سەعید عیبادەتیان ناسراو بە بانان (لەدایکبووی ٧ی تەممووزی ١٩٦٣ لە گواوەر، گیەڵان، پارێزگای کرماشان - ) ھەڵبەستوانێکی کوردزمان و لە پێشەنگەکانی ھەڵبەستی کوردیی باشوورییە.

سەعید عیبادەتیان (بانان)
لەدایکبوون٧ی تەممووزی ١٩٦٣
گواوەر، گیەڵان، پارێزگای کرماشان
نازناوبانان
زمانکوردی
نەتەوەکورد
بواری کارکردنشیعر
منداڵەکانمریەم، مەھتاب، ئاسۆ، غەزەڵ

سەعید عیبادەتیان ٧ی تەممووزی ١٩٦٣ لە ناوچەی گواوەر لە شارستانی گیەڵانی پارێزگای کرماشان لەدایک بووە. لە منداڵییەوە بەھۆی خاڵەکانی کە شمشاڵژەن بوون، لەگەڵ ھونەر ئاشنا بووە، ھەر لەو تەمەنەیشەوە بەھۆی چیرۆکە کوردییەکانی کە بابی بۆی دەگێڕانەوە، ھۆگری وێژە بووە. ساڵی ١٩٧١ لە قوتابخانەی (مێھرەگان) دەستی بە خوێندن کردووە. دواتر عیبادەتیان وەک کاربەدەستی فەرمانگەی کاروباری ئێڵات لە گیەڵان دامەزراوە و بەھۆی ئەوەیکە خۆیشی کوڕی عەشیرەتە، زۆر لە بواری کار و پیشەکەیدا سەرکەوتوو بووە. لە ناوەندی شەڕی ئێران و عێراق لەگەڵ خاتوونێکی جیرانی خۆیان ژیانی ھاوسەرگیری پێک ھێناوە و ئێستاکەش خاوەنی چوار کچە بە ناوەکانی: مرێم، مەھتاب، ئاسۆ و غەزەل.[١]

سەعید عیبادەتیان بە یارمەتی مامۆستایەکی خۆی لەگەڵ زۆریەک لە نووسەران و شاعیرانی کورد و فارس ئاشنا بووە و لە تەمەنی دوازدە ساڵیشیدا یەکەم ھەڵبەستی خۆی «شەوان خەوە دۊنم، خەو جی، خەو ڕاھەتی، خەو نان، خەو ئازادی گشتمان» ھۆنیوەتەوە. بانان لە بواری کلاسیکدا بەتایبەت (غەزەل) زۆر سەرکەوتوویە و جگە لەوەش بە شیعرە نوێیەکانیشی توانیویەتی لەسەر ڕوانگەی بەردەنگانی خۆی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان کاریگەر بێ.[٢] بەگشتی عیبادەتیان یەکێک لەو کەسانەیە کە لە بووژانەوەی زمانی کوردی لەو ناوچەیەدا ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە؛ بە شێوەیەک کە ئێستا شەپولێکی زێڕینی شیعر و چیرۆک لە کرماشان و ئیلام سەری ھەڵداوە.[٣] بەشێک لە ھۆنراوەکانی بانان لەلایەن گۆرانیبێژەکانەوە بوونەتە گۆرانی[٤] و تاوەکوو ئێستاش ھیچ یەک لە بەرھەمەکانی بۆ زمانەکانی تر وەرنەگێڕدراونەتەوە.[٥]

بەرھەمەکان

دەستکاری

چاپکراوەکان[٦]

دەستکاری

وەرگێڕانی شیعر

دەستکاری

ئەلبومەکان

دەستکاری

نموونەی شیعری[٧]

دەستکاری
ھەزار قەێران باێدە تۊشم
ھەر کوردم و کوردی ئۊشم
من و تۆ کوردیمن کورد خوەمانی
جیامانەو نیەکەێ کەس وە ئاسانی
یە بزان فەرقمان ناو شارەگانە
تۆ کورد سنەیدن من کرماشانی
چەنێ باڵاد ڕەنگینە و خوەد نیەزانی
چەنێ شێوەد شیرینە و خوەد نیەزانی
ت وە دەس کەس نەکوشتیدە چەوەیل مەس
بژانگد ھا وە خۊینە و خوەد نیەزانی

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ڕۆژنامەی دەنگی ئازادی، ژمارە ٥٦٥، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.
  2. ^ ئاوڕ دانەوەیەکی خێرا لە ئەدەبیاتی کۆن و ھاوچەرخی کرماشان و ئیلام، سارۆ خوسرەوی
  3. ^ پێگەی ئەدەبی کوردی لە کرماشان و ئیلام و قۆناغەکانی، شەریف فەلاح، ھاوچەرخ، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.
  4. ^ جەنگیز یازگی گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە، گوڵان میدیا، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  5. ^ سەعید عیبادەتیان، کوریپێدیا
  6. ^ «کتاوه‌یل شیعر کوردی، زووتر دفرووشرن». shafaq.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ ئەوریشم زامەگان، چاپەمەنی دیباچە، چاپی یەکەم