محەممەد ئەوراز

شاخەوانێک لە رۆژهەلاتی کوردستان ، نەغەدە

محەممەد ئەوراز (١٥ی ئەیلوولی ١٩٦٩ لە نەغەدەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان – ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ لە چیای گاشێربروومی پاکستان) یەکێک بوو لە بەناوبانگترین شاخەوانانی کورد کە لە تەمەنی لاوییەوە دەستی بە وەرزشی شاخەوانی کرد. دوای بوون بە ئەندامی دەستەی شاخەوانیی نەتەوەییی ئێران، پێی داناوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە چیا ھەرە بەرزەکانی جیھان و لە ناویاندا چیای ئێڤەرست. محەمەدی ئەوراز ژمارەیەک چیای بەرزی جیھانی بێ کەپسوولی ئۆکسجین بەزاندووە و یەکەم شاخەوان بووە لەناو وڵاتانی ئیسلامی کە چووبێتە لوتکەی چیای ئێڤەرێست.

محەممەد ئەوراز

لەدایکبوون (١٩٦٩-٠٩-١٥) ١٥ی ئەیلوولی ١٩٦٩[١]
مەرگ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٣(٢٠٠٣-٠٩-٠٧) (٣٣ ساڵ ژیاوە)
چیای گاشێربروومی پاکستان
نەتەوەکوردستان کورد
پیشەشاخەوان
چالاکبوون١٩٨٨–٢٠٠٣
ناسراوە بەداڵاشی کێوان
ئایینئیسلامی سوننی
خەڵاتەکانیەکەم شاخەوانی کورد کە ڕۆیشتووە سەر چیای ئێڤەرست
یەکەم شاخەوان لە ناو وڵاتانی ئیسلامی کە ئێڤێرێستی بەزاندووە [٢]

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

محەمەد ئەوراز لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩٦٩ لەناو بنەماڵەیەکی کوردی مام ناوەندیی شاری نەغەدە لەدایکبووە. ئەوراز منداڵی حەوتەمی بنەماڵەکەیان بووە و ٥ خوشک و ٢ برای ھەیە. لەکاتی لەدایکبوونی محەمەد، باوکی حاج ئەحمەدی ئەوراز لەناو بەندیخانەی فەلەک ئەفلاک بووە و پاشان بۆ شارستانیی کاشمەر دوور خرابووەوە. ھەر بۆیەش یەکەمین ساڵەکانی ژیانی محەمەد لەم شارە بووە و پاش سێ ساڵان گەڕاونەتەوە بۆ نەغەدە.[٣] ئەوراز ھەر لە منداڵییەوە حەزی بە شاخەوانی کردووە و لەناو کێو و چیاکانی لای نەغەدە دەستی بەم وەرزشە کردووە.

ژیانی شاخەوانی دەستکاری

محەممەد ساڵی ١٩٨٨ لە شاری نەغەدە گرووپی شاخەوانیی قەندیلی دامەزراند و پاشان لەناو گرووپی شاخەوانیی سامرەندی نەغەدە درێژەی بە چالاکییە سەرەتایییەکانی خۆی دا. ھەروەھا محەممەد بە ھاوکاریی ژمارەیەک لە شاخەوانەکانی ئەم شارە وەک دەستپێکی پیشەی فەرمیی خۆی ناوەندی شاخەوانانی نەغەدەی دامەزراند.[١]

خوێندن و بڕوانامەکان دەستکاری

  • خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی سەید قوتب و شەھید محەممەد ڕەئوف و قازی محەممەد
  • وەرگرتنی دیپلۆمای ئابووریی کۆمەڵایەتی (١٩٨٧)
  • بەدەستھێنانی پلەی یەکەمی شاخەوانی لە ئاستی جیھانیدا (١٩٩٩)
  • وەرگرتنی بڕوانامەی ڕاھێنانی پلە یەک (١٩٩٩)
  • وەرگرتنی دوو دیپلۆما لە وڵاتی فەڕەنسا (١٩٩٩)
  • وەرگرتنی ماستەری ڕاھێنانی لەش لە زانکۆی زانستە مرۆڤییەکانی زانستگای ورمێ (٢٠٠٠)
  • وەرگرتنی بڕوانامەی خولی ڕاھێنانی پلە دووی سەھۆڵ و بەفر (٢٠٠٠)[٤]

مردن دەستکاری

محەممەد ساڵی ١٣٨٢ی ھەتاوی، کاتێک لەگەڵ شاخەوانی کۆچکردووی کورد موقبیل ھونەرپەژووھ دەچوو ھەتا کێوی گاشێربروومی وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕەھێڵەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان، لە ڕێکەوتی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ گیانی لەدەستدا. تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەغەدە و لە مەراسمێکی بەشکۆدا ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.

خەڵات و سەرکەوتنەکان دەستکاری

یادکردنەوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "ژیاننامەی محەممەد ھەوراز". فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان. ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "ژیاننامەی محەمەدی ئەوراز یەکەمین موسوڵمانێک کە لوتکەی ئێڤەرستی بەزاندووە (بە فارسی)". خبرگزاری ایرنا.
  3. ^ "کوهستانی به نام؛ «محمد اوراز (فارسی)". خبرگزاری کردپرس.
  4. ^ "ژیاننامەی محەممەد ھەوراز بە فارسی". پایگاە خبری رادیو کوھنورد.
  5. ^ "Everest Summiter Mohammad Oraz death/Iranian expedition". EverestNews.com. Retrieved 16 September 2019.
  6. ^ "نصب مجسمه یادبود زنده یاد محمد اوراز عضو تیم‌ ملی کوه‌نوردی در میدان درکه". ماڵپەڕی فیدراسیۆنی شاخەوانی ئێران.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری