سپین غار

زنجیرەچیایەک لە ئەفغانستان و پاکستان

زنجیرەچیاکانی سپین غار یان چیاکانی سپی (سپیلک) (بە پشتو:) زنجیرەیەکی چیایە لە باشووری ئاسیا تا باشووری چیاکانی ھیندۆکوش.[١][٢] لە ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستانەوە بەرەو خەیبەری پاکستان دەڕوا، بەرزترین لووتکەکەی چیای سیکارامە لەسەر سنووری ئەفغانستان و پاکستان کە لە سەرووی ھەموو ترۆپکەکانی دەوروبەرییەوە تا ٤٧٥٥ م بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. چیا نزمەکانی خوارەوەی بە زۆری بێدار و وشکن، بەڵام چیای کەنج دارستانەکانی مۆنتانی ڕۆژھەڵاتی ئەفغانی پێکدێنێت.[٣]

سپین_غار
بەشێکە لەAlpide belt
وڵاتئەفغانستان، پاکستان
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای نەنگەرھار، Khyber Pakhtunkhwa
پۆتانی شوێن٣٣°٥٩′١٥″N ٧٠°٢٢′٢٣″E
بەرزترین خاڵMount Sikaram
بەرزی لە ئاستی دەریا٤٬٧٥٥ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانKoh-i-Safid TMA crash
Map

جوگرافیا دەستکاری

زنجیرەکە لە دۆڵی پێشەواوە لە ڕۆژھەڵاتەوە دەست پێدەکات بە نزیکەی ١٦٠ کیلۆمەتر تا دۆڵی لۆگر لە ئەفغانستان درێژ دەبێتەوە، ڕووباری کابول لە چیاکانی سپین غار ھەڵدەقولێت.[٤][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]

بەرزترین لووتکە چیای سیکارام (سیکارام سەر) لە نزیک شارۆچکەی پاراچینار-ی پاکستان لە دۆڵی کورەم لێرەوە تێدەپەڕێت بۆ تاری مەنگال و پاوەر و عەلیزەیی و خەواس و شیلەوزان و لوقمان خێل و میکای و چاپپری ڕیست ھاوس و زێران و ئاژانسی خبیری سەروو. سپیان غار ئاوەڕۆی نێوان سیستەمی ڕووباری کابۆل و کورەم پێکدێنێت نزیکترین شار بۆ سپیان غار، جەلال ئابادن بۆ باکوور. گردێز بۆ ڕۆژاوا و خۆست و پاراچینار لە پاکستان بۆ باشوور.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Everett-Heath, John, "Safed Koh", The Concise Dictionary of World Place-Names (بە ئینگلیزی), Oxford University Press, doi:10.1093/acref/9780199580897.001.0001/acref-9780199580897-e-9128, retrieved 2021-09-25
  2. ^ "Spīn Ghar Range | mountains, Pakistan-Afghanistan". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-25.
  3. ^ "Photos". U.S. Department of Defense (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-25.
  4. ^ https://www.unep.org/ ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Shroder, John F. (2014-06-04). Natural Resources in Afghanistan: Geographic and Geologic Perspectives on Centuries of Conflict (بە ئینگلیزی). Elsevier. ISBN 978-0-12-800545-3.