داگیرکردنی داغستان (١٩٩٩)

شەڕی داغستان (بە ڕووسی: Дагестанская война)، کە بە داگیرکردنی داغستان ناسراوە (بە ڕووسی: Вторжение боевиков в Дагестан) کاتێک دەستی پێکرد کە لیوای ئیسلامی نێونەتەوەیی (IIPB) کە بنکەکەی لە چیچان بوو، بە سەرۆکایەتی شەمیل باسایێڤ و ئیبن ئەلخەتتاب، ڕەمەزان ئەحمەدۆڤ، و عەرەبی بارایێڤ ھێرشیان کردە سەر کۆماری داگستانی ڕووسی لە ٧ی ئابی ١٩٩٩، بۆ پشتیووانی لە ئەنجومەنی شورای یاخیبووە جیابووەوەکان لە داغستان. شەڕەکە بە سەرکەوتنێکی گەورەی یەکێتیی ڕووسیا و کۆماری داغستان و پاشەکشەی IIPB کۆتایی ھات. داگیرکردنی داغستان لەگەڵ زنجیرە تەقینەوەی شوقەکان لە ئەیلوولی ١٩٩٩ی جەنگی دووەمی چیچان وەک ھۆکاری سەرەکی شەڕەکە بوو.

داگیرکردنی داغستان
بەشێکە لەChechen–Russian conflict
جێداغستان
پۆتانی شوێن٤٢°٥٩′٢″N ٤٧°٣٠′١٨″E
کاتی ڕوودان١٤ی ئەیلوولی ١٩٩٩
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢ی ئابی ١٩٩٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٤ی ئەیلوولی ١٩٩٩
بەشداربووIslamic Djamaat of Dagestan، ڕووسیا
Map

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «غزو داغستان (1999)»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣.