سەلاح سەعدوڵڵا (بە بەدرخانی: Selah Sedullah) (لەدایکبووی ١٩٣٠ لە زاخۆ - مردووی ٢٠٠٧ لە ھەولێر) نووسەر، وەرگێڕ، ئەندازیار، زمانوان و ڕووناکبیرێکی کورد بوو.

سەلاح سەعدوڵڵا
لەدایکبوون١٩٣٠
مەرگ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧
شوێنی گۆڕزاخۆ
نەتەوەکورد
ھاوسەرسینەم خان بەدرخان
مناڵ(ەکان)دڵناز و ئازاد
خزمەکانخەزوور جەلادەت عالی بەدرخان

ژیان دەستکاری

سەلاح سەعدوڵڵا ساڵی ١٩٣٠ لە زاخۆ لە دایک بووە، لە باشووری کوردستان و ئینگلتەرا خوێندوویەتی، لە کەرکووک و زیاتر لە بەغدا ئەندازیاری نەوت بووە، لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٦–٥٧ سەرۆکی لقی لەندەنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا بووە،[١][٢] ساڵی ١٩٦٠ لەگەڵ سینەم خان بەدرخان ھاوسەرگیری کردووە، سەلاح سەعدوڵڵا لە بوارەکانی نووسین و فەرھەنگ و وەرگێڕانیشدا چالاک بووە: کوردی وەرگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی و عەرەبی - ئینگلیزی وەرگێڕاوەتە سەر کوردی و عەرەبی و بەکۆی گشتی لەم سێ زمانەدا، خاوەنی زیاتر لە بیست کتێبە. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە ھەولێر کۆچی دوایی کردووە و لەسەر داخوازی خۆی لە زاخۆ تەسلیم بە خاک کراوە. ڕێوڕەسمی بەخاک ئەسپاردنەکەی لەلایەن کەسوکاری خۆی و بەرپرسان و خەڵکێکی زۆر بەڕێوە چووە. سەلاح سەعدوڵڵا پێش ئەوەی عەمری خودای بکا سەرقاڵی نووسینی کتێبێک بووە لەمەڕ کوردانی ڕۆژاوا.[٣]

بەرھەمەکان دەستکاری

  • فەرھەنگی سەلاحەدین (فەرھەنگێکی کوردی - ئینگلیزییە کە لە ھەزاران وشە پێک ھاتووە و بە کورمانجیشە)[٤]
  • وەرگێڕانی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بۆ ئینگلیزی[٥]
  • دیپڵۆمات (لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی)
  • کتێبی Kurdistan Divided Nation of the Midlle East (کوردستان وڵاتی دابەشکراوی ڕۆژھەڵاتی ناوین) کە پەبجا ساڵ لەوە پێش بە زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاوی کردووەتەوە و دواتر وەرگێڕدراوەتە سەر عەرەبی و ڕووسی
  • بەفرەکانی کیلیمانجارۆ (لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ سینەم خان بەدرخان کچی ڕەوشەن بەدرخان و میر جەلادەت بەدرخان چیرۆکی ژیانی دەگێڕێتەوە، ژن تیڤی، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
  2. ^ AFKIV. "Le Fonds Vanly | AFKIV" (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Salek Di Ser Koçkirina Salah Sadellah Re". Koerdisch Instituut Brussel.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "وشەدان". www.bradost.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "ھەڤپەیڤین لەگەڵ دوکتور مکاییل لیزنبێرگ سەبارەت بە چەمک و نۆرمەکانی ناو مەم و زین ی ئەحمەدی خانی". ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ (بە کوردی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)