عەدنان خەیروڵڵا
عەدنان خەیروڵڵا تەلفاح ئەلمووسەڵەت ( ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٠ – ٤ی ئایاری ١٩٨٩)، وەزیری بەرگری پێشووی عێراق بوو.[١] [٢] [٣] ناوبراو ئامۆزای سەددام حسێن سەرۆک کۆماری عێراقە و برای ھاوسەری یەکەمییەتی بەناوی ساجیدە.
عەدنان خەیروڵڵا | |
---|---|
بە عەرەبی: عدنان خير الله | |
لەدایکبوون | ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤١ عێراق، عێراق |
مردن | ٤ی ئایاری ١٩٨٩ مووسڵ، عێراق | (٤٧ ساڵ ژیاوە)
دڵسۆزی | عێراق |
باوک | خەیروڵڵا تەلفاح |
خوشک و برا | ساجیدە تەلفاح، لووئەی خەیروڵڵا |
خزمەکان | ئەحمەد حەسەن بەکر |
پیشە | سیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی |
پۆستەکان | وەزیری بەرگری |
پەروەردە | زانکۆی بەغدا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٩ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعسی عێراق |
ئایین | ئیسلام |
پلەی سەربازی | کۆلۆنێل ژەنەڕاڵ، سەرباز |
ناکۆکی | شەڕی ئێران و عێراق |
لقی سەربازی | ھێزە وشکانییەکانی عێراق |
ژیان
دەستکاریعەدنان خەیروڵڵا تەلفاح مووسەڵەت نەسیری لە خێزانێک لەدایکبووە کە پێکھاتبوون لە پێنج خوشک و پێنج برا، گەورەترین پیاوە بە ناوی عەدنان و گەورەترینی کچەکان خاتوو ساجیدە ھاوسەری سەرۆک سەددام و خوشکی چوارەمی بە ناوی ئیلھام، ھاوسەری وەتبان ئیبراھیم تکریتی. لە قوتابخانەکانی بەغدا خوێندوویەتی، خوێندنی ناوەندی لەوێ تەواو کردووە، پاشان لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە کۆلێژی سەربازییەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٦١ لەوێ دەرچووە، چەندین بڕوانامەی ئەکادیمی بەدەستھێناوە، لەوانە بڕوانامەی ماستەر لە زانستە سەربازییەکان، بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، و بەکالۆریۆس لە یاسا و سیاسەتدا.[٤]
ژیانی خێزانیی
دەستکاریھاوسەرگیری لەگەڵ ھەیفا کچی سەرۆک ئەحمەد حەسەن بەکر خوشکی عەبدولسەلام بەکر کردووە و شەش منداڵی لێ بووە بە ناوەکانی عەلی، حەمزە، محەممەد، ڕانیە، ڕۆلا و نووف.
بارودۆخی مردن
دەستکاریلە ۴ی ئایاری ساڵی ١٩٨٩ لەکاتی گەڕانەوەی لە باکووری عێراقەوە بۆ بەغدای پایتەخت، لە ناوچەیەکی دوورەدەستی بەدەوی لە نێوان ناوچەی بەیجی و ئەلشەرقات لە باکووری بەغدا، بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکەوە گیانی لەدەستدا.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Ghareeb، Edmund A. (2004). Historical Dictionary of Iraq. Lanham, Maryland: Scarecrow Press. p. 135. ISBN 0-8108-4330-7. لە ڕەسەنەکە لە 14 أبريل 2020 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Georges Malbrunot (16 October 2007). «Majid: 'Saddam is no longer the lion I knew'». Le Figaro.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Gen. Adnan Khairallah, 50, Dies; Iraqi Defense Chief and Adviser». The New York Times. 7 May 1989. لە ڕەسەنەکە لە 26 أغسطس 2018 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ https://www.al-jazirah.com/2003/20030606/du22.htm
- ^ https://www.almasryalyoum.com/tag/250311
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەدنان خەیروڵڵا تێدایە. |