بەخێربێیت

دەستکاری
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا ئارمان هەوار علی!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٣٢٤ وتار و ١٨٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

-- > kushared (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

هەرکی بنه‌جی و مزوریەکان

دەستکاری

هەرکی بنه‌جی و مزۆری) یەکان دەتوانن چی بکەن .؟

ناوچەکانی هەرکی بنەجی و مزۆریەکان دەتوانن ساڵانە قەرەبوو لە حکۆمەتی تورکیا یان عێراق وەربگرن .. چۆن .؟ ئەو گوندانەی کە سەر بە هەرکی بنەجی ( دری و ستوونێ و ئەردوێل و کی و هەرکێ ناوچەلا و بێداو و هتد ..)

و گوندەکانی سەر بە عەشیرەتی مزووری ( مێرۆز ، شیڤێ ، بەنان ، ئێدلبێ ، ئەرگۆش ، ماواتا و  هتد ..)

ئەگەر یەک دەنگ بن و کەسانی دڵسۆزی ئەم عەشیترەتانە هەڵسن بە کۆ کردنەوەی ئیمزا بە تاک بە تاکی خەڵکی خۆیان و کە خۆیان لە سەدان هەزار ئیمزا دەدات ، دەتوانن بۆ هەموو ساڵێک قەرەبوو لە حکۆمەتی تورکیا یان عێراق وەربگرن ، بە بیانووی ئەوەی کەوا ئەم شوێنانەی کردووە بە بەرەی جەنگ دژی پ ک ک و لێناگەڕێن خەڵکی ئەم ناوچانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و گوندەکانیان ئاوەدان بکەنەوە ، و دەست بە کاسبی و جۆتیاری و مەڕداری خۆیان بکەنەوە ، کە بەمەش خەڵکی ئەم ناوچانە ساڵانە زەرەرێکی زۆر دەکات .. یان داوا لە حکۆمەتی عێراقی بکرێت بە قەرەبوو کردنەوە ، لە بەر ئەوەی عێراق نەیتووانیەە سەروەری خاکی خۆی بپارێزێت بە دابین کردنی چەک و پێداویستییە سەربازییەکان بۆ پاسەوانانی سنوور ، عێراق دەتوانێ خەڵکانێکی زۆر کە خەڵکی ناوچەکە بن وەک پاسەوانی سنوور دابمەزرێنێت ، یان ئەو ئەرکە بە هێزی پێشمەرگە بسپێرێت و تەواوی کەرەستە سەربازییەکان و مووچەیەکی شایستە بە هێزەکانی پێشمەرگە بدات وەک خۆیان وتەنی (حرس اقلیم) بۆ دەرپەڕاندنی (پارتی کرێکارانی کوردستان ) ئەگەر خەتا لەوانەو و چاوچنۆکی هێزی داگیر کەری تورکیا نیە ، بۆ ئەوەی خەڵکەکە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و ناوچەکانیان کە خاکێکی گەوهەرە ئاوەدان بکەنەوە .. لە یاسا نێودەوڵەتیەکان هەر شوێنێک خەڵکەکەی ئاوارە و دەربەدەر بوو لە ناوچەکانیان بە هۆی کردەی سەربازی و شەڕەوە ئەوا دەبێ ساڵانە خەڵکەکانیان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بکرێنەوە .. هیوادارم خەڵکە دڵسۆزەکانی ئەم ناوچانەی کە باس کران ئاورێک لە ژیانی خەڵکی خۆیان بدەنەوە و بە هەماهەنگی و هاوکاری حکۆمەتی هەرێم داوای قەرەبوو لە حکۆمەتەکانی تورکیا و عێراق بکەن کە هۆکارن بوو ئەوەی خەڵکی ئەم ناوچانە نەگەڕیینەوە سەر زێدی خۆیان ئارمان هەوار علی (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە