عەبدولستار مەجید

سیاسەتوانێکی کورد

عەبدولستار مەجید قادر (لەدایکبووی ١٩٧٠ لە ھەولێر، عێراق) سیاسەتوانێکی کوردی باشووری کوردستانە. ئێستا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لە لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان. پێشتر وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێریی ھەرێمی کوردستان بووە لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١]

عەبدولستار مەجید بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی قورئان بەدەستھێناوە. ساڵی ١٩٨٧ بووەتە پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان. لە دوو کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان جارێک دەنگی یەکەم و جارێک دەنگی دووەمی بەدەستھێناوە، ھەروەھا بەرپرسیارییەتیی سیاسی و سەربازی ھەبووە لەنێو ئەو حیزبە، لەوانە وتەبێژی کۆمەڵەکە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە لیژنەی ھەماھەنگیی ئۆپۆزیسیۆن، و سەرۆکی شاندی کۆمەڵی ئیسلامی لە پێکھێنانی حکوومەت و نووسینەوەی بەرنامەی کاری حکوومەت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت» (بە کوردی). ڕووداو. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)