عومەر ئەلمەسیخ [١] (بە عەرەبی: عمر المسيخ ; لەدایکبووی ١٩٦٦ [٢] )، زیاتر ناسراوە بە عومەر سولەیمان (عمر سليمان)، گۆرانیبێژێکی سورییە . لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، سەرەتای کاری گۆرانیبێژی لە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریی بووە، دواتر بە بڵاوبوونەوەی چەند گۆرانی و تۆمارێکی ئەوا ناوبانگی بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

عومەر سولەیمان
Omar Souleyman performing at Perth International Arts Festival in 2011
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونOmar Almasikh
ھەروەھا ناسراوە بەOmar Souleyman
لەدایکبووی1966
Ras al-Ayn, al-Hasakah, Syria
بنەچەTell Tamer, al-Hasakah, Syria
چەشنەکان
پیشە(کان)
ئامێرەکانVocals
ساڵانی چالاکبوون1994–present
کۆمپانیاکان
وێبگەomarsouleyman.bandcamp.com

سەرەتای ژیان

دەستکاری

عومەر سولەیمان لە گوندی سەری کانی[٣] لە نزیک سنووری سوریا و تورکیا لەدایکبووە بەڵام لە شاری تەل تامر گەورە بووە. [٤] ئەو وەک گۆرانیبێژی ئاهەنگی هاوسەرگیری نیوەکاتی لە پارێزگای حەسەکە کە زێدی خۆیەتی دەستی بە کارەکانی کردووە، و لەکاتێکدا عەرەبێکی سوننەیە ، جەخت لەسەر ئەو کاریگەرییە دەکاتەوە کە ژینگە کولتوورییە هەمەچەشنەکەی لەسەر شێوازەکەی هەیبووە:

"مۆسیقای من لەو کۆمەڵگایەوە هاتووە کە - عەرەب، کورد و ئاشووری لە خۆدەگرێت، هەموویان بەشێکن لەو کۆمەڵگایە. تەنانەت تورکیش لێیەوە نزیکە، زۆر لە سنوور لێمانەوە نزیکە، وە تەنانەت عێراقیش."[٥]

عومەر سولەیمان لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی بە کاری هونەری کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک مۆسیقاژەن کارەکانی دەستپێکرد کە تا ئێستاش لەگەڵ بەشێکیان بەردەوامە. هەرچەندە زیاتر لە ٥٠٠ ئەلبووم لە ژێر ناوی ئەودا بڵاوکراونەتەوە، بەڵام زۆربەی زۆری ئەم ئەلبوومانە تۆمارکردنن کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا دروستکراون و وەک دیاری دەدرێن بە ژن و مێردەکە، کە دواتر کۆپی دەکرێن و لە تۆمارگاکان ناوچەکەدا دەفرۆشرێن. [٦]


لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەلبوومێکی تازە تۆمارکراوی وێنو وێنو لەلایەن کۆمپانیای ڕیبۆن میوزیک لە بەریتانیا بڵاوکرایەوە. [٧]

ژیانی کەسی

دەستکاری

سولەیمان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە تورکیا نیشتەجێیە، کە کاریگەری زۆری لەسەر ناوچەکەی زێدی خۆی هەبووە.[٨] لەکاتێکدا لە تورکیا بوو، سولەیمان نانەواخانەیەکی بێبەرامبەری لە شارۆچکەی سنووری ئاکچاکالێ دامەزراند، بە مەبەستی خزمەتکردنی خێزانە هەژارەکانی تورکیا و پەنابەرانی سوریا . لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرا، بەهۆی ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن کە بەم دواییە گەشتێکی کردووەتەوە بۆ ناوچەیەکی سوریا کە لەلایەن یەپەگە سەر بە دەسەڵاتی پەکەکەیە. [٩] سولەیمان دوای دوو ڕۆژ ئازاد کرا. [١٠]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Omar Souleyman, star de l'électro-folk syrienne, arrêté en Turquie pour " terrorisme "». Le Monde.fr (بە فەرەنسی). 2021-11-18. لە 2023-07-12 ھێنراوە.
  2. ^ Libération (بە فەرەنسی) https://www.liberation.fr/musique/2010/07/07/souleyman-le-magnifique_664322/. لە 2023-07-12 ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ سبب شهرته العالمية وماذا كان يعمل قبل الفن ولماذا سمية بالكيصر مع الأعلامية أحلام بناوي. (بە ئینگلیزی)، لە 2022-10-04 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە، لە 2022-10-04 ھێنراوە (Timestamp-Minute 1:00)
  4. ^ Krukowski، Damon (31 October 2010). «Souleyman: Dabke 2.0». boston.com. لە ڕەسەنەکە لە 2 April 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 12 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ Beaumont-Thomas، Ben (18 October 2013). «Omar Souleyman: from wedding singer to the world». لە 31 May 2023 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 1 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ https://web.archive.org/web/20140714094204/http://www.andymorganwrites.com/omar-souleyman-love-him-or-hate-him/. لە ڕەسەنەکە لە 2014-07-14 ئەرشیڤ کراوە. لە 2014-08-02 ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  7. ^ . 2013-07-18 https://web.archive.org/web/20140731034717/http://pitchfork.com/news/51580-omar-souleyman-announces-four-tet-produced-lp-wenu-wenu/. لە ڕەسەنەکە لە 2014-07-31 ئەرشیڤ کراوە. لە 2014-08-02 ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  8. ^ Beaumont-Thomas، Ben (18 October 2013). «Omar Souleyman: from wedding singer to the world». لە ڕەسەنەکە لە 23 March 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 21 March 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ McKernan، Bethan (17 November 2021). The Guardian https://web.archive.org/web/20211117175542/https://www.theguardian.com/world/2021/nov/17/syrian-musician-omar-souleyman-held-on-terrorism-charges-in-turkey. لە ڕەسەنەکە لە 17 November 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 17 November 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=، |ڕێکەوت=، و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  10. ^ Monroe، Jazz (19 November 2021). Pitchfork (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی) https://web.archive.org/web/20211119152159/https://pitchfork.com/news/omar-souleyman-released-after-questioning-in-turkey/. لە ڕەسەنەکە لە 19 November 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 19 November 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=، |ڕێکەوت=، و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)