبون دەکات لە ھەفتەی ٢٣ دەماخ بە خێرایی گەشە دەکات لە ھەفتەی ٢٥ : سیەکانی کۆرپەلە نزیکەی ئامادەن بۆ کرداری ھەناسەدانی ھەوا لە ھەفتەی ٢٩: چاوەکانی کۆرپەلە دەست دەکەن بە کرانەوە لە ھەفتەی ٣٣: رەنگی پێست لە سورەوە دەگۆرێت بۆ پەمەی کاڵ لە ھەفتەی ٣٦: کاسەی سەر رەق دەبێت لە ھەفتەی ٤٠: مندالەکە لە دایک دەبێت ...' Imkakobe (لێدوان) ١٠:٥١، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)
قوتابخانەی حەمدی بنەڕەتی - وەسفیە بەنی وەیس دەستکاری
قوتابخانەی حەمدی بنەرەتی یەکێکە لە کۆنترین قوتابخانەکانی سلێمانی کە لە سالی ١٩٥٩-١٩٦٠ دامەزراوە لە گەڕەکی ئەقاری شاری سلێمانی . ھەر لە کۆنەوە خاوەنی باشترین مامۆستاکانی شاری سلێمانی بووە لە بابەتەکانی ( زمانی کوردی ، زمانی عەرەبی ، زمانی ئینگلیزی ، پەروەردەی ئاین ، مافی مرۆڤ ، مەدەنی ، بیرکاری بۆ ھەمووان ، زانست بۆ ھەمووان ، بابەتە کۆمەلایەتیەکان ، پەروەردەی وەرزش ، پەروەردەی ھونەر ، چەندەھا بابەتی دیکە ....) و خاوەنی چەندەھا چالاکی ساڵانە و مانگانە بۆ جەژنە نەتەوەیی و ئاینیەکان و ھتد... ئەم قوتابخانەیە خاوەنی دوو دەوامە کە ئەویش قوتابخانەی حەمدی بنەرەتی ١-٦ ( تیکەڵاو ) پەروەردەی ڕۆژئاوا و ھەروەھا لەم دوایانەدا لە سالی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧ ) بە بریاری وەزاری پەروەردە ھەماھەنگی لەگەل قوتابخانەکە بریاریان دا بە گۆرینی ناوی دەوامی دووەمی قوتابخانەکە بە ( قوتابخانەی وەسفیە بەنی وەیسی بنەڕەتی ) ١-٩ ( تێکەڵاو ) پەروەردەی ڕۆژئاوا و لەگەل ئەوەی کە بینا و تەلاری قوتابخانەکە کۆنە و دەگەرێتەوە بۆ ھەمان سالی دامەزراندن ھێشتا بە لێشاو قوتابیان رووی تێ دەکەن کە ئەمیش بە ھۆی مامۆستا بەرێزەکان و دەستەی کارگێری قوتابخانە و فەرمانبەرە بەرێزەکانەوەیە ...! و ئەم قوتابخانەیە چەندین کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی لێرە خوێندوێتی ..! و لە ئێستادا بە ھەردوو دەوام خاوەنی زیاتر لە ٥٠٠ قوتابیە سەرچاوە - وەزارەتی پەروەردە.... Imkakobe (لێدوان) ١١:٤٢، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)