عەبباس مەعروفی لە دایکبووی ٢٧ی گوڵانی ١٣٣٦ی کۆچی هەتاوی لە تاران ، نووسەر، شانۆنامە نووس، رۆژنامەنووسی هاوچەرخی ئێرانییە کە لە ئاڵمان ئەژی .[١] ئەو چالاکیە ئەدەبیەکانی خۆی لە ژێر چاودێری نووسەری بەناو بانگی ئێرانی هووشەنگ گوڵشیری دەسپێکرد و لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوی دا لەبەر رەخنە گرتن لە حکوومەت و سیاسەتەکانی دەسەڵات کەوتە ژێر فشار و ناچار بە تەرک و بەجێ هێشتنی وڵات و رۆشتن بۆ ئاڵمان کرا.

عەبباس مەعروفی

لەدایکبوون١٣٣٦ی کۆچی هه‌تاوی
نیشتەجێیبێرلین - ئاڵمان
نەتەوەسەنگەسەری (سمەنی)
پیشەنووسەر، چیرۆک و رۆمان، شانۆنامە نووس، رۆژنامە نووس
وێبگەhttp://maroufi.malakut.org

ژیاننامە دەستکاری

عەبباس مەعروفی لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە تاران لە دایک بوو. خوێندنی لە زانکۆی هونەرە جوانەکانی تاران لە بواری هونەرە دڕاماتیکیەکان دا وەرگرتووە و ماوەی ١١ ساڵ لە خوێندنگا دواناوەندیەکانی تاران دا وانەی "ئەدەبیات"ی وتۆتەوە .

یەکەمین کۆمەڵە چیرۆکی خۆی بە ناوی بەرامبەر بە هەتاو لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی دا لە تاران چاپ کرد. پێس تر و دواتریش چیرۆکەکانی لە بڵاوکراوەکان دا چاپ کراون، بەڵام لەگەڵ چاپی سەمفۆنیای مردووەکان بوو کە ناوی وەک نووسەرێکی باش بڵاو بۆوە. لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی گۆڤاری ئەدەبی گەردوونی دایە دەر و بە تەواوی و زۆر چالاکانە دەستی کردە کار کردن لەو بڵاوکراوە ئەدەبیەدا. ستایل و شێوازی ئەو لەم گۆڤارەدا لەگەڵ بەرژەوەندیەکان و دڵخاوزەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران دا هاوسەنگی و تەبایی نەبوو بۆیە کەوتە ژێر فشاری بەردەوام و سەرەنجام دادگایی کرا و گۆڤارەکە داخرا.[٢]

مەعروفی لە دوای داخرانی گۆڤاری گەردوون ناچار وڵاتی بە جێ هێشت . بۆ ئاڵمان رۆشت و کەڵکی لە بورسی ماڵی هاینریش بێل وەرگرت. لە دوای ئەوە بۆ بەڕیوە بردنی ژیانی دەستی دایە کارگەلێکی تر وەکوو بەڕێوەبەری هۆتێل و دواتر کردنەوەی ماڵی هوونەر و ئەدەبیاتی هیدایەت لە شەقامی کانتی بێرلین ، کە کتێب فرۆشیەکی گەورە بوو لەوێ دەستی کردە فرۆشتنی کتێب و هەر لەوێش خولی فێرکاری چیرۆک نووسی دامەزراند و ئێستاش بەردەوامە.

بەرهەمەکان دەستکاری

رۆمان دەستکاری

 
رووبەرگی کتێبی "سال بلوا " ( ساڵی ئاژاوە)
 
روبەرگی رۆمانی "پەیکەری فەرهاد" بە کوردی - چاپی یەکەم ٢٠١١

کۆمەڵە چیرۆک دەستکاری

 
رووبەرگی کتێبی "دەریا رۆیوەکانی دوورگەی شین تر"

شانۆنامە دەستکاری

گۆڤار دەستکاری

 
رووبەرگی گۆڤاری ئەدەبی "گەردوون"

خەڵاتەکان دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری