شاخی سوڵتان یەعقووب

شاخێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، نەغەدە

شاخی سوڵتان یەعقووب لە ۵ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای شاری نەغەدە ، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە و بەرزی ئەو شاخە زیاتر لە ۲۰۰۰ مەتر بەرزتر له ئاستی دەریایە.

سوڵتان یەعقووب
شاخی سوڵتان یەعقووب
بەرزایی۲۰۰۰ مەتر
شوێن
شوێن

سەیرانگەی سوڵتان یەعقوب دەستکاری

ھەموو دەشتەکانی دەوروبەری شاخی سوڵتان یەعقوب سەوزن و پڕن لە گوڵی کێوی ڕەنگاوڕەنگ؛ ھەروەھا کانیاوی ئاوی کانزایی ئەم ناوچەیە دەوڵەمەندە بە خوێ و پێشنیار دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی ھەندێک نەخۆشی بەتایبەتی نەخۆشییەکانی پێست.[١][٢]ھەروەھا ئاژەڵەکانی وەک ڕێوی، چەقەڵ، کۆتر و ھەموو جۆرە خشۆکێک دەتوانرێت لە ناوچەی سوڵتان یەعقوب ببینرێت.[٣]

ھەروەھا گۆڕی محەممەد ئەوراز کە نازناوی «ھەڵۆی شاخەکان» لێنراوە، یەکەم کوردە کە سەرکەوتنی بەسەر چیای ئێڤرێستدا ھێناوە، لەو شاخە ناشتراوە[٤]

 
قەبری محەممەد ئەوراز بەرامبەر شاری نەغەدە

ئاسانکارییەکانی ئاسوودەژیانی دەستکاری

ئەم شاخە ئاسانکارییەکانی وەک ئاوی خواردنەوە و شوێنی سەوزایی و وەرزش و خزمەتگوزاری و چارەسەرکردن و تەندروستی و خواردن و پارکە گەشتیاری و چێشتخانە و وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی تێدایە. لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم ناوچەیەدا بنک دانراوە بۆ ئەوەی خێزانەکان پشوو بدەن، ھەروەھا کۆشکەکان لێرە دابین کراوە بۆ ئەوەی گەشتیاران بە شێوەیەکی کاتی پشوو بدەن، و لە لایەکی دیکەوە، لە ناو شاخەکەدا، ئەگەری کەمپکردن بۆ گەشتیارانیش دابین کراوە. ھەروەھا لە شاخی سوڵتان یەعقوب، ئاسانکارییەکانی ئاسوودەیی بۆ ڕۆژانی بەفراویش لەبەرچاو دەگیرێن.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری