سەلیم خان یەنداربیێڤ

نووسەر و ڕامیارێکی چیچانی بوو (١٩٥٢–٢٠٠٤)

سەلیم خان عەبدوموسلیمۆڤیچ یەنداربیێڤ (بە چیچانی: Яндарbin Абдулмуслиман кант Зелимха) (ئەیلوولی ١٩٥٢ – ١٣ی شوباتی ٢٠٠٤) نووسەر و ڕامیارێکی چیچانی بووە و لە ٢١ی نیسانی ١٩٩٦ پلەی سەرۆکی کۆماری چیچانی ئیچکیریای بە وەکالەت وەرگرتووە تا ١٢ی شوبات ١٩٩٧. ھەوڵیدا داگستان بە چیچان ببەستێتەوە و بە دەوڵەتێکی ئیسلامی بناسێنێت لە ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٩، بەڵام کەمتر لە مانگێک ڕووسیا لەشکرکێشییەکی سەرتاسەری بۆ سەر چیچان دەستپێکرد.

سەلیم خان یەنداربیێڤ
لەدایکبوون١٢ی ئەیلوولی ١٩٥٢
Vydrikha، کازاخستان
مردن١٣ی شوباتی ٢٠٠٤(٢٠٠٤-٠٢-١٣) (٥١ ساڵ ژیاوە)
دەوحە، قەتەر
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
زمانی زگماکیڕووسی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی چیچانی، ڕووسی
پیشەشاعیر، نووسەر، children's writer، سیاسەتوان
پۆستەکانسەرۆکی ئیچکیریا
پەروەردەChechen State University
ئەندامی حیزبیAll-National Congress of the Chechen People، حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت، Vainakh Democratic Party
ئایینئیسلام
فەرماندەChechen National Guard
ناکۆکیجەنگی یەکەمی چیچان، Q54084475، داگیرکردنی داغستان، جەنگی دووەمی چیچان، Q4312944
ئەندامییەکێتی نووسەرانی یەکێتی سۆڤیەت

لە ساڵی ٢٠٠٠ یەنداربیێڤ گەشت دەکات بۆ پاکستان بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەڤاڵەکانی لە ئەفغانستان، بەڵام مۆسکۆ فشار دەخاتە سەر ئیسلام ئاباد، و ناچار دەبێت بەرەو میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بڕوات و لەوێشەوە بەرەو تورکیا، دواتر دەوحە دوا وێستگەی دەبێت چونکە لەلایەن کارمەندانی ھەواڵگری ڕووسیاوە تیرۆر دەکرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «سليم خان يندرباييف»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣.