فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا


فێدێریکۆ خسوس گارسیا لۆرکا (بە ئیسپانیایی Federico del Sagrado Corazón de Jesús García Lorca) (لەدایکبووی ٥ی حوزەیرانی ١٨٩٨ - کۆچی دوایی ١٩ی ئابی ١٩٣٦) شاعیر و نووسەرێکی ئیسپانیایی بوو. ناوبراو ھەروەھا نیگارکێش، پیانۆژەن و ئاوازدانەریش بوو. لۆرکا لە تەمەنی ٣٨ ساڵی لە شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیادا بەدەستی پارتیزانە نەتەوەییەکان کوژرا، لەشی لۆرکا ھەرگیز نەدۆزرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨، دادوەرێکی ئیسپانیایی پشکنینێکی ئەنجام دا بۆ دۆزینەوەی ھۆی مردنی لۆرکا.[١]

فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا

گارسیا لۆرکا لە ساڵی ١٩١٤
لەدایکبوون
Federico del Sagrado Corazón de Jesús García Lorca

(١٨٩٨-0٦-0٥) ٥ی حوزەیرانی ١٨٩٨
گوندی فوئنتێ واکرس، گرانادا
مەرگ١٩ی ئابی ١٩٣٦(١٩٣٦-٠٨-١٩) (٣٨ ساڵ ژیاوە)
Near Alfacar, Granada, Spain
نەتەوەئیسپانیایی
پیشەشاعیر، نووسەر
باوان(ەکان)Federico García Rodríguez
Vicenta Lorca Romero
واژوو

ژیاننامە دەستکاری

لۆرکا لە ٥ی حوزەیرانی ١٨٩٨ لە گوندی فۆنتێ ڤاکرۆس، شاری گرانادا لەدایک بوو. سەرەتای ژیانی لە گوندەکانی غەرناتە، پایتەختی کۆنی ئیسپانیا، شاری ئەفسانەکانی دۆمەکان و ئاوازە کۆنەکان بەسەر برد. ڕەنگە بەھۆی نەخۆشی فەلەجی کە تا تەمەنی چوار ساڵی لەگەڵیدا بوو و ئەوی لە کایەکانی مناڵانە دوور خستەوە، فێدێریکۆی مناڵ ھۆگری چیرۆک و ئاوازی دۆمەکان بوو. لۆرکا بە یارمەتی دایکی لەگەڵ مۆسیقا ئاشنا بوو و تا ڕادەیەک لەم بوارەدا لێھاتوو دەبێت کە خزم و ئاشناکانی بە یەکێک لە گەورەکانی مۆسیقای ئیسپانیا دایدەنێن. بەڵام کۆچی دوایی مامۆستای پیانۆکەی لە ساڵی ١٩١٦ تا ڕادەیەک کاریگەری لەسەر دەکات و خەمباری دەکات کە بۆ ھەمیشە مۆسیقا بەجێ دەھێڵیت.

بەرھەمەکان دەستکاری

«سەردەمی نەحسی پەپوولەکان» ١٩٢٠

وەرگێڕان بە کوردی دەستکاری

ھەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا لەلایەن سەعید عیبادەتیان لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕانەتەوە سەر زمانی کوردیی باشووری و لە ساڵی ٢٠١٩ لە ژێر ناوی خاڵێگ و شوون سێ زام چاپ و بڵاو کراونەتەوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Wikipedia contributors, "Federico García Lorca," Wikipedia, The Free Encyclopedia, http://en.wikipedia.org/w/index.php?oldid=234596227 (accessed September 3, 2008).
  2. ^ کتێبخانەی نەتەوەییی ئێران: خاڵێگ و شوون سێ زام،[بەستەری مردوو] سەردان لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣.