عەباس مەحموود عەقاد
عەباس مەحموود عەقاد (ماوەی ژیان: ٢٨ی حوزەیرانی ١٨٨٩ تاکوو ١٢ ئازاری ١٩٦٤ لە قاھیرە) ئەدیب و بیردۆز و ڕۆژنامەنووس و شاعیرێکی میسری بووە، لە ٢٨ حوزەیرانی ساڵی ١٨٨٩ لە ئەسوانی میسر لەدایک بووە و دایکی بەڕەچەڵەک کورد بووە، تەنھا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە چونکە لەئەسوان تەنھا قوتابخانەی سەرەتایی ھەبووە و خێزانەکەشی لەبەر دەست کورتی نەیانتوانیوە بینێرن بۆ قاھیرە تاکو وەکو ھاوڕێکانی درێژە بەخوێندن بدات. عباس محمود العقاد پشتی بەزیرەکی و لێھاتویی خۆیەوە بەستووە و بەبەردەوامی جۆرەھا کتێبلا خوێندۆتەوە و خۆی ڕۆشنبیر کردووە تاکو وەکو ئینسایکلۆپیدیایەکی ڕۆشبیری لێھاتووە نەوەک ھەر لە بواری عەرەبیدا بەڵکو لە بواری ڕۆشنبیری ڕۆژئاواشدا، لەڕێگای ئەو وەفدە بیانیانەی ڕویان لە ھەردوو پارێزگای الاقصر و ئەسوان کردووە خۆی فێری زمانی ئینگلیزی کردووە و گرنگی بە ڕۆشنبیری ڕۆژاوا داوە، کاتێک کە ھاتۆتە قاھیرەی پایتەختی میسر قوتابخانەی الدیوانی دامەزراندووە کە گرنگی بە نوێکردنەوەی شیعر و دەرکردنی لە ڕۆتین داوە. عباس محمود العقاد لەزۆربەی بەڕێوەبەرێتیەکان و بەرژەزەندی تەلەگراف و بەرژەوەندی ھێڵی ئاسن و دیوانی ئەوقاف وەکو فەرمانبەر کاری کردووە و یەک بەیەک وازی لێھێناون و لەئیش و کاری ڕۆتینی بێزار بووە و ڕوی کردۆتە ڕۆژنامەوانی و بەرگریەکی زۆری لە مافی نیشتیمان کردووە لە بەدیھێنانی ئازادی و سەربەستی و ناوبانگی بڵاوبۆتەوە و وەکو ئەندام پەرلەمانی ئەو کاتەی میسر ھەڵبژێردراوە، لەساڵی ١٩٣٠ دوای ئەوەی شا فوئاد ویستوێتی دوو دێڕ لەدەستووری میسر لابەرێت و العقاد پێی ووتوە ((میلەت ئامادەیە گەورەترین سەری ئەم وڵاتە بخاتە ژێر پێی ئەگەر دەستوور نەپارێزێت و خیانەتی لێبکات))، دوای ئەم ڕوداوە بۆ ماوەی ٩ مانگ زیندانی کراوە. عباس محمود العقاد شیعری نووسیوە و ڕەخنەگربووە و لەسەر فەلسەفە و ئایینیش شتی نووسیوە و داکۆکی لە ئیسلام و ئازادی کردووە و کتیبَێکی چڕوپڕیشی بەشێوەیەکی فەلسەفی لەسەر ئافرەت نووسیوە و ھەندێک لە کتێبەکانی بۆ زمانەکانی فارسی و ئەڵمانی و فەرەنسی و ڕوسی وەرگێڕدراون، بەشی کۆلێژی زمانی عەرەبی زانکۆی ئەزھەر ناوی یەکێک لەھۆڵەکانی ناوناوە العقاد، یەکێک لە شەقامەکانی قاھیرەش ناو نراوە عباس العقاد، جمال عبدالناصری سەرۆکی میسر خەڵاتی وڵاتی ڕێزلێنانی لەئادابدا پێبەخشیوە و رەتیکردۆتەوە، ھەروەھا زانکۆی قاھیرەش بڕوانامەی دکتۆرای فەخری پێبەخشیوە و ڕەتیکردۆتەوە. عەباس مەحموود عەقاد لە ١٢ ئازاری ١٩٦٤ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لەقاھیرەی پایتەختی میسر کۆچی دوایی کردووە.
عەباس مەحموود عەقاد | |
---|---|
عبَّاس محمود العقَّاد | |
لەدایکبوون | ٢٨ی حوزەیرانی ١٨٨٩ ئەسوان |
مەرگ | ١٣ی ئازاری ١٩٦٤ (٧٤ ساڵ ژیاوە) قاھیرە |
پیشە | نووسەر، مێژووناس، ڕۆژنامەوان، شاعیر، literary critic، مامۆستا، فەیلەسووف |
کارەکان | Athar al-ʻArab fī al-ḥaḍārah al-Ūrūbbīyah، Rūḥ ʻaẓīm: al-Mahātmā Ghāndī، ، ، ، afīūn al-šʿūb See |
خەڵاتەکان |
سەرچاوە
دەستکاری- دەروازەی شیعر
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی زمانی عەرەبی
- دەروازەی وێژە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەباس مەحموود عەقاد تێدایە. |