قەڵای قاییمکراو (ڕۆمان)

قەڵای قاییمکراو ڕۆمانێکی عەرەبییە و خاوەن خواستراوێکی سیاسییە لە ٧١٣ لاپەڕەدا، لە ساڵی ٢٠٠١ چاپکراوە، لە نووسینی سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقە و دووەم ڕۆمانییەتی. کە کارێکی تری ڕەمزی بوو بەو پێیەی چیرۆکەکەی تایبەتە بە زەماوەندێکی دواخراو بۆ پاڵەوانێکی عێراقی کە لە شەڕی ئێران و عێراقدا بۆ کچێکی کورد.[١]

قەڵای قاییمکراو
پاشکۆزەبیبە و پاشا
لەدوای ئەوپیاوان و شار
جۆرڕۆمان
دانەرسەددام حوسێن
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١
شوێنی گێڕانەوەعێراق

ڕۆمانەکە ٣ کەسایەتی تێدایە: سەباح و مەحموود، دوو برای خەڵکی ناوچەیەکی گوندنشینی ڕۆژاوای ڕووباری دیجلەن و لە بنەماڵەیەکی جووتیارن، لەگەڵ ئافرەتێکی گەنج بە ناوی شاترین کە خەڵکی شاری سلێمانی. ھەرسێکیان لە زانکۆی بەغدا دەیانخوێند. سەباح لە سەردەمی شەڕی قادیسیەی دووەمەوە (شەڕی ئێران و عێراق) پاڵەوانێکی جەنگ بوو، بەڵام لە شەڕدا بریندار دەبێت و لە ئێران بە دیل دەگیرێت، لەوێش توانیوویەتی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکیدا ھەڵبێت.

شاترین کوردی دەنواند.

ھێزی قەڵای قاییمکراو (کە عێراق دەنوێنێت) لە یەکگرتوویییەکەیدایە. سەرەڕای بانگەواز بۆ دابەشکردنی موڵکەکە، بەڵام دایکی پاڵەوانەکە ڕەتیدەکاتەوە. و دەڵێت کە دەسەڵات بە پارە ناکڕدرێت: «خاوەن مافی زەوی ئەوانەن کە بە خوێنی خۆیان ئاویان داوە».[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "صدام حسين روائيا: القلعة الحصينة ثاني إنتاجاته بعد زبيبة والملك". البوابة (بە عەرەبی). Archived from the original on 2022-10-26. Retrieved 2022-10-25.
  2. ^ "Saddam 'second novel' in print". بی بی سی. 2001-12-20. Archived from the original on 01 ديسمبر 2017. Retrieved 2010-04-28. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)