Dasti Hawkary
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٣٨٦ وتار و ١٣٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- سەرچیا ٢٢:١٠، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
: ئێمە کێین ( من نحن)
ڕێکخراوی دەستی هاوکاری ڕیکخراوێکی مرۆیی خۆبەخشی ناحکومی قازانج نەویستە و کەسایەتی مەعنەوی خۆی هەیە کاردەکات بۆ بەرژەوەندی گشتی لەپێناو پێشکەشکردنی، هاوکاری مرۆیی و گەشەپێدان و بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگە بێ ڕەچاوکردنی جیاوازیە ئاینی و نەتەوایەتی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان ، لەبەهاری ساڵی 2013 بەهەوڵ و ماندوبونی چەند خۆبەخشێکی بواری کاری مرۆیی دامەزرا بەمەبەستی گەشەپێدانی لایەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و ڕۆشەنبیری هاوڵاتیان لەڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و خول و پڕۆگرامی جۆراو جۆر بەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ چەندین کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیی و کۆمەڵە و ڕێکخراوە خێرخوازی و خۆبەخشیەکانی جیهانی و ناوخۆیی ، هەروەها بەشداریکردنی کاریگەر لە فریاکەوتن و هاوکاریکردنی بەپەلەی لێقەوماوان و ئاوارەکانی جەنگ و کارە سات و ڕوداوە سروشتیەکان و کەمکردنەوەی مەینەتی و ئێش و ئازارەکانیان .
: ئامانجەکانمان ( اهدافنا)
.گەشەپێدانی کۆمەڵگە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕۆشەنبیری کۆمەڵایەتی و تەندروستی
پێشکەشکردنی یارمەتی ماددی و مەعنەوی بۆ قوتابی و نەخۆش و هەژار و بێ باوکان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان
فریاکەوتن و هاوکاری ئاوارەکان و زیانلێکەوتوانی جەنگ و قەیران و کارە سات و ڕوداوە سروشتیەکان
چارەسەرکردنی نەخۆش لەڕێگەی هەماهەنگیکردن لەگەل پزیشکان و نەخوشخانە و سەنتەرە تەندروستیەکان
گرنگی دان بە گەشەپێدانی لایەنی زانستی و پەروەردەیی و تەندروستی و ئابوری و کۆمەڵایەتی وپیشەیی تاک و کۆمەڵگە.
گەشەپێدانی تواناکانی ئافرەتان و ڕۆشنبیرکردنی خێزان و بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان
.دۆزینەوەی هەلی کار و گرنگی دان بە گەنجان
پشتگیریکردن و هاوکاری کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەرەکانی ڕاهێنانی خاوەن پێداویستی تایبەت
: پەیاممان ( رسالتنا)
ڕێکخراوێکی مرۆیی خۆبەخشی نیشتمانین کاردەکەین بۆ هاوکاری و فریاکەوتن و گەشەپێدانی کۆمەڵگە
: دیدگەمان ( رۆیتنا)
.بەرە و پێشەنگی و داهینان لەکاری خۆبەخشی و فریاکەوتن و گەشەپێدان
بواری كاری ڕێكخراوهكهمان ڕێكخراوی دهستی هاوكاری وهك ڕێكخراوێكی ناحكومی لهم بوارانه كار دهكات
پڕۆژەی وەرزی
ڕێکخراوەکەمان لە بوارەدا بە شێوەیکی بەرچاو هاکاری کردووە
گەشەپێدان فێركردنی كهسێك كهوا چۆن ماسی بگرێت باشتره لهوهی ماسیێكی پێ بدهیت لهڕێگهی ئهنجامدانی سیمینار و وۆركشۆپ و خول، پهره به توانای كهسانی شایسته دهدهن
پشگیرکردنی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان ڕێکخراوەکەمان هاوکارێکی بەردەوامی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکانی ترە لەگشت بوارەکاندا
بێ باوکان
ڕێکخراوەکامان بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ وچان یارمەتی و هاوکاریی بەردەوامی بێ باوکان بووە
ئاوارە و لێقەوماوان هاوکاری کردن و یارمەتی دانی ئاوارە و لێقەوماوانی شەڕ
هاوکاری کردنی دەزگا حکومییەکان ڕیکخراوەکەمان هاوکارێکی بەردەوامی دەزگا حکومییەکان بووە لە ڕێگەی دروستکردنی بینا و دابینکردنی کەلوپەلی پێویست
هەلی کار دۆزینەوەو پێگەیاندنی کەسانی نوێ لەڕێگەی کاسانی ئەکادیمی
بە کردنەوەی خول و کۆرسی تایبەت
تهندروستی
لهبواری تهندروستی یارمهتی نهخۆشی كهم دهرامهت دهدهین به ههماههنگی لهگهڵ نهخۆشخانه و پزیشكهكان و ههندێكجار بهناردنهدهرهوهی نهخۆش بۆ دهرهوهی ووڵات گهر پێویستی كرد
ئاوەدانکردنەوە ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنی لانەی ژیان
هاوکاری مرۆیی لە بواری مرۆییدا ڕێکخراوەکەمان هاوکارییەکی بەرچاوی کردووە و جێ پەنجەی دیاره