ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦ (بە یۆنانی:Θερινοί Ολυμπιακοί Αγώνες ١٨٩٦)یەکەم پاڵەوانییەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە لە مێژووی نوێیدا کە لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی لە شاری ئەسینای یۆنان ڕێکخرا، لە نێوان ٦ بۆ ١٥ی نیسان یارییەکانی بەڕێوەچوون.[١] ئەمەش پاش ئەوەی ھاووڵاتییەکی بە ڕەگەز فەرەنسی بە ناوی (بارۆن دی کۆپەرتان) بیرۆکەی زیندوو کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھێنایەوە بەرباس. چواردە ولات (بەپێی IOC، ژمارەکە جێی مشتومەڕە) و ٢٤١ وەرزشوان (بەھەمان شێوە جێی مشتومڕە) لە ڕەگەزی نێر بەشداریان لە یارییەکان کرد.[٢][٣] لەم خولەدا ڕێگا بە ئامادەبوونی خانمان نەدرا بەشداری بکەن. بەڵام لە خولی ١٩٠٠ ڕێگا بە بەشداریکردنیان درا. جگە لە شاندی ئەمریکا، بەشی زۆری بەشداربووان ئەورووپی بوون یاخود لە یەکێک لە ولاتە ئەورووپییەکان ژیا بوون. بەشداربووانی ڕکابەرییەکانزیاتر لە ٦٥٪ لە وەرزشوانانی یۆنانی پێک ھاتبوون. براوە مەدالیای زیوی پێدەدرا و خاوەنی پلەی دووەم مەدالیای مسی پێدەدرا. دواتر لەلایەن لێژنەی ئۆڵمپی ئاڵوگۆر بە سەر خەڵاتەکان ھات مەدالیا زێر بۆ یەکەم و زیو بۆ دووەم و مەدالیای بڕۆنز درا بە خاوەنی پلەی سێیەم. لە ١٤ ولاتی بەشداربوو ١٠ ولات توانیان مەدالیای زێر ببەنەوە. ئەمریکا بە بەدەستھێنانی ١١ مەدالیای زێر پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، لەکاتێکدا یۆنان ولاتی خانەخوێ ١٠ مەدالیای بەدەست ھێنا سەڕەرای ئەوەی ٤٧ مەدالیای گشتی بردبوو وەوە، ھەروەھا ئەڵمانیا پلەی سێیەمی وەرگرت پاش ئەوەی ٦ مەدالیای زێری بەدەست ھێنا.[٤]بە کۆی دەنگ لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٨٩٤ کە ھاوکات لێژنەی ئۆڵۆمپی لەو ساڵە دامەزرا. بریاردرا شاری ئەسینای یۆنان میوانداری پاڵەوانی یەکە بکات. بەھۆی ئەوەی شاری ئەسینا بینیادنەری یارییەکانی ئۆڵمپیاد بوو. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین شوێن وەک یاریگا ئامادەکران.[٥]یارییەکانی ئەم خولەی پاڵەوانییەتییەکە تەنھا لە «زۆرانبازی، پایسکلسواری، جومباز، یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان، مەلە، نیشان شکاندن، تێنسی سەرزەوی، بەرزکردنەوەی قورسایی.» پێکھاتبوون.[٦][٧]ئەسینا ساڵی ٢٠٠٤ دوای تێپەربوونی ١٠٨ ساڵ بۆ جارێکی دیکە میوانداری ئۆڵۆمپیادی کردەوە.[٨]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der I. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وڵاتشانشینی یۆنان
جێPanathenaic Stadium، ئەسینا
پۆتانی شوێن٣٧°٥٨′٦″N ٢٣°٤٤′٢٨″E
پاشکۆبێ نرخ
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠
ژمارەی چاپ1
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن٦ی نیسانی ١٨٩٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٥ی نیسانی ١٨٩٦
Officially opened byپاشا جۆرجی یەکەم
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/athens-1896
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1896/
Map

خشتەی مەدالیاکان دەستکاری

 
دیمەنێک لە ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦
پلەنەتەوەزێڕزیوبڕۆنزسەرجەم
١  ویلایەتە یەکگرتووەکان١١٧٢٢٠
٢  یۆنان*١٠١٨١٩٤٧
٣  ئەڵمانیا٦٥٢١٣
٤  فەڕەنسا٥٤٢١١
٥  شانشینی یەکگرتوو٢٣٢٧
٦  مەجارستان٢١٣٦
٧  نەمسا٢١٢٥
٨  ئوسترالیا٢٠٠٢
٩  دانمارک١٢٣٦
١٠  سویس١٢٠٣
١١داڕێژە:Country data ZZX١٠١٢
سەرجەم(١١ نەتەوە)٤٣٤٣٣٦١٢٢

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Editors, History com. "First modern Olympic Games". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-27. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  2. ^ IOC (2018-04-25). "Athens 1986 Summer Olympics - Athletes, Medals & Results". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-27.
  3. ^ Editors, History com. "First modern Olympic Games". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-27. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  4. ^ "Olympic Games - Organising Committees". International Olympic Committee (بە ئینگلیزی). 2021-07-14. Retrieved 2021-08-27.
  5. ^ IOC (2018-04-25). "Athens 1986 Summer Olympics - Athletes, Medals & Results". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-27.
  6. ^ "The ignorant Olympians". ESPNcricinfo (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-27.
  7. ^ PaajivsPunter (2017-04-12). "No spot the Olympics? It's not cricket". The Hindu (بە ئینگلیزی). ISSN 0971-751X. Retrieved 2021-08-27.
  8. ^ IOC (2018-04-23). "Athens 2004 Summer Olympics - Athletes, Medals & Results". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-27.