سەرکێشییەکانی سیندیباد

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێی ژاپۆنی

سەرکێشییەکانی سەندیباد (بە ژاپۆنی: アラビアンナイト シンドバットの冒険، Arabian naito shindobatto no bôken) زنجیرەیەک وێنەی جوڵاوی ژاپۆنییە. لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی نیپۆن ئەنیمەیشنە لە دەرھێنانی فومیۆ کورۆکاوە (Fumio Kurokawa)یە لە ١ی تشرینی یەکەم ١٩٧٦ یەکەم زنجیرەی نمایش کرا کە لە ٥٢ زنجیرە پێک ھاتووە، سەرکێشییەکانی سەندیباد لە بنەڕەتدا لەنێو چیرۆکەکانی ھەزار و یەک شەو ھەڵقوڵاوە، و تێدا سەندیباد دەریاوانێکی عەرەبە لە شاری بەغدا ئاواتی گەشت کردنە بەدەریادا و ھەندێک جاریش بە ھاوەڵی وشترەکەی بە بیاباندا ڕێ دەکات.[١]

سەرکێشییەکانی سەندیباد
سەندیباد لە کاتی بەکارھێنانی بەرماڵی فڕیوو
アラビアンナイト シンドバットの冒険
((Arabian Naito: Shindobatto no Bōken))
چەشنسەرکێشی، مێژووی
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

چیرۆک دەستکاری

سەندیباد پاڵەوانی زنجیرەکەیە کوری بازرگانێکی بەناوبانگی بەغدایە بەناوی ھەیسەم، ھاوڕێیەکی ھەیە بەناوی حەسەن کە کوڕە ھەژارێکە گۆزەی ئاو دەفرۆشێت لە بەغدا، سەندیباد لەگەڵ حەسەنی ھاوڕێی سەردەخەنە سەر کۆشکی پاشای بەغدا، کە پاڵەوانێتی سێڕکی تێدا نمایش دەکرا بەجۆرێک لەسەرانسەری جیھانەوە ھاتبوون، دەبێتە جێگای سەرسووڕمانی سەندیباد ھەربۆیە بڕیار دەدات لەگەڵ مامە گەڕیدەکەی گەشتێک بەجیھان بکات و سەمەرەی زیاتر ببینێت، مامە گەڕیدەکەی باڵندەیەکی ھەیە کەدەتوانێت بدوێت وەکو مرۆڤ، پاشان دەبێت بە ھاوڕێی سەندیباد بەدرێژایی سەرکێشییەکانی ئەم باڵندەیە ناوی یاسەمینە بوو[٢].

لەماڵەوە ڕادەکات و لەگەڵ مامەکەی گەشتێکی دەریایی ئەنجام دەدەن، بەڵام لەیەکتر دادەبڕێن بەھۆی نەھەنگی مەزن کەوەک دوورگەیەک دەرکەوتبوو، بەم جۆرە سەندیباد لەگەڵ یاسەمینە درێژەبەگەشتەکەیان دەدەن، کەتوشی چەندین بەرھەڵست و باری مەترسیداری نەخوازراو دەبن وەک باڵندەی ھۆمما و دێوی زەبەلاحی سەوز کە مرۆڤ دەخوات.

لەدرێژەی گەشتەکەی دا دوو ھاوڕێی تر پەیدا دەکات یەکیان گەنجێکی خوێن گەرم بەناوی عەلی بابا کە خەنجەرێک و پەتێکی ھەیە ئەندامە لەدەستەیەکی ڕێگر و چەتە دوای ناسینی سەندیباد بڕیاڕ دەدات وازیان لێ بێنێت و لەگەڵی دا گەشت بکات لە زنجیرەی ١٩ھەمین (عەلی بابا و دزەکان) تا کۆتایی، ھاوڕێی دووەمیشی پیرە پیاوێکی ڕیش سپی لە خواترسە بەناوی مام عەلائەددین ئارەزوو دەکات لەگەڵ سەندیباد و عەلی بابا گەشت بکات لە زنجیرەی ٢٣ھەمین (دێوی ڕووبار) تا کۆتایی، بەم جۆرە ھەرسێکیان لەگەڵ یاسەمینە بەیەکەوە ڕووبەڕووی مەترسییەکان دەبنەوە، بەڵام بەزیرەکی سەندیباد وبیرمەندی مام عەلائەددین و ئازایی عەلی بابا بەسەر ھەموو مەترسی و بەرھەڵستییەکاندا زاڵ دەبن، وەک پێشەوای جنۆکەی شین (ژنە سێبەر چێڵەکە).

دوای مردنی پێشەوای جنۆکەی شین (ژنە سێبەر چێڵەکە) جادووی سەر دایک و باوکی یاسەمین نامینێن و دەگەڕێنەوە سەر شێوەی ئاسایی خۆیان، کە لە بنەڕەتدا شا و شاژنی شانشینێکن و یاسەمینەش دەبێتەوە شازادەیان.و ژیانی ھەموو ئەوکەسانە ڕزگار دەکات کە جادوویان لێکرابوو گۆڕدرابوون بۆ بەرد، دوای ھەموو ئەو سەرکەوتنانە سەندیباد و عەلی بابا و مام عەلائەددین بڕیار دەدەن درێژە بەگەشتە سەرکێشییەکانیان بدەن.

کەسایەتییەکان دەستکاری

سەندیباد

پاڵەوانی زنجیرەکەیە، کە مێرمنداڵێکی دەریاوانی سەرکێشە لە بەغدا، چیرۆکەکانی مامی سەرنجی ڕادەکێشن و ھانی دەدەن بۆ بینینی جیھان لەکەڵ ئەو باڵندەوتەبێژەی بەدیاری لەمامی وەری گرتوە، ھاوڕێ لەگەڵ عەڵی بابا و مام عەڵائەددین.

عەلی بابا

لەبنەڕەتدا چیرۆکێکی جیاوازی ھەیە بەناوی (عەلی بابا و چل دزەکە) بەڵام لکێندرایە بەچیرۆکەکەی سەندیباد بەھەندێک گوڕانکاری، کە تێیدا عەلی بابا یەکێکە لەدزەکان پاشان لێیان ھەڵدەگەڕێتەوە و دێتە پاڵ سەندیباد، عەلی بابا گەنجێکی سەرکێش و سەرە ڕۆیە و بەجوانی دەتوانێ پەت بەکاربێنێ.

مام عەڵائەددین

ھاوڕێی سەندیباد و عەلی بابا یە، لە بنەڕەتدا ئەویش چیرۆکێکی تایبەتی ھەیە بەناوی (عەڵائەددین و قۆری جادویی) بەڵام لکێندرایە بەچیرۆکەکەی سەندیباد بەھەندێک گوڕانکاری، مام عەڵائەددین وەک کەسێکی لەخواترس و پەیوەست بە ئایین نیشان دراوە.

یاسەمین

ئەو باڵندەیەیە کە دەتوانێت وەکو مرۆڤ بدوێت. لە بنەڕەتدا شازادەیە بەڵام جادووگەرەکان گۆڕیویانە بۆ باڵندە و دایک و باوکیشیان گۆڕیوە بۆ دوو بازی سپی، یاسەمینە بەدرێژایی گەشتەکانی لەگەڵی دایە ھەرچەندە لەگەڵ یەک ناکۆکن و بەردەوام دەمەقاڵیتیان٫ شێوەی یاسەمینە لەباڵندەی (مینا) وەرگیراوە کە تۆزێک توانای ئاخاوتنی ھەیە.

جێبەجێکارانی زنجیرەکە دەستکاری

بەرھەمھێنەر دەستکاری

  • Kôichi Motohashi

دەرھێنەر دەستکاری

ڕێکخستنی کەسایەتییەکان دەستکاری

  • Seki Shûichi

دەرھێنەری وێنەیی دەستکاری

  • Momose Yoshiyuki
  • Tsuji Shin'ichi
  • Fukuta Kiyomu

چیرۆک دەستکاری

  • Doya Keinosuke
  • Andô Masanobu
  • Sakata Yû
  • Ishikuro Noboru
  • Okazaki Kunihiko
  • Annô Masami
  • Maeda Tatsuo
  • Tanaka Minoru
  • sawada Reiko
  • date Katsumi
  • Tsuji Ichirô

نووسینەوە دەستکاری

  • Takahashi Fumi
  • Odaki Mitsuo
  • Kaneko Yutaka
  • Kamijô Itsuo
  • Satô Michio
  • Yukimuro Shun'ichi
  • Andô Toyohiro
  • Nakanishi Ryûzô

کارە دەنگییەکان دەستکاری

کەسایەتییەکە دۆبڵێری ژاپۆنی دۆبڵێری کوردی
سەندیباد نۆریکۆ ئەوھارا چنار ئەزیز
عەلی بابا ئەکیرا کامیا[ئ] عەلی سەعید
یاسەمین فۆیۆمی شیرایشی زەھرا خەیری

دەنگە کوردییەکان دەستکاری

ناونیشانی زنجیرەکان دەستکاری

ژمارەی سەرجەم زنجیرەکان ٥٢ زنجیرەن کە ھەریەکەیان ناونیشانێکی تایبەتی خۆی ھەیە.

ژمارەی زنجیرە ناونیشانی زنجیرە ڕێکەوتی نمایشی بە ژاپۆنی
٠١ پێش ماڵاوایی 船出! ٠١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥

لەبەغدای کۆن لەکەنار ڕووبار دیجلە چیرۆکەکەی سەندیباد دەست پێدەکات بەسەردانی کردنی ئاھەنگەکەی کۆشکی پاشالەگەڵ حەسەنی ھاوڕێی بۆسەیرکردنی سێرک و کارە پاڵەوانییەکان کە لەسەرانسەری جیھانەوە ھاتبوون، لێرەوە سەندیباد بڕیاری دەست پێکردنی گەشتەکانی دەردەکات لەگەڵ مامە گەڕیدەکەی و باڵندە گوفتارەکەی.

٠٢ دورگە جولاوەکە もっくり島だぞ ٠٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥

لەگەڵ مامەکەی گەشتی کرد بۆ دەریا بەمەبەستی بینینی دورگەیەک کە ماوە ماوە بەدیار دەکەوێت و ماوەماوەش ون دەبێت، سەندباد دەچێتەسەر دورگەکەو ئاگرێک دەکاتەوەو پشوێک وەردەگرێت، بەلام لەناکاو دوورگەکە دەجولێت و تەوژمێکی ئاو بەتوندی فڕێ دەدات، پاشان بۆی دەردەکەوێت کەوا ئەمە دورگە نییە بەڵکو لەسەر پشتی نەھەنگێکی گەورەیەو ھەستی بەگەرمایی ئاگرەکە کردوە، بۆیە ھەوڵ دەدات بۆ ژێردەریاکەبڕوات، بۆیە ھەمویان ڕادەکەن بۆناوکەشتییەکە بەڵام سەندباد ناتوانێت بگاتە کەشتییەکەو لە ئاوی دەریاکە نقوم دەبێت بەڵام دواتر بەھۆی پارچە تەختەیەکەوە خۆی ڕزگار دەکات و دەگاتە دورگەیەک.

٠٣ باڵندەی ھۆمما 巨鳥ロック ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥

دوای یەکەم سەرکێشی دەریایی و دۆزینەوەی خۆی لەسەر دورگەیەکی نادیار بەتەنھا لەگەڵ یاسەمینە، باڵندەی ھۆممای مەزن دەدۆزێتەوە کە ھەوڵ دەدات لە ڕێگای ئەو باڵندەوە لە دورگە چۆڵەکە خۆی ڕزگاربکات، بەڵام باڵندەکە دوای بردنە دەرەوەی لە دوورگەکە فڕێی دەداتە کەندەڵانێک کە پڕە لە ماری گەورەو ئەڵماسی مەزن.

٠٤ پیرێکی سەیر 怪しい老人 ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥

دوای ئەوەی لەکەندەڵانەکە خۆی ڕزگاردەکات کەشتییەکی بازرگانان دەیگەڕێنێتەوە بەغداد، بەڵام لە ڕێگا دوچاری ھێرشی باڵندەی ھۆممای دەبنەوەو کەشتییەکەیان تێک دەشکێنێت و سەندیباد جارێکی تر خۆی لە دورگەیەکی تر دەبینێتەوە، کە لەوێ چاوی بەپیاوێکی پیردەکەوێت وپیاوە پیرەکە داوای یارمەتی لێ دەکات بیگەیەنێتە شوێنێک چونکە بەھۆی پیرییەوە قاچەکانی کارناکەن سەندیباد داوایەکەی وەردەگرێت و لە کۆڵی دەکات، بەڵام کاتێک لەکۆڵی دەکات ئامادەنییە لە پشتی دابەزێت

٠٥ ڕووباری گەوھەرەکان サランジブの王様 ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥

دوای ڕزگاربونی لەدەست پیڕە توندڕەوەکە چاوی بە کەشتییەکی تری بازرگانان دەکەوێت تا بیگەڕێننەوە بۆ بەغدا، بەڵام بەھۆی ژۆ‌انی ئاراستەی کەشتییەکەیان دەکەونە دورگەیەکی تر و چاویان بە ڕووبارێک دەکەوێت کە پڕە لە گەوھەر و بەردی بەنرخ لەکاتی کۆکردنەوەی بەردەبەنرخەکان دووچاری مەرگ دەبنەوە کە ھەمویان لاواز دەبن بەرامبەر بە مەرگ تەنھا سەندیباد نەبێت ئامادەنابێت خۆی بەدەست مەرگەوە بدات.

٠٦ کێوی قۆچەکان 象牙の山 ٠٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥

لەکۆتایی دەگەڕێتەوە بەغدا، بەڵام دەبینێت دایک و باوکی ماڵەکەیان فرۆشتوە و کەشتییەکیان کڕیوە تا بەھۆیەوە بەدوای سەندیباد دا بگەڕێن، بەڵام کەشتییەکەیان نقوم بوەو شوێنەواریان دیارنەماوە، سەندیباد زۆر دڵ تەنگ دەبێت و بڕیار دەدات بە ھەموو ئەو گەوھەرانەی کە لەگەشتەکەی دەستی کەوتوون کەشتییەک بکڕێت و کاری بازرگانی بکات، بەڵام کەشتییەکەی دەکەوێتە بەر ھێرشی چەتەکانی دەریا دەکەوێت و چەتەکان ناچاری دەکەن کە قۆچی فیلیان بۆ کۆ بکاتەوە سەندیباد دەتوانێت شاخێک لە قۆچی فیل بدۆزێتەوە.

٠٧ خوانێکی گەورە ごちそうぜめ…!? ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥

لەڕێگای گەڕانەوەی بۆ بەغدا لەگەڵ کۆمەڵێک بازرگان کەشتییەکەیان بەر ڕەشەبای دەریا دەکەوێت و نقوم دەبن، کاتێک بەھۆش خۆیان دێنەوە دەبینن لەنێو قەفەزێکی گەورەدا زیندانی کراون، لەم زیندانەدا ھەموو ڕۆژێک خواردنی بەتام و چێشتی زۆریان دەرخوارد دەکرێت لەبەر خۆشی خواردنەکان بازرگانەکان ئاگایان لەخۆ نامینێت و تەنھا کاریان دەبێتە خواردن و خەو تەنھا سەندیباد نەبێت، دواتر ڕوون دەبێتەوە کە ئەم کۆمەڵە کەسانە بۆیە خواردنیان پێ دەدەن تا قەڵەو ببن و دەرخواردی باڵندەی سیسارکە کەچەڵیان بدەن.

٠٨ گەشتێک لەپێناو زێڕ 木の実の宝石 ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥

سەندیباد دەست دەکات بە بازرگانیکردنی بەھارات بەگەڵ کۆمەڵێک بازرگان دەکەوێت بۆ دورگەیەک بەناوی دورگەی درندەی مەزن، سەندیباد بۆیە بەگەڵ ئەو کۆمەڵە بازرگانە کەوتوە چونکە بازرگانەکان زانیبویان سەندیباد شوێنی بەھارات پێ دەزانێت و پێیان گوتبوو بۆ دایکمانە کە نەخۆشەو پێویستی بە بەھاراتە، بەھۆی بەرزی بەھای بەھارات ناویان لەم زنجیرە ناوە گەشتێک لەپێناو زێڕ.

٠٩ نھێنی ئاسکەکە 砂漠の魔人 ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥

سەندیباد بۆیەکەم جار بەمەبەستی بازرگانی بەبیابان گەشت دەکات بەڵام کاروانەکەیان بەر گەردەلولی بیابان دەکەوێت و ون دەبن، بەتەنھا توشی دێوی بیابان دەبێت کە لەداخی کوشتنی کورەکەی سێ دوکەڵ لەشانی دا ھەیە، دەڵێتە سەندیباد یان دەتکوژم یانیش کارێکی وابکە ئەم سێ دووکەڵە لەشانم بڕۆن، تاسبەی ئێوارە دەرفەتی پێ دەدات، بۆبەیانییەکەی چاوی بە پیرێک دەکەوێت کە ئاسکێکی ھەیە چیرۆکی ئەم ئاسکە دەبێتە یارمەتی بۆ کوژاندنەوە دوکەڵێک.

١٠ پیرێک و دوو سەگ オアシスの老人 ٠٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥

سەندیباد بەدوای کەسێک دادەگەڕێت تا چیرۆکێکی بۆ بخوێنێتەوە و توڕەیی دێوی بیابان کەم بکاتەوەو ئاگری دووەمیش دابمرکێتەوە، چاوی بە پیرێکی تر دەکەوێت کە دوو سەگی لەلایە چیرۆکی ئەم دوو سەگەش دەبێتە ھۆی ئارام بوونەوەی دێوەکەو کوژاندنەوەی دوکەڵی دووەم بۆ دوکەڵی سێ ھەمیش بە چیرۆکێکی خۆی، خۆی ڕزگاردەکات.

١١ مرواری ڕەش オアシスの老人 ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥
١٢ دیاری پەری دەریا 人魚の贈物 ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥
١٣ ئەسپی باڵدار 空飛ぶ木馬 ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥
١٤ کانەکەی ئەشکەوت 大魔王の宝 ٠٧ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥
١٥ کچەکەی پاشا シャレドのお姫さま ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥
١٦ قۆری فرۆشەکە モロッコのランプ売り ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥
١٧ زیندانەکەی دەریا ソロモンの封印 ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥
١٧ شانە سەیرەکە ガイコツの軍団 ٠٤ی شوباتی ١٩٧٥
١٨ شانە سەیرەکە ガイコツの軍団 ٠٤ی شوباتی ١٩٧٥
١٩ عەلی بابا و دزەکان 放浪児アリババ ١١ی شوباتی ١٩٧٥
٢٠ دورگەی ژنان 女ばかりの王国 ١٨ی شوباتی ١٩٧٥
٢١ کوڕەکەی قەقنوس 巨鳥の子ロックル ٢٥ی شوباتی ١٩٧٥
٢٢ گەشتی گوێزی ھیندی 巨鳥の子ロックル ٠٣ی ئازاری ١٩٧٥
٢٣ درندەی ڕووبار ナイルの河ぼうず ١٠ی ئازاری ١٩٧٦
٢٤ ئەشکەوت نشینان 生きていたマンモス ١٧ی ئازاری ١٩٧٦
٢٥ جەیان کوڕی کەڵەگەتەکە 巨人の息子ジャイアン ٢٤ی ئازاری ١٩٧٦
٢٦ نەھەنگی سپی مەزن ئەوەی شاخە سەھۆڵییەکەی گواستەوە 巨人の息子ジャイアン ٢٤ی ئازاری ١٩٧٦
٢٧ دزەکانی بەغدا 氷山を運ぶ大鯨 ٣١ی ئازاری ١٩٧٦
٢٨ بیکەرەوە سەم سەم 氷山を運ぶ大鯨 ١٤ی نیسانی ١٩٧٦
٢٩ بەڕماڵی فڕیو 空飛ぶジュータン ٢١ی نیسانی ١٩٧٦
٣٠ چەتەی کورتەباڵاکان 小人の海賊たち ٢٨ی نیسانی ١٩٧٦
٣١ جەنگ لەسەرخاکی کورتەباڵاکان 小人島の大戦争 ٠٥ی ئایاری ١٩٧٦
٣٢ نھێنی یاسەمینە シェーラの秘密 ١٢ی ئایاری ١٩٧٦
٣٣ بەستێنەری بەفر 氷の大魔人 ١٩ی ئایاری ١٩٧٦
٣٤ باڵندەی دڕندە 人喰い鳥モア ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦
٣٥ نونو فوفو マンモス少年ポコ ٠٢ی حوزەیرانی ١٩٧٦
٣٦ دزەکانی ناو قوچەکی میسر ピラミッドの大泥棒 ٩ی حوزەیرانی ١٩٧٦
٣٧ عەلی بابا و شازادەی چاکەکار まぼろしの国 ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٦
٣٨ ئەژدیھاکە 魔法の竜 ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٦
٣٩ مێرگەسەرشێتەکە 燃えるオアシス ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٧٦
٤٠ کچێک لەبۆشایی ئاسمانەوە 星の国から来た少女 ٠٧ی تەممووزی ١٩٧٦
٤١ ئەوماسییەی کەشتییەکەی وەڕگەڕاند 船をのむ大怪魚 ١٤ی تەممووزی ١٩٧٦
٤٢ گەشتێک بۆ نیشتمانی عەڵائەددین アラジンじいさんの国 ٢١ی تەممووزی ١٩٧٦
٤٣ خێراکە عەلی بابا 走れ!アリババ ٢٨ی تەممووزی ١٩٧٦
٤٤ کەشتییەک لە بیابان 砂漠の幽霊船 ٠٤ی ئابی ١٩٧٦
٤٥ ئەسپی سپی ものいう石像 ١١ی ئابی ١٩٧٦
٤٦ عەلی بابا و سەرکێشییەکی سەیر 魔法使いアリババ ١٨ی ئابی ١٩٧٦
٤٧ قوللەی بابل バベルの塔の謎 ٢٥ی ئابی ١٩٧٦
٤٨ کۆبونەوەیەکی گەورە ٠人の魔法使い ٠١ی ئەیلوولی ١٩٧٦
٤٩ شازادە یاسەمینە シェーラ姫の危機 ٠٨ی ئەیلوولی ١٩٧٦
٥٠ دێوی شین 青い大魔王 ١٥ی ئەیلوولی ١٩٧٦
٥١ جەنگی کۆتایی 青い大魔王 ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٧٦

لەڕێگا گەیشتن بەدێوی شین ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی سەخت ڕووی دا لەنێوان ھێزی ئاشتی و ھێزی شەڕ کە سەرکێشکاران توانیان سەرکەون بەسەریان دا

٥٢ کۆتایی گەشتەکان 魔法よとけろ ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٧٦

دوای ھەموو سەرکەوتنەکان و لەناوبردنی ھەموو دوژمنەکانی مرۆڤایەتی سەندیباد لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو ماڵ گەڕانەوە و بە خۆشی و ئاشتی ژیان.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ The Adventures of Sinbad: The Complete First Season, Alliance Films, 2010-10-19, retrieved 2024-02-03
  2. ^ The Adventures of Sinbad: The Complete Second Season, Alliance Films, 2011-01-04, retrieved 2024-02-03


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found