شیناوێ (Şînawê، بە فارسی: شین‌آباد‎)، یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ناوەندیی شارستانی پیرانشار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە وڵاتی ئێرانە. ئەم گوندە لە گوندستانی پیران ھەڵکەوتووە و بە پێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتووانی ٢،٩٠٨ کەس لە ٥٦٥ بنەماڵەدا بووە.[١]

شیناوێ
دێ
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانپیرانشار
ناوچەناوەندی
گوندستانپیران
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢،٩٠٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (ناوەندی)
 • ئایینسوننی (شافعی)

ڕۆژی چوارشەمە، ڕێکەوتی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەیەکی بنەڕەتیی کچان لەم گوندە، ٣٤ کچی تەمەن ٩ تا ١١ ساڵە تووشی سووتان بوون کە حاڵی ١٢ کەسیان مەترسیدار ڕاگەیێندرا.[٢][٣] چوار ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە یەکێک لە خوێنکاران بە ھۆی سەختی برینەوە گیانی لە دەست دا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شین آباد، روستای محلە محور(فارسی) (pdf). ماڵپەڕی roosta.ir. سەردان لە ڕێکەوتی ٠٥-١٢-٢٠١٢.
  2. ^ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خوێندنگه‌یه‌ک 34کچی کرده‌ قوربانی(کوردی). ماڵپەڕی کوردپرێس. سەردان لە ڕێکەوتی ٠٧-١٢-٢٠١٢.
  3. ^ دانش آموزان پیرانشهری ۳۰ تا ۶۰ درصد سوخته اند/ حال ۱۲ دانش آموز وخیم است/ عمده سوختگی ها در سر، گردن و دست(فارسی). ماڵپەڕی خبر آنلاین. سەردان لە ڕێکەوتی ٠٧-١٢-٢٠١٢.
  4. ^ سەیران یەگانە، قوتابییەکی ڕووداوەکەی شیناوا گیانی لەدەست دا(کوردی). ماڵپەڕی کوردپرێس. سەردان لە ڕێکەوتی ٠٩-١٢-٢٠١٢.