شەڕی مووسڵ ئەو شەڕەیە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ [١][٢] لەلایەن سووپای عێراق و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانییان لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دەستیپێکرد بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ.[٣][٤][٥] ئەمەش دوای ئەوەی شارەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش کۆنتڕۆڵکرابوو. درووشمی شەڕەکەش (ئێمە دێین، نەینەوا).[٦][٧]

شەڕی مووسڵ
بەشێکە لەشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)، US-led intervention in Iraq
وڵاتعێراق
جێپارێزگای ھەولێر، پارێزگای موسڵ
پۆتانی شوێن٣٦°٢٠′١٤″N ٤٣°٨′٩″E
کاتی ڕوودان١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
Map
نەخشەی هێرشکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ گرتنەوەی مووسڵ لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.

ژمارەی هێزە چەکدارەکان دەستکاری

 
یەکێک لە سەرکردە سەربازییەکانی سووپای ئەمریکا لە ٢٠١٦

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا)وە بڵاو کراونەتەوە، ژمارەی چەکدارانی (داعش) لە نێو شاری موسڵدا لە نێوان ٣،٠٠٠ - ٥،٠٠٠ چەکدارە. وە سەربازانی سووپای کە ئامادەن، لە نزیکەی ٩٤،٠٠٠ سەربازن، بەڵام ئەوانەی کە بەشداریەن پێدەکرێ لە ئۆپڕاسیۆنی مووسڵ نادیارە، نزیکەی ٤٠،٠٠٠ پێشمەرگە بەشدارن لە شەڕەکە. وە هێزەکانی نێو (هاوپەیمانیەتی دژ بە داعش)، هەر یەکێک و بە ژمارەیەکی جیاواز و شێوازی جیاواز بەشدارن، بەڵام وڵاتی تورکیا کە ژمارەی سەربازانی لە نزیک موسڵ لەنێوان ١،٥٠٠ بۆ ٢،٠٠٠ سەربازن، لە نێو خاکی عێراق نیشتەجێ بوون، کە بوونی ئەو هێزەش بووەتە هۆی درووستبوونی کێسشەی سیاسی لە نێوان هەردوو دەوڵاتی (عێراق - تورکیا).

ڕووکاری شەڕەکە دەستکاری

 
پێشووەچوونی هێزەکانی پێشمەرگە

لە حوزەیرانی ٢٠١٤ شاری مووسڵ کە دووەم گەورەترین شاری عێراقە، لەمیانەی شەڕی ٢٠١٤ی مووسڵ کەوتە ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام. وە بەهۆی ئەوەی زۆرینەی دانیشتوانی مووسڵ پەیڕەوی سوننە مەزهەبن ئەوا شارەکە بەئاسانی کەوتە دەست دەوڵەتی ئیسلامی.

ڕاگەیاندنی شەڕ دەستکاری

لەبەرەبەیانی ١٦ تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەڕی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی موسڵی ڕاگەیاند.

ڕووماڵی میدیایی دەستکاری

لەئاستی ناوخۆ کەناڵە کوردییەکان و عێراقییەکان شەڕەکەیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ گواستەوە، هەروەها میدیا عەرەبییەکانی دەرەوە و جیهانییەکانیش گرنگی تایبەتییان بەو شەڕەدا.[٨]

ژێدەرەکان دەستکاری

  1. ^ "Battle for Mosul: Iraq and Kurdish troops make gains". BBC News. 17 October 2016. Retrieved 17 October 2016.
  2. ^ Blau, Max; Park, Madison; McLaughlin, Eliott C. (17 October 2016). "Battle for Mosul: Iraqi forces close in". CNN. Retrieved 17 October 2016.
  3. ^ Dunford, Daniel (15 October 2016). "Battle for Mosul: UN prepares for aftermath 'chaos'". BBC News. Retrieved 15 October 2016.
  4. ^ "The Coming Battle for Mosul". The New York Times. 14 October 2016. Retrieved 15 October 2016.
  5. ^ von Hein, Matthias (14 October 2016). "Interview: Battle for Mosul likely to lead to power struggle". Deutsche Welle. Retrieved 15 October 2016.
  6. ^ "العبادي يطلق على عمليات تحرير نينوى تسمية "قادمون يا نينوى" أمن". Al Sumaria. 17 October 2016. Retrieved 21 October 2016.
  7. ^ Winter, Charlie (20 October 2016). "How ISIS Is Spinning the Mosul Battle". The Atlantic. Retrieved 21 October 2016.
  8. ^ کەناڵی ئێن ئارتی ڕاستەوخۆ شەڕی موسڵ دەگوازێتەوە