عەزیزە ھاڕوون
عەزیزە عومەر ھاڕوون (بە عەرەبی: عزيزة عمر هارون: لەدایکبووی ١٩٢٣ بۆ ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) ژنە شاعیرێکی سووری بوو، لە لازقیە لەدایکبووە و ھەرلەوێش خوێندوویەتی، لە ڕادیۆی دیمەشق کاری کردووە، لە سەردەمێکی زوو دەستی بە شیعر نووسین کردووە و لە گۆڤارێک بەناوی ( مجلة الصباح الأدبية الدمشقية) بڵاوی کردۆتەوە وە لە چەن گۆڤارێکی تریش، شاعیر و ڕووناکبیری لوبنانی میخائیل نەعیمە و شاعیری مصری ئەحمەد ڕامی، تەھا حوسێن پشتگیری عەزیزەیان دەکرد لە بوارەکەی، وە ئەندامێک بوو لە کۆمەڵەی نووسەرانی عەرەب، ھەرچۆنێک بێت زۆرێک لە شیعرەکانی عەزیزە وەک نووسین مانەوە و لە چاپ نەدران، کۆمەڵە شیعرێکی دوای کۆچی دوایی لە ١٩٩٢ بڵاوکرانەوە.[١][٢][٣][٤][٥][٦]
لەدایکبوون | ١٩٢٣ |
---|---|
مەرگ | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ (تەمەن ٦٢ بۆ ٦٣) |
نەتەوە | وڵاتی عەلەوین، یەکەم کۆماری سووریا، دووەم کۆماری سووریا، کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو، سووریا |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
ڕێکخراو | کۆمەڵەی نووسەرانی عەرەب (ئەندام) |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ إميل يعقوب (2004). معجم الشعراء منذ بدء عصر النهضة. المجلد الثاني (الطبعة الأولى). بيروت: دار صادر. صفحة 801.
- ^ كامل سلمان الجبوري (2003). معجم الشعراء من العصر الجاهلي حتى سنة 2002. المجلد الثالث. بيروت، لبنان: دار الكتب العلمية. صفحة 385.
- ^ محمد ألتونجي (2001). معجم أعلام النساء (الطبعة الأولى). بيروت: دار العلم للملايين. صفحة 125.
- ^ نزار أباظة (1999). إتمام الأعلام (الطبعة الأولى). بيروت: دار صادر. صفحة 185.
- ^ "معجم البابطين لشعراء العربية في القرنين التاسع عشر و العشرين -عزيزة بنت عمر هارون". www.almoajam.org. Retrieved 2021-12-20. ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "دار المقتبس - عزيزة هارون". almoqtabas.com. Retrieved 2021-12-20.