عیماد ئەحمەد سەیفور سیاسەتمەداری کورد و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو لە کابینەی پێنجەم و حەوتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پێشتر پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری خانەقیندا لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٣ بوو بە پێشمەرگە. لە ١٩٩٣ پاش کۆنگرەی یەکێتیی بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی و ساڵێک پاشتر بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەمان حیزب. لە رێکخستنەکانی سلێمانی و کەرکووک و راپەرین و سۆران و دھۆک بەرپرسایەتی کردووە. لە ناو حکوومەتی ھەرێمدا پۆستی وەزارەتی تەندرووستیی و وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی ئاودێری وەرگرتووە. لە ئیدارەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیران بوو. پاش یەکگرتنەوەی حکوومەت لە کابینەی پێنجەم و حەفتەم دووبارە کراوە بە جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێم.[٢]

عیماد ئەحمەد سەیفور

لەدایکبوون١٩٥٥
نەتەوەکورد
پەروەردەپەیمانگای تەکنەلۆژیی بەغدا ساڵی ١٩٧٩ – ١٩٨٠[١]
چالاکبوون١٩٨٣ - هەنووکە
حیزبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ [١][بەستەری مردوو] سایتی حکومەتی ھەرێم