سوێد یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە لە ساڵی ١٨٩٦ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، لەو کاتەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٤ بەشداری سەرجەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھەروەھا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە،[١] وەرزشوانانی سوێد بە شێوەیەکی گشتی خاوەنی ٦٧٩ مەدالیا (٢١٣ زێر، ٢٢٧ زیو، ٢٣٩ بڕۆنز)ی ئۆڵۆمپیادن. سوێد تەنھا لە دوو خولی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە مەدالیایان بەدەستنەھێنا ئەوانیش ١٨٩٦، ١٩٠٤ (لە ١٩٠٤ بەشداری نەکرد)، تەنیا وڵاتێکیش کە لە ساڵی ١٩٠٨ لە ھەموو خولەکانی یارییەکانی ھاوینە مەدالیای بردووەتەوە فینلەندایە. وڵاتی سوێد ساڵی ١٩١٢ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەکرد لە شاری ستۆکھۆڵم.[٢] ھەروەھا میوانداری پێشبڕکێکانی ئەسپسواری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٦ کردن بەھۆی سیاسەتی کەرەنتینە لە وڵاتی ئوسترالیا. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە لە یارییەکانی ھاوینە ٥٠٣ مەدالیای بەدەستھێناوە، لە یارییەکانی زستانە ١٧٦ مەدالیای بەدەستھێناوە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی سوێد لە ساڵی ١٩١٣ دامەزرا و ھەمان ساڵ بەفەرمی ناسێندرا.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sweden at the Winter Olympics". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-07.
  2. ^ "Stockholm 1912 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-07.
  3. ^ "Sweden at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-07.