فێلیکس مێندلسۆن
فیلکس مندلۆسین بارتولدی ناسراو بە فیلکس مندلسۆن (ماوەی ژیان: ٣ی شووباتی ١٨٠٩ - ٤ی تشرینی دووەمی ١٨٤٧) کەسایەتی مۆسیقاژەنێکی ئاڵمانی بووە و سەرکردەی ئۆرکسراتبووە، لە ھامبۆرگ لەخێزانێکی بەڕەچەڵەک جوولەکە لەدایکبووە.
فێلیکس مێندلسۆن | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Felix Mendelssohn Bartholdy | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٣ی شوباتی ١٨٠٩ ھامبورگ، ئەڵمانیا |
مردن | ٤ی تشرینی دووەمی ١٨٤٧ لایپزیگ، ئەڵمانیا | (٣٨ ساڵ ژیاوە)
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ˈjaːkɔp ˈluːtvɪç ˈfeːlɪks ˈmɛndl̩szoːn baʁˈtɔldi |
ھۆی مەرگ | جەڵدەی مێشک |
شوێنی ناشتن | cemeteries at Hallesches Tor |
باوک | Abraham Mendelssohn Bartholdy |
دایک | Lea Mendelssohn Bartholdy |
خوشک و برا | Rebecka Mendelssohn، Fanny Mendelssohn، Paul Mendelssohn Bartholdy |
ھاوسەر | Cécile Mendelssohn Bartholdy |
منداڵ | Paul Mendelssohn Bartholdy، Carl Mendelssohn Bartoldy، Lili Wach، Marie Benecke |
خزمەکان | Moses Mendelssohn |
خێزان | Mendelssohn family |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئەڵمانی، ئینگلیزی |
شوێنی کارکردن | University of Music and Theatre Leipzig |
پەروەردە | زانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین |
خوێندکار | Charles Edward Horsley، Camille-Marie Stamaty |
دەستپێکی چالاکی | ١٨٢٦ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٤٣ |
ئایین | Lutheranism |
ئامێری مۆسیقا | ئۆرگن، پیانۆ، کەمان |
List of works | Mendelssohn Works، list of compositions by Felix Mendelssohn |
ئەرشیڤەکان لە | Leeds University Library، Library of Congress Music Division |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | مۆسیقای ڕۆمانتیک |
ئەندامی | Royal Netherlands Academy of Arts and Sciences |
چەشن | ئۆپێرا، مۆسیقای کلاسیک، مۆسیقای سیمفۆنیایی |
خەڵاتەکان | Pour le Mérite for Sciences and Arts order، honorary citizen of Leipzig، Pour le Mérite |
وێبگە | https://www.mendelssohn-stiftung.de/de/ |
Interested in | زمانەوانی، philology، فەلسەفە |
کارە کۆکراوەکان | Procuratoria di San Marco musical archive |
حاڵەتی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ژیاندەستکاری
لەتەمەنی ٦ ساڵیدا وانەی ئامێری پیانۆی لەسەر دەستی دایکی خوێندووە و لەساڵی ١٨١٧ لەسەر دەستی مۆسیقاری ئەڵمانی کاڕڵ فریدرتش زیلتەر وانەی دانانی مۆسیقای خوێندووە و لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا چەند پارچە مۆسیقایەکی داھێناوە.
مندلسۆن سەرەڕای مۆسیقاش لەزانکۆی برلین فەلسەفە و ھونەری خوێندووە و خولیای وێنەکێشان ھەبووە و زمانەکانی ئینگلیزی و ئیتاڵی و لاتینی زانیوە و لەنێوان ساڵی ١٨٢١ بۆ ساڵی ١٨٢٣، ١٢ سیمفۆنیای داھێناوە، لەساڵی ١٨٢٤ کە تەمەنی گەیشتۆتە ١٥ ساڵان یەکەم سەمفۆنیای بۆ ئۆرکسترا داھێناوە و لەساڵی ١٨٢٥ پێنچ سەمفۆنیای دیکەی داھێناوە و ئیتر ناوبانگی دەرکردووە، لەساڵی ١٨٢٦ بۆ ساڵی ١٨٢٩ پەیوەندی بە زانکۆی برلینەوە کردووە و لەسەر دەستی فەیلەسوفی ئەڵمانی بەناوبانگ ھیگل عیلمی جوانی خوێندووە و ھەروەھا وانەی مێژوو و جوگرافیاشی خوێندووە.
مندلسۆن لەساڵی ١٨٢٩ ڕۆشتووە بۆ لەندەن و ناوبانگێکی زۆر گەورەی دەرکردووە لەمۆسیقادا و وەکو سەرکردەی ئۆرکسترا لەسەرۆکایەتی ئەکادیمیای برلین بۆ مۆسیقا دامەزراوە و دەستو باڵایەکی بەرچاوی ھەبووە لەپێشخستنی ھونەری مۆسیقا و خاوەنی ڕێچکەیەکی تایبەت بووە لە مۆسیقادا و بەدەیان پارچە مۆسیقا و سەمفۆنیا و ئۆکسترا و ئۆپرای داناوە، لە ٤ی تشرینی دووەمی ١٨٤٧ کۆچی دوایی کردووە.