بەخێربێیت دەستکاری

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا دەڤــەری کــوێرەك!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٦٣ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

-- > kushared (لێدوان) ‏٢٣:٥٧، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

تیرەی کـوێرەکی لەعەشیرەتی گەورەی باوەجانی و (دەڤەری کوێرەك) دەستکاری

تیرەی کوێرەکی تیرەیەکن سەربە هۆزی حەمەوە(حەمەبەگ)ن لە عەشیرەتی گەورەی باوەجانی

ئەم تیرەیە هەمویان کوڕی پیاوێکن بەناوی (محمد کەرەم ڕەحیم باوەجانی) کە پیاوێکی ئازاو دیار دەڤــەری کــوێرەك (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)و ناودار و ناسراوی ناو عەشیرەتی گەورەی باوەجانی بوە پێیان وتوە (محمد کوێرەکی)دەڤــەری کــوێرەك (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

دوو گێرانەوە هەیە سەبارەت بە نازناوی (کوێرەکی)یەکەمیان ئەوەیە کە لەشەڕێکی سەختو دژواردا چاوێکی لەدەست ئەداو کوێر ئەبێ بەو هۆیەوە پێیان وتوە محمد کوێر وە گێرانەوەی دوهەمیش ئەوەیە کە چاوێکی لەچاوەکەی تری بچوکتر بوەو بەوهۆیەوە پێیان وتوە محمد کوێر وە بەتێپەڕ بونی کاتو بەهۆی ناوبانگی خۆیو ئەو دەڤەرەش کە خاوەنی بوەو تاکو ئێستاش نەوەکانی خاوەنی ئەو دەڤەرەن پێی وتراوە دەڤەری حەمە کوێرەکە یا ناوچەی حەمە کوێرەکە یا نەوەکانی حەمەکوێرەکە ئابەم شێوەیە وشەی کوێر گۆڕاوەو بوەبە کوێرەک و کوێرەکیدەڤــەری کــوێرەك (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

(محمد کوێرەکی ) خاوەنی نۆ کوڕ بوە وە هەنێک لە نەوەکانی ئەڵێن دوازدە کوڕی هەبوە بەڵام ئێمە تەنها لە نۆ کوڕی دڵنیاین و ناویان ئەزانین وە حەوت کوڕی نەوەیان ماوە ناوەکانیان بەم شێوەیەیە

یەکەم کوڕی :شێخ وەیس

دووەم کوڕی :نەزەر

سێیەم کوڕی:ڕۆمی

چوارەم کوڕی:زۆراب

پێنجەم کوڕی:فڵامەرز

شەشەم کوڕی:نەورۆیس

حەوتەم کوڕی:وەیسی

هەشتەم کوڕی:ستاوەیس

نۆیەم کوڕی:نادر

ناوی گوندەکانی کوێرەکی و نەوەی کوڕەکانی کە لەو گوندانە ئەژینو خاوەنی گوندەکانن بەگشتی خزمو کەسی ئازیزی ترمان زۆرن لەو گوندانە کە بەداخەوە بەپشتا ناگەنەوە بە (کوێرەک) بەڵام هەر بەکوێرەکی حسابن و بەکەسو ئازیزی خۆمانیان ئەزانین خاوەنی زەویو زاری خۆیانن ئەم باسە ئەوەناگەیەنێ کە ئەو خزمەئازیزانە خاوەنی زەوی و زار نەبن لە دەڤەری کوێرەکا نەخێر زەوی خۆیان هی خۆیانەو ڕێزیان لەسەر سەرمانە کوێرەکی هەمیشە خاوەن ماڵ نەبوە لە ئاست خزموو کەسی خۆیا ...

ناوی کوندەکانی دەڤەری کوێرەک و نەوەی ئەو کوڕانەی کەلێی ئەژین

یەکەم :گوندی کانیژاڵە هەموویان نەوەی شێخ وەیسن

دووەم :گوندی خێڵی یاقوو .میشیاو زۆربەیان نەوەی فڵامەرزن بەشێکیشیان نەوەی شێخ وەیسن

سێیەم:گوندی سراوو هەموویان کوڕی نەزەرن

چوارەم:گوندی ناودێ نەوەی ڕۆمین

پێنجەم :قشڵاخ .هەرشەل نەوەی نەورۆیس و زۆراب و شێخ وەیسن

شەشەم :گوندی قوتەسوور نەوەی نەورۆیس و زۆراب شێخ وەیسن

حەوتەم :نەوەی وەیسی لە گوندی گەرمکن

هەشتەم: هۆزی سمایل نەوەی ڕۆمین لە گوندی ئاوبارن...

ئەم گوندانە کەوتونە بناری خۆشک کە پێی ئەوترێ (دەڤەری کوێرەك)لەڕوی ئیداریەوە سەربە ناحیەی مەیدانی ئیدارەی گەرمیانە لە هەرێمی کوردوستانی عێراقدەڤــەری کــوێرەك (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

تیرەی کوێرەکی لە کتێبی تەئریخی جاف لەنوسینی کەریم بەگی فەتاح بەگی جافە لە فەصڵی یەکەمی کتێبەکە لە لاپەڕە ۱۲٤دا ڕێک بەم شێوەیە هاوشانی عەشیرەتەکانی (قوبادی،باوەجانی،ئیمامی،یەناخی،قادرمیروەیسی،طایشەی،کۆیک،نێرژی،دەروێشی،وەڵەدبەگی،دەڵەژیری،کۆکۆی،زەردۆی،عەلی ئاغای،پەپڵی،تاوگۆزی،دووڕوی،کوێرەکی)ناوی هێناوە کە ئەفەرموێ ئەم تایفانە جافی جوانڕۆ پێکدێنن ...

لەهەمان کتێبدا لە لاپەڕەی ۱٤٥دا دوبارە باسی تیرەی کوێرەکی ئەکات و ئەفەرمێ تیرەی کوێرەکی سەد ماڵێکن لەدوای دابەش کردنی خاکی عوسمانی و سەفەوی و دروست کردنی عێراق ئەخرێنە سەر ناحیەی هۆرێن و شێخان کە لەو سەردەمەدا ناوی ناحیەی مەیدان نەبوە کەسەرەتا ناحیە دامەزراوە ناونراوە ناحیەی هۆرێن و شێخان دواتر ناوەکەیان گۆڕیوەو کردویانە بە مەیدان لەو کاتەوە تاکوو ئێستا (دەڤەری کوێرەک)سەربە ناحیەی مەیدانە...

وەلە کتێبی چمکێک لە مێژوی ناویاری عەشیرەتی شەرەف بەیانی و ناوچەی کوێرەك زۆر بەجوانی و بەڕونی باسی تیرەی کوێرەکی کراوەدەڤــەری کــوێرەك (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) دەڤــەری کــوێرەك (لێدوان) ‏١١:٣١، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢{{وب|وەڵامدانەوە ┐─────────────────────────────────└
}دەڤــەری کــوێرەك (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)دەڤــەری کــوێرەك (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە