سیستان

(لە سێستانەوە ڕەوانە کراوە)

سیستان یان سێستان یان سەکسستان ناوچەیەک ئە لە باکووری پارێزگای سیستان و بەلۆچستانی ئێران. ئەم ناوچەیە دراوسێی پارێزگای خۆراسانی باشوور و وڵاتی ئەفغانستانە.

وشەڕەتناسی دەستکاری

دووای کۆچی گرۆھێک لە ئاریکان بە ناوی سەکا، ئەم ناوچەیانە سەکسستان ناو نییا. بە شوێنی ئەوە و ھێرشی عەرەبەکان سەر ئێران، ناوی بوو بە سەجستان. ئێستاش کە پێی دەڵێن سیستان.

مەردمناسی دەستکاری

زۆربەی مەردمی سێستان بە زمانی فارسی قسە دەکەن کە ئەمە دژبەری بەلووچەکانە کە بە زمانێکی سەربەخۆ لە فارسی، بەلووچی، قسە دەکەن.

ھەروەھا زۆربەی بەلووچەکان سوننین بەڵام زۆربەی سێستانیکان شیعەن.